24/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تایبەتمەندییە كانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم
بە كورتی و گوشراوی تەنها چەند لایەنێكی گرنگ سەبارەت بەوە دەخەینە ڕوو كە ئەمانەن :
یەكەم / پێناسە :
پێغەمبەر تاكە نوێنەر و پەیامبەری خوای گەورە كردگارە و , خوا كردوویەتی بە پێغەمبەر , چونكە پێغەمبەرایەتی پلەیەكی خوایی و , خوا بە بەندە چاك و پاكەكانی خۆی دەبەخشێت .
دووەم / ئەركی پێغەمبەر لە ژیاندا :
پێغەمبەر هەڵگر و پەیامبەری پەیامی خوای كردگارە , بۆ گەیاندن و بەرپاكردنی لە گۆی زەوی دا , تا ببێتە تاكە (پەیڕە و پڕۆگرام و یاسا و دەستور و فەڕمانڕەوا ...) بۆ تێكڕای مەردوم , چونكە خوای گەورە دەفەرمووێ : (ان الحكم الا للە) واتە : حوكم و فەڕمانڕەوای كردن تەنها بۆ خوای گەورە یە و نابێ جگە لە حوكمی خوای گەورە و هیچ بەرنامە و پەیڕەوێكی تر ببێتە یاسا و بەرنامەی ژیانی مرۆڤایەتی , وە ئەركی پێغەمبەر ڕاستەڕێكردنی خەڵكە بەرەو ڕێبازی ئیسلام و قوڕئان , ئەركی پیشاندانی ئەو ئایینە پیرۆزەیە كە خەڵكی پێ ڕزگار دەكا لەو شەوە زەنگی كوفر و نەفامی بۆ ڕووناكی خۆری ئیسلام , بۆ ئەوەی تەنها بەندایەتی خوای گەورە بكەن , تا لە دونیا ئاسودە و هۆشیار بن و نەكەونە زۆنگاوی كۆمەلایەتی , چونكە پێغەمبەر تەنها پیاوی دین و دوا ڕۆژ نەبووە , بەڵكو پیاوی (دین و دونیا , پیاوی دین و دەوڵەت , پیاوی ئایین و سیاسەت) , مەردی میدان و مینبەر , سوار چاكی ڕۆژو خواپەرستی شەو بووە و , پیاوی هەموو كردار و گوفتارەێكی جوان و شایستە بووە و , گەورەترین ئەرك و ئەمانەتی ئەنجام داوە كە گەیاندن و پەیڕەوی كردنی قوڕئانە .
سێیەم / كەسێتی پێغەمبەرمان :
بێگومان پێغەمبەری خوا وەكو لە ئایەت و فەرموودەكاندا هاتووە , هەزاران كردار و گوفتار و سیفاتی زۆر بەرز و ناوازە بووە كە لە ئامار نایەن , لە هەموو ڕوێكی چاكەوە پیاوێكی تاكانە و نمونەیی بووە , چونكە پیاوێكی خوایی (ربانی) بووە و بە قوڕئان گوش و پەروەردە كراوە , هەموو شتێكی چاكی لێ هاتۆتە جێ , هەر وەكو خوای گەورە بە ڕەوشت بەرزی وەسفی دەكا و دەفەرمووێ : (انك لعلی خلق عڤیم) واتە : ئەی موحەمەد بە ڕاستی تۆ لەسەر ئەخلاقێكی زۆر گەورە و بەرزی , وە خاتوو عائیشەی خێزانی دەفەرمووێ : (كان خلقە القران) واتە : كردار و گوفتار و هەڵسوكەوتی پێغەمبەر هەمووی بریتی بوو لە قوڕئان واتە : بەپێ ی قوڕئان هەڵسوكەوتی دەكرد , قوڕئانێكی بەرجەستە بوو لە نێو هاوەلانی دا دەهاتوو دەچوو , بۆیە پیاوێكی زۆر (چاك و پاك و لەخوا ترس بوو , ئازا و بە غیرەت و جەسوور بوو , بە سەبر و ئارام وخۆَڕا گربوو , زانا و دانا و بیر و هۆشمەند بوو لەسەر خۆ و هێمن و نەرم و حەلیم بوو , كارزان و لێزان بوو , مشورخۆر و بەمشۆرەت بوو ... خاوەنی هەموو سیفەتێكی تری چاك و بەرز بوو ). چونكە پارێزراو (معصوم) بوو لە لایەنی خوای گەورە وە , ئەو ئامادەی كردبوو بۆ رَابەرایەتی كردنی بەرەی بە شەریەت , بۆیە سەبارەت بەوە دەفەرمووێت : (من یگع الرسول فقد اگاع اللە) واتە : هەر كەسێ گویڕایەڵی پێغەمبەر بكا , ئەوا گوێڕایەڵی خوای گەورەی كردووە , ئا ئەوە كەسێتی ئەو زاتەیە .
چوارەم / پلە و پایەی پێغەمبەر لە قەڕئانی پیرۆزدا :
بێگومان خوای گەورە لە پەیامی پیرۆزی خۆیدا زۆر بە گەورە و گرنگی باسی ئەو پەیامبەری كردووە و زۆر ڕێزی لێ ناوە و باشترین پلە و پایەیی پێ بەخشیوە , بۆ وێنە وێڕای ئەو ئایەتانی كە لە تەوەرەكانی تردا سەبارەت بەو باس دەكەین , دەفەرمووی : (لقد كان لكم فی رسول اللە اسوە حسنە) واتە : لە پێغەمبەری خوا دا جوانترین سەر مەشقی و پێشەنگی بۆ ئێوە هەیە كە پەیڕەوی لێ بكەن , وە دەفەرمووێ : (وما اتاكم الرسول فاخژوە وما نهاكم عنە فانتهوا) واتە ئەوەی كە پێغەمبەر پێتان رَادەگەیەنێ وەربگرن , وە ئەوەیش كە لێتان یاساغ و قەدەغە دەكا , ئێوەش نەهی لێ بكەن , چونكە (وما ینگق عنی الهوی هو الا وحی یوحی) واتە : پێغەمبەری لە خۆیەوە قسە لە هەواو ئارەزووی خۆی ناكا . بەڵكو ئەوەی كە دەیڵێ دەیكا هەموو نگایە و لە لایەن خوای گەورە
بۆی ئاڕاستە و سروش دەكرێ , وە دەفەرمووێ : هەر كەسێ بە گوێ ی پێغەمبەر بكا ئەوا بە گوێ ی خوای گەورەی كردووە , وە بە پێچەوانەوەش , لە قوڕئانی پیرۆزدا لە زۆربەی جێ دا ناوی پێغەمبەر بەدوای ناوی خوای كردگارەوە هاتووە . وە شەترێكی شەهادەش بریتی یە لە (رسول) بەبێ بڕوا بوون بە پێغەمبەرایەتی ئەو شایەتیمان و ئەركانی ئیسلامی پیاو دانامەزرێت , ئا ئەوە فەزڵ و گەورایەتی ئەو پێغەمبەرەیە لە ڕوانگەی قوڕئانەوە .
پێنجەم / هەندێ لە تایبەتمەندییەكانی پێغەمبەر :
بێگومان ئەو زاتە بەڕێزە تایبەتمەندی و ناوازەی زۆر و بێ شومارن , بەلام ئێمە تەنها ئەو گرنگانەیان دەخەینە ڕوو :
1- پێغەمبەرێكی گشتی بووە واتە : بۆ تێكڕای كۆمەڵی ئینسان و ئەجنە هاتووە بە مژدەدەرو و ترسێنەر , وەك خوای گەورە دەفەرمووێ : (وما ارسلناك الا كافە للناس بشیراََ و نژیراََ ) سبا / 28+اسرا / 105 + فرقان / 56 .
2- وە بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵكی هاتووە , تا بەرەو ئایینی خوا ڕاستە ڕێیان بكا , وەك خوا دەفەرمووی : (وما ارسلناك الا رحمە للعالمین بشیراََ و نژیراََ) سبا / 28 .
3- وە یەكێكە لە ئادەمیزاد و لە بەندەكانی خوای كردگار , هەروەك خوا لەسەر زمانی ئەو دەفەرمووێ : (انما انا بشر مپلكم یوحی اِلی) كهف / 110 وات : منیش بە شەرێكی وەكو ئێوەم , تەنها ئەوە هەیە لە لایەن خوای گەورە وەحیم بۆ دێ و منیش بە ئێوەی دەگەیەنم .
