22/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
منیش "تیرۆرست"ـم !
ووشەى "تیرۆریزم – Terrorism" لە ووشەى "تیرۆر – Terror"ـوە داڕێژراوە کە ووشەیەکى ئینگلیزى بەڕەچەڵەک فەڕەنسییە و بەواتاى کردارێکى سیستەماتیکى و بەکارهێنانى توندوتیژی و تۆقاندنە بە مەبەستى بەدەستهێنانى ئامانجێکى سیاسى یان زۆرکردن لە حکومەت بۆ کردنى کارێک کە هیچ سنورێکى نیە و یاساکان نایانگرێتەوە. وە ئەو کەسانەى کە هەڵدەستن بە کردنى ئەو جۆرەکارانە پێیان دەوترێت "تیرۆرست – Terrorist" . ئەمە وەک پێناسە و واتا کە لە فەرهەنگە جیهانییەکانەوە وەرگیراوە. (بڕوانە CALD3 – OALD8 – Wikipedia).
لە جیهانى ئەمڕۆدا، ئەم ووشەیە بە شێوەیەکى فراوان و بۆ چەندین مەبەست و ئامانج و کۆمەڵە بەکاردەهێنرێت، بە شێوەیەک کە ووشەکە شێوەیەکى لاستیکى وەرگرتووە و بەهەر سەرێکدا کە بیانەوێ دەیجوڵێنن و کورگى پێ دەکەن بە مەڕ و ڕێوى پێ دەکەن بە خەزنەدار و بە پێچەوانەشەوە.
بەداخەوە، بەهۆى بەرهەڵستکارى موسڵمانان و جەنگە درێژخایەنەکانى ناوچەکەیان و شەڕ و پێکدادانى ئەوان لەگەڵ کافر و مولحید و هەڵگەڕاوەکان، ئەم ووشەیە دابڕاوە بەسەریاندا بە شێوەیەک کە هەندێجار دەوترێت موسڵمان هاوماناى "تیرۆرست"ـە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونى ڕاگەیاندنێکى زەلەلاحى پڕ پارە و پولى کافر و پاشکۆکانیان کە هەمیشە ئەم ووشەیان بەکارهێناوە بۆ ئەوکەسانەى کە دژایەتی ئامانج و کار و مەبەست و سیاسەتە گڵاوەکانیان دەکەن. بۆیە هەر بزوتنەوەیەکى ئازادیخواز و ئیسلامى سەرهەڵبدات، یەکەمین شت دانە پاڵى تۆمەتى تیرۆر و تۆقاندنە بۆ ئەو کۆمەڵ و دەستانە بە شێوەیەک کە پێش خۆیان گێلە موسڵمانەکان باوەڕ دەکەن و خێرا ئەو کۆمەڵە و دەستە ڕاستخوازە لاى گێلە موسڵمان و سادەکان دەبن بە لادەر و خوێنڕێژ و دور لە دین کە هەموو ئەمانەش تەنها درۆیەکى شاخدارە.
سەردەمێکە کە زلهێزەکان دێنە ووڵاتانى ئیسلامى و بە ئارەزووى خۆیان دەجوڵێن و دەیخۆن و دەیفڕۆشن بێ ئەوەى پرسیار بە موسڵمان بکەن یان ئاگایان لێ بێت و ئەو کەسەشى کە ڕێگریان لێ بکات دەیکوژن بە ناشرینترین شێوە کەچى ئەمە پێی ناوترێت تیرۆر و تۆقاندن، بەڵام ئەگەر دەستەیەک لە موسڵمانانە هەستن بە بەرەنگارى ئەو زلهێزانە یان پاشکۆکانیان لە گێلە موسڵمان و هەڵگەڕاوە و دووڕووەکانن ئەوە خێرا تۆمەتى تیرۆریان دەدرێتە پاڵ و دەکرێنە ئامڕازى ترساندن و تۆقاندن.
ئەم سیاسەتە بۆ هەموو موسڵمانەکان بەکاردەهێنرێت جا ئەگەر لەمسەرى ئیخوانییەوە بێت بۆ ئەوسەرى جیهادى، گرنگ ئەوەیە موