24/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به دامه‌زراویكردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان
بۆئه‌وه‌ی ماوه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌و بتوانبن هه‌نگاوه‌كانی (سه‌روه‌ری یاسا‌و دادپه‌روه‌ری و ڕه‌خساندنی هه لی كار‌و خوشگوزه‌رانی بۆهالاَتیان..) دابین بكرێت پێویستیمان به‌بنیات نانی ئابوری دامه‌زراوه‌ی نوێ هه‌یه . كێشه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی وه‌ك هه‌رێمی كوردستانن و ده‌یانه‌وێت هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و بنیات نانی حكومه‌تی دامه‌زراوه‌ی و ئابوری دامه‌زراوه‌ی نوێ بنێن , ئه‌وه‌یه " یاسا له‌خزمه‌تی تاك دا نییه "
له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی دامه‌زراوه‌ی پڕله‌كه‌سانی ئازاد , " وشه‌ی ده‌ستورو یاسا زۆر گرنگتره له‌وشه‌ی دیموكراتی " له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا هاولاَتیان له‌ناو دامه‌زراوه‌كان باشتر ئه‌ركو مافه‌كانیان ڕێك ده‌خرێت : مه‌رج نیه به‌ته‌نیا هه‌نگاو بۆدامه‌زراوه‌ی گه‌وره بنێن و , ئالێره‌دا گه‌ر بمانه‌وێـت ببینه خاوه‌نی ده‌وڵه تی دامه‌زراوه‌ی مه‌رجه ده‌سه‌لاَتی حكمه‌ت كه‌م بكرێته‌وه , نه‌ك وه‌كو ئێستا تادێت كه‌رتی گشتی قه‌به‌ترو پڕله پشێوی‌و وێرانی ده‌برێت و به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌رتی تایبه‌ت لاواز تر دابێت . جگه له به‌دامه‌زراوه‌ی كردن ی ئابوری هیچ ڕێگایه‌كی ترمان له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بارودۆخه‌كه چونكه به‌دیلی دامه‌زراوه‌ی دیكتاتۆریه‌ته , له‌لایه‌كی تره‌وه خۆڕێخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و به‌دامه‌زراوی كردنی ئابوری له‌هه‌رێمه‌كه‌دا شه‌نسی زیاترمان ده‌داتێ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و ڕوداوه كت و پڕه‌كان كه‌ڕنگه به‌هۆی له‌داهاتو دا ئاڵۆزبونی بارودۆخه سیاسیه‌كانه‌وه بكه‌وێته‌وه .
نوێ بونه‌وه له‌ڕوانگه‌ی ئابوری دامه‌زراوه‌ی:-
له‌ڕوانگه‌ی ئابوری دامه‌زراوه‌ی نوێ گوَراِن پرۆسه‌یه‌كی درێژ‌و به‌رداوامه كه‌پێك دێت له گۆڕانی دامه‌زراوه سه‌ره‌كیه‌كان , به‌تایبه تی مافه‌كانی موڵكداری , پێك هاتنه كان , هه روه‌ها گۆڕانی دامه‌زراوه نا سه‌ره‌كیه‌كان وه‌ك بنچینه ئه‌خلاَقیه‌كان , نه‌ریته‌كان , بیروباوه‌ڕی ئاینی , چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا . گۆڕان له‌ئابوریه‌كی مه‌ركه‌زیه‌وه بۆ ئابوریه‌كی بازاڕ ده‌بێته هۆی زیاد كردنی حه‌ز له‌لای تاكه‌كان و گروپه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا بۆزیاتر هاریكاری كردن , هه‌روه‌ها خه‌ڵك وایلێ ده‌كرێن زوو فێربن كێكبڕِكێ بكه‌ن و هه‌موو جۆره چالاكیه‌كی ئابوری ئه‌نجام بده‌ن . ئه‌وه‌ش گرنگه كه‌سسته‌می دامه‌زراوه‌كان بگونجێندرێن له‌گه‌ڵ گۆڕانه ته‌كنه‌لۆژی و دیموگرافیه‌كاندا . ئابوری دامه‌زراوه‌ی نوێ وامان لێ ده‌كات كه گۆڕنی ولاَتانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌وروپا به پڕۆسه‌یه‌ك ببینین كه به‌ند بوو به گۆڕانی شێوه‌ی بیركردنه‌وه , عاده‌ته‌كان , هه‌روه‌ها پێویسته شاره‌زایی باكگراوه‌ندی مێژوی و كولتوری ئه‌و بارودۆخه بین كه ئابوری له‌سه‌ر بنیات نراوه .
سه‌رچاوه‌كان:
بابه‌تێكی پڕۆفیسۆر كازم حه‌بیب ( كیف نستپمر القدرات الكامنه فی الاِقتصاد العراقی) له‌ژماره‌ی 29 ی ئابووری سیاسی.
پڕۆفیسۆر كرێگری كارمایكڵ ( حكومڕانی باش و پلانه ئابووریه‌كان )
بابه‌تێكی شه‌ماڵ نوری ( داڕمانی بازاڕی دارای ) له ژماره 23 ی گۆڤاری ئابووری سیاسی .
( اِقتصادات ناشئه فی العالم _ نماژج تنمویه لافته ) د. عبدالله رزق.
( به‌تایبه‌تكردنی كۆمپانیاكانی ده‌وڵه‌ت ) وه‌رگێڕانی محمد مسته‌فا قه‌ره‌داغی ((مركز مشروعات الدولیه الخاصه)).
گۆڤای ئابووری سیاسی ژماره ( 26 ) بابه‌تی شه‌ماڵ نوری .