تۆڕی سكای سپۆرتی به‌ریتانی دووپاتیكردۆته‌وه كه خوان ماتا له یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی .
هه‌روه‌ها تۆڕی سكای ده‌ڵێت خوان ماتا پشكنینه پزیشكیه‌كانی له‌م ئێواره‌یه بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و رۆژی هه‌ینی به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ یاریگای ئۆڵد ترافۆڵد راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌و یاریزانه به‌رده‌وام ده‌یویست له‌ریزه‌كانی یانه‌ی چێڵسی بچێته ده‌ره‌وه دوای سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونی له رازیكردنی راهێنه‌ر جۆزێ مۆرینهۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی پێ ببه‌ستێ له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی و زۆربه‌ی كاته‌كان له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بووه له‌م وه‌رزه‌دا.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا یانه له‌نده‌نیه‌كه رایگه‌یاند كه به‌فه‌رمی یاریزانی یانه‌ی بازلی سویسری محمد سه‌لاحی میسری گواستۆته‌وه ریزه‌كانی و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ رۆیشتنی ماتا به‌ره‌و مان یونایتد.