ئه‌شواق جاف: ده‌ستووری عێراق ته‌نیا كتێبێكه ناوه‌ند نایخوێنێته‌وه
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوه‌ند بۆ سه‌ر هه‌رێم رووله‌زیادبوونه، و ئه‌گه‌ر كێشه‌كان گه‌یشتنه بنبه‌ست دادگای نێوده‌وڵه‌تی یا لایه‌نی سێیه‌می نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ره، ناوه‌ندیش ئه‌وه‌نده‌ی پێشێلی ده‌ستووری كردووه ده‌ستوور رۆڵی كتێبێكی چاپكراو ده‌بینێ.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌شواق جاف به (
بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند : هه‌ڕه‌شه یا بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ته‌واو نایاسایی و دژ بهدهستووره و چاوه‌ڕوانین شاندی هه‌رێم و به‌غداد بگه‌نه رێگه چاره‌سه‌رێكی ده‌ستووری و یاساییانه پێكه‌وه، بۆچوونم وایه ئه‌گه‌ر هه‌موو رێگه چاره‌سه‌ره‌كان گه‌یشتنه بنبه‌ست، ئه‌وا دادگای نێوده‌وڵه‌تی یا لایه‌نی سێیه‌می نێوده‌وڵه‌تی كۆتا رێگه چاره‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت، پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی وه‌های كردووه بۆچوونمان به‌جۆرێك بێ له‌باره‌ی ده‌ستووره‌وه كه ته‌نیا كتێبێكه و هیچ ئه‌ركێكی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر فشاره‌كانی ئه‌وا باشترین رێگه دادگای نێوده‌وڵه‌تی یا لایه‌نی سێیه‌می نێوده‌وڵه‌تیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، هه‌رچه‌نده ئێمه دوو ده‌وڵه‌تیش نین .
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێ به‌و هۆیه‌ی كورد ده‌وڵه‌ت نییه رێگری یاسایی بۆ دروست ده‌بێ له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی دژ به ناوه‌ند بگرێته به‌ر، به‌ڵام ناوه‌ند فشاره‌كانی زیاتر كردووه و ده‌ستووری پشتگوێ خستووه و دادگای ناوه‌ندی عێراقیش تێبینی زۆری له‌سه‌ره له‌رووی بێلایه‌نییه‌وه، كه‌واته كۆتا چاره‌سه‌ر هه‌ر دادگای نێوده‌وڵه‌تی یا لایه‌نی سێیه‌می نێوده‌وڵه‌تیه.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و فێڵه‌ی هه‌موو ساڵێك حكوومه‌تی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێم به‌كاری ده‌هێنێ، بودجه‌ی مادده‌ی 140 و پێشمه‌رگه و كرێی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، سزاكان كه به‌به‌رده‌وامی حكوومه‌تی ناوه‌ندی وه‌ك كارتی فشار دایده‌نێ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌یه له‌هه‌رێم رێگری لێ بكات، له‌كاتێكدا مافی پێشمه‌رگه له‌ده‌ستووری عێراقدا چه‌سپیوه و مادده‌ی 140 له‌ده‌ستووردا چه‌سپیوه كه‌چی كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خاو ده‌ڕوات، مادده‌كانی 9 و 111 و 112ی ده‌ستوور هه‌موویان پێشێلكراون.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و پێشنیاره‌ی حسێن شه‌هرستانی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه، كه دواتر حكوومه‌تی عێراق په‌سه‌ندی كردووه به‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر هه‌رێم كه رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه حكوومه‌تی ناوه‌ندی نه‌وت ده‌كاته كارتی فشاری سیاسی تالهرێیهوه فشار بخاته سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن له‌نموونه‌ی ئیكسۆن مۆبیل، شیفرۆن، كهبوونیان سه‌نگێكی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری به‌هه‌رێم ده‌بخشن، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هێزێكی دیكه‌ی به‌هه‌رێم به‌خشیوه.
زیاتر گوتی: بڕیاره‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه ته‌نیا له‌رێی كۆمپانیای سۆمۆوه نه‌وت هه‌نارده بكرێ و هه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌یه‌كی نه‌وت هه‌بوو ئه‌وا له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بڕدرێ، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ته‌واو نایاساییه چونكه ئه‌وه مافێكی سروشتی هه‌رێمه له‌بودجه‌ی عێراقدا و هیچ منه‌تێك هه‌ڵناگرێ، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 111ی ده‌ستووری عێراقی پێویسته بودجه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبكرێ به‌سه‌ر دانیشتوانی عێراقدا.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، حكوومه‌تی ناوه‌ندی دژ به‌په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای نه‌وت و غاز و یاسای پێشمه‌رگه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان په‌سه‌ندیان بكات واته ئه‌و كارته فشارانه‌ی له‌دژی هه‌رێم له‌ده‌ست ده‌دات، حكوومه‌تی ناوه‌ندی باش له مانای هێزی پێشمه‌رگه تێگه‌یشتووه، كه‌یه‌كێك له‌دروست كردنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یه، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، ساڵی رابردوو كارتێكی فشاری نوێی به‌كار هێنا كه بریتی بوو له‌هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی 17 له‌سه‌دی، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌پێناوی په‌رده‌پۆش كردنی شكستی حككومهتی ناوه‌ندی له‌دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیانی عێراقی.
له‌مساڵدا ده‌نگ له‌چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ناوه‌راست و خوارووی عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق، زۆر به‌روونی دیاره بۆ ئه‌وه‌ی شكسته‌كانی دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی و نه‌وتی عێراق، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده وای گوت.