22/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هێزەکانى پۆلیسى ڕاپەرین مەشق و راهێنانیان پێ دەکرێت
مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌كانی پۆلیسی ڕاپه‌ڕين ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینیش ڕایگه‌یاند:هەر وەجبەیەک 50 پۆلیسى بەرێوەبەرایەتیمان دەنێرین بۆ یەکەى مەشق و راهێنان لە سلێمانى.
لەشكر سعید عمیدی پۆلیس و به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: ئێمه پێمان باشه به‌رده‌وام مه‌شق و ڕاهێنان بۆ هێزه‌كانی پۆلیس هه‌بێت, بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای زیاتریان له مه‌سه‌له‌ی واجباتدا هه‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی و باشتر له دوێنێ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به‌هێزبێت، جگه له‌وه‌ش شاره‌زای زیاتریان هه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیارى و پاراستنى ئاسایش و ئارامی سنوره‌كه‌و وڵات به گشتی،
بەڕێوەبەرى پۆلیسى ڕاپەڕین وتیشى: وه‌جبه‌ی ٥٠ پۆلیسى بەرێوەبەرایەتیمان ده‌نێرین بۆ ئه‌كادیمیای مه‌شقی پۆلیسی سلێمانی بۆ ڕاهێنانی زیاتر و سود وه‌رگرتن له مه‌شقی سه‌ربازی,
وتیشی: ئه‌م مه‌شقه جگه له باشتر ڕاپه‌ڕاندنی واجباته‌كه‌یان، كاریگه‌ری ئیجابی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌بێت، بۆنمونه كارمه‌ندێك ئه‌گه‌ر مه‌شق ببينێت زیاتر شاره‌زا ده‌بێت له بواری چۆنیه‌تی مامەڵە كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به تایبه‌ت له‌كاتی خۆپیشاندان و ڕووداوه‌كاندا.