4- یەكێكە لەو (25) پێغەمبەرەی كە ناویان لە قوڕئانی پیرۆزدا هاتووە , وە یەكێكە لە (5) پێغەمبەرە ئولی عەزمەكان , وە گەورەی بونەوەر و پێغەمبەرانە , وە كۆتایی پێغەمبەران (علیهم السلام) .
5- خوای گەورە چەندان موجیزەی زۆر بە گەورەیی پێداوە . بۆ وێنە : (قوڕئان كە گەورەترین موعجیزەی سەر زەمینە , یا لەتكردنی مانگ , یا زێدەكردنی ئاو و خواردن و خۆراك , یا ئەدەبدار و بەرد و درەخت و ئاژەڵ لەگەڵ ئەودا , یا ڕاگەیاننی ئەو شتانەی كە هێشتا ڕویان نەداوە , وە هەروەها ... لە معجیزەكانی تری وەك شەوڕۆیی و ...هتد) .
6- ئەوەی بۆ حەلال بوو , بۆ خەڵكی تر , وە بە مردنی خۆی مردووە و دووژمن زەڕبەی پێ لێ نەدراوە , چونكە خوا دوفەرمووێ : (و اللە یعصمك من الناس) . واتە : خوای گەورە لە دەستی دووژمن دەتپارێزێ , هەروەك ژەهر خواردیان كرد , سەحریان لێ كرد , چەندان پلانی تریان دژی كرد , هەر خوا پاراستی , وە هەروەها خاوەنی چەندان تایبەتمەندی ترە كە جێ ی نووسین نی یی .
شەشەم / ئەركی ئێمە بەرامبەر بە پێغەمبەر :
ئەركی ئێمە بەرانبەر بەو پەیڕەوی كردنی تۆكمە و تەواو لە سەرجەم سوننەتە هەمەجۆرەكانی ئەو , بەپێ ی ئەوەی كە لە قوڕئان و سوننەتدا فەرمانان پێ كراوە . وە دەبێ هەموو شتێ لێوەربگرین , وە لە خۆمان و لە هەموو شتەكانمان خۆشتربووێت , وەك خوای گەورە دەفەرمووێ : (ئەگەر خواتان خۆش دەوێ , دەی بە گوێ چی پێغەمبەر بكەن) ال عمران / 71 .
بۆیە دەبێ لە هەموو هەنگاو و پێگاشەكانی ژیانماندا هەمیشە ئەوپەڕی پەیڕەوی لە هەموو هەڵسوكەوت و هەنگا و كردار و گوفتارەكانی ئەودا بكەین و بە قوربانی بین , هەر وەك هاوەڵەكانی بە هەموو جۆرێك لە هەموو حاڵ و قۆناغێكدا ئەوپەڕی ڕێزیان دەگرت و گوێدێریان دەكرد و لاسایان دەكردەوە , هەر ئەوەش ئەركی ئێمەیە .
حەوتەم / ئەو گۆڕانكاریانەی كە پێغەمبەر بەسەر جیهانیدا هێنا :
بە كورتی پێغەمبەر وەك پێشەواو هەڵگری پەیامی خوا , گەورەترین گۆڕانكاری و وەچەرخانی مێژوویی بەسەر گێتی دا هێنا , بۆ وێنە ئەوسا ئیسلامی بە هەموو جیان ڕاگەیاندو دەوڵەتی ئیسلامی دامەزراند و حوكمی ئیسلامی بەرپاكرد و بەیداخی ئیسلامی شەكاندنەوە , قەلای كوفر و زۆرداری و نەفانی و خڕنۆش و خاپوور كرد كە تا ئێستاش ئیسلام هەر زیندووە تا ڕۆژی بەرێ , وە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە كولەمەرگی و زۆرداری و بێ دادیی و نەفامی گۆڕی بۆ خواپەرستی و ژیاری و پێشكەوتن و دادوەری . وە هەر كاتێكی تریش كە ئیسلام پیادە و پەیڕەو بكرێت جیهان ئاسوودە دەبێ و پرَ دەبێ لە خێر و بەرەكەت و شارستانیەت لە سایەی خواناسی و پێغەمبەر ناسی دا , وە چەندان گۆڕانكاری تری چاك و پۆزەتیڤی داهێنا لە هەموو بوارەكانی تری كۆمەڵگە و دەوڵەت و حوكمدا .