24/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گڕوگاڵ و ئیسلامەتی ! ٢
فەرمانکردن بەوەی کە دەیزانیت بیگەیەنیت کارێکی زۆرباشەو پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم لە فەرمودەیەکدا باسیکردوەو هانمان دەدات بۆئەوەی کە ئەگەر شتێکی خێروباشت زانی بیگەیەنەو بێ ئەوەی کە گوێ بدەیت کە ئەوزانستەی دەیزانیت بەکێی دەگەیەنیت !
مەبەستمان لێرەدا ئەوەیە کە ئێمەی موسڵمان دەبێت گوێگربین بۆ زانستە شەرعیەکان و جگەلەوەش زانستە دنیاییەکانیش دەگرێتەوە ، هەرکاتێك کە توانیت هەوڵبدە کە گوێگری شتێك ببیت کە سودو قازانجی بۆ خەڵکی هەبێت و ئەوەشی کە پێت دەگات لە کەسێکەوە تۆش بەئامانەتەوە بیگەیەنە بە خەڵکانێکیتر تاوەکو سودمەندبیت لە چەند ڕوویەکەوە وەکو گوێگرتن بۆ ئەوەی کە فێربیت و ئەوشتانەی کە نایزانیت بیزانیت وفێربیت ، وەکو ئەوەشی کە تۆ بە ئامانەتەوە گەیاندوتەو ئەرکەکەی خۆتت بەجێ هێناوە و ئەو زانستەی کە پێت گەیشتوە نەتشاردۆتەوە ، ئەمانە چەند خاڵێکی گرنگن کە موسڵمان دەبێت لێی بەئاگابێت هەوڵ وتوانای خۆی تیادا بەکاربهێنێت .
ئیمامی نەسائی لە فەرمودەیەکدا دەگێڕێتەوە ، النَّسَائِیّ: أَخْبرنِی أَحْمد بن عبد الله بن الحكم، پَنَا یحیی بن سعید الْقگَّان، حَدپنِی شُعْبَه، حَدپنِی عمر بن سُڵیْمَان، عَن عبد الرَّحْمَن بن أبان بن عُپْمَان، عَن أَبِیه قَاڵ: » خرج زید بن پَابت من عِنْد مَرْوَان قَڕیبا من نصف النَّهَار، فَقُمْت إِڵیْهِ فَسَأَلته قفال: سَمِعت رَسُول الله صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ ێقُول: نچر الله امْرأ سمع منا حَدِیپا فحفڤه حَتَّی یبلغهُ غَیره، فَرب حَامِل فقه إِڵی من هُوَ أفقه مِنْهُ، وَرب حَامِل فقه ڵیْسَ بفقیه « .
واتا : زەیدی کوڕی سابت لەلای مەروان نزیکی نیوەڕۆبوو دەرچوو ، منیش چوم بۆلای و پرسیارم لێکرد ، ووتی : گوێبیستی پێغەمبەربووم صلی اللە علیەوسلم دەیفەرموو : ( خوای گەورە تەماشای کەسێك دەکات کە لەلای ئێـمە گوێدەگرێت و ووتەیەك فێردەبێت و دەڕوات تاوەکو بیگەیەنێت بە کەسێکیتر - یان چەند کەسانێك – لەوانەیە ئەوکەسە هەڵگری زانستێك بێت بۆ کەسێکیتر کە لەخۆی زاناتربێت ، لەوانەشە ئەوەی کە زانستەکە هەڵدەگرێت خۆی زانا نەبێت .
لەم فەرمودەیەدا ئەوە تێدەگەین کە کاتێك گوێبیستی شتێکی باش بوین دەبێت هەوڵبدەین کە خۆمانی لێفێربکەین و زانستەکە وەربگرین ، کاتێك کە گوێبیست بوین دەبێت هەوڵی ئەوەش بدەین کە بیگەیەنین بە خەڵکانێکیتر تاوەکو ئەوانیش بتوانن سودبەخشبن بەوزانستەی کە ئێمە پێمان گەیاندوە و ئەوەش تێدەگەین کە مەرج نیە نە ئێمەو نە کەانێکیتر کاتێك کە زانستێك هەڵدەگرین زانابین و لەو باس وزانستەی کە هەڵمانگرتوە تێگەیشتبێتین ! کاتێك کە دەیگەیەنیت بە کەسێکیتر لەوانەیە ئەوکەسە زۆر لەوەی کە زانستەکەی پێگەیاندوە باشتر لێی تێبگات و سودبەخشتربێت لەوەی کە پێی گەیاندوە ، کەواتە کاتێك شتێکمان بە کەسێك ووت و پێیمان گەیاند و ئەویش سودبەخش بوو ، بانەیکەین بە منەت بەسەریەوە کە ئێمە ئەوەمان فێریکرد و من ئەوەم بەو ووت !
نەخێر دەبێت ئێمە شانازی بەوە بکەین کە ئێمە هۆکارێك بوینە بۆ گەیاندنی ئەوزانستەو یاخود ئەو فەرمانە و ئەو داواکاریەی کە گەیاندومانە ، بەڵام باشی وچاکی بۆ ئەوکەسەیەکە زۆرترین سودبەخش دەبێت لەناو کۆمەڵگادا هەروەکو لەفەرمودەیەکدا هاتووە ، عن ابن عمر قال رسول الله صلی الله علیه وسلم «خیر الناس أنفعهم للناس» رواه الگبرانی واتا : باشترین کەسێك ئەوەیە کە زۆرترین سودبەخشبێت بۆ خەڵکی .
لێرەشدا باسێك دەهێنمەوە کە بەسەر خۆمدا هاتوە و پەندم لێوەرگرتوە ، کاتێك لە ئەوروپا دەژیام ئافرەتێك لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە بەناو ناسیومەو هەوڵێكم لە گەڵیدادا کە بتوانێت بابەت بنوسێت و مەبەستەکەشم ئەوەبوو کە نوسەری ئافرەتمان کەمە لەناو ئیسلامیەلاندا وبتوانێت سودبەخش بێت بۆ کۆمەڵگاو سودێك بە ئافرەتان بگەیەنێت کە بەهۆی چەندین پەردەوە وهۆکارەوە ئافرەت ناتوانێت پرسیار لە پیاوان بکات پیاوانیش هەموو کاتێك ناتوانن ئەوەی کە دەیزانن بەئاسانی بیگەیەنن بە ئافرەتان ، ئەم باسەش حەزم نەدەکرد باسی بکەم تاوەکو ئەو خوشکە خۆی لە بابەتێکی خۆیدا کە بڵاویکردەوە ناومی هێنابوو باسی لەو بەسەرهاتەوە کردبوو کە چۆن دەستی کردوە بەکارکردنی ڕۆژنامەوانی و بابەت نوسین بۆیە منیش لێرەدا پێمخۆشە باسێکی بکەم بۆ پەند وەرگرتن .
خوشکە نوور کە لە ئەنتەرنێتەوە ناسیومەو تاوەکو ئێستاش شێوەو شکڵیم نەبینیوەو ناشزانم بەتەواوەتی خەڵکی کوێەو چیەو چۆنە ، بەڵام من الحمدللە کە بەشێوەیەکی گشتی گومانی باش بەخەڵك دەبەم و ناتوانم لەمەخۆمەوە بێ هیچ بەڵگەیەك گومان لەسەر کەسێك دروست بکەم ، بەڵام ئەوخوشکە الحمدللە کە لە جێی گومانەکەی مندابوو ، سەلماندیشی بە کردەوە جوانەکانی کە کەسێكی چەند سودبەخشە ، کاتێك کە قسەم لەگەریداکرد وداوام لێکرد کە بتوانێت بابەت بنوسێت و لەسایتی دەریای نووردا بڵاوی بکەینەوەو بتوانێت تواناکانی خۆی وەدەربخات و لەمەیدانی ڕۆژنامەوانیدا و نوسیندا ئەسپی خۆی تاوبدات و نەترسانە بڕیاری خۆیداو داواکەمی قبوڵکرد بەڵام ئیشمان پێکەوە نەکرد .
قەدەری خوا وابوو کە من بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ کوردستان و ئەوکاتە سەرنوسەری سایتی دەریای نووربوم دەستم لە کارکێشایەوەو مەمنونیان بووم کە ئەو متمانەیەیان بەمن بەخشیبوو ، منیش ئەوەندەی کە لەگەڵ ئەو برا بەڕێزانەدا کارمکرد بەڕاستی قازانجی زۆرمکرد لە ڕووی نوسین و زانست فێربونەوە ، یەکێك لەوانەش کە برای بەڕێزم کاك ماکوان بوو ، کەداواملێکرد ئەو خوشکە پەراویز نەخرێت و هەوڵی لەگەردا بدەن تاوەکو بابەت بنوسێت و بکەوێتە سەرکاری بابەت نوسین ، هەروەها زۆر لەو برایانەیتر کە بە پێویستی نازانم لێرەدا ناویان بڵێم خوای گەورە خێریان بنوسێت .
بەڵام خوشکە نوور ئەوەبوو یەكجار داواملێکرد کە بابەت بنوسێت ، ئەویش داواکەمی قبوڵکرد و خوای گەورە خێری بنوسێت ، بەڵام پاش ئەوەی کە من هاتمەوە بۆ کوردستان و ئەو ووڵاتەم بەجێهێشت ، ماوەیەکی زۆر دابڕام لە کاری نوسین و تەماشاکردنی سایتەکان ، کاتێك کە چومەوەو سەر هێڵی ئەنتەرنێت و تەماشامکرد الحمدللە کە زۆر دڵخۆشبووم بەوەی کە خوشکە نوور توانایەکی زۆرباشی هەیەو بابەتی زۆرباش وبەسود دەنوسێت و دەتوانم بڵێم وشاهیدی ئەوەشی بۆ دەدەم کە لە بواری خۆیدا ئێستا زۆر لە من باشترە و وەکو عەرەب دەڵێت [ عموما الطلبه یتفوق علی استاذە ] زۆرینەی قوتابیان لە مامۆستاکانیان باشتر و سەرکەوتوتر دەبن ، مەبەستیشم ئەوەنیە کە خۆم بە مامۆستای ئەو خوشکە بەڕێزە دابنەم ، بەڵام سەرەتا من قسەیەکم لەگەریداکرد و ئەویش داواکەمی قبوڵکرد و لەوڕووەوە ئەو پەندەم هێناوەتەوە ئەگەر خۆی بەو پەندە دڵگران نەبێت .
ئەم بەسەرهاتە لە ژیانی ڕۆژانەی خۆمدا منای فەرمودەکەی تێگەیاندم ! کە دەبێت موسڵمان ئەوەی دەیزانێت و پەیپێدەبات بیگەیەنێت بە کەسانیتر ، ئەگەرچی خۆی هیچ تواناوهەوڵێکی بۆنادرێت لەو بوارەدا بەڵام لەوانەیە کە ئەوکەسەی کە پێیدەگەیەنیت زۆر لەتۆ باشتربێت و بتوانێت خزمەتێکی گەورەی پێوەبکات و لەوکاتەشا نابێت ئەوەشمان لەبیربچێت کە ، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت: ( من دل علی خیر ، فلە اجر مپل فاعلە ) واە المسلم .
لێرەدا زیاتر مەبەستمان ئەوەیە کە کاتێك خۆمان نەزانین دەبێت هەوڵبدەین کە گوبیستبین وتێبگەین وفێربین ، کاتێكیش کە شتێکمانبیست و تێگەیشتین و فێربوین دەبێت بیگەیەنین ، کاتێکیش کە گەیاندمان دەبێت منەت نەکەین بەسەر کەسانێکدا کە لە ئێمە باشتر لەوشتە تێگەیشتونەو سودبەخش بونە لە کۆمەلگادا و بیکەین بە تانەیەك بەسەریەوەو کە ئێمە تۆمان فێرکرد ! ئەمەش بەتایبەتی بۆ موسڵمانان کە نابێت منەت بکەن بەسەر کەسێکەوە کە شتێکیان پێوتوە و شتێکیان پێگەیاندوە کە ئەو سودی زیاتر لێوەرگرتوەو سودی زیاتری گەیاندوە ، خوای گەورەش منەت ڕەد دەکاتەوە و دەفەرموێت :{ ێمُنُّونَ عَڵیْكَ أَنْ أَسْڵمُوا قُل لّا تَمُنُّوا عَڵیَّ إِسْلامَكُم بَلِ اللَّهُ ێمُنُّ عَڵیْكُمْ أَنْ هَدَاكُمْ لِلإِیمَانِ إِن كُنتُمْ صَادِقِینَ } واتا : منەت دەکەن بەسەرتا کە موسڵمان بونە ، پێیان بڵی ئەی معمد کە منەت مەکەن بەسەرمندا کە موسڵمان بونە ، بەڵکو خوای گەورە خاوەن منەتە کە ئێوەی ڕێنمونی کردوە بۆ ئەوەی هیدایەتان بدات بۆ سەر ڕیگەی ئیمان ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن ، واللە اعلم .
ئەوەی ماوەبیڵێم ئەوەندەیە کە فێربون فەرزەو دەبێت هەوڵبدەین خۆمان فێربکەین و گوێگری مامۆستایان بین و هەوڵبدەین کە ئەوەی پێمان دەڵێنەوە هەڵیگرین لای خۆمان و فێریبین و کاتێکیش کە هەڵمانگرت وفێری بوین دەبێت هەوڵوتێکۆشانی بەردەوامی بۆ بکەین کە بیگەیەنین بە کەسانێك و ئەوانیش فێریبن و بتوانن بیگەیەنن ، هەوڵو تێکۆشان لەسەرئێمەیەو هیدایەتدان و کارپێکردنی و پاراستنیشی خوای گەورە کارمان بۆئاسان دەکات و سودگەیاندن بەخەڵکی و لەسەر دەستی کێبێت ئەوەش شتێکی نادیارەو پشکی کەم وزۆری لە نێوان بەندەکانی خوادا جیاجیاو پلە پلەیە کێ دەتوانێت با زیاتر سودبگەیەنێت بە کۆمەلگا و دەوروبەری ، وداواشمان لە خوای گەورە ئەوەیە کە فێرمان بکات و کارمان ڕاست بهینێت و بتوانین سودبەخشبین ، والسلام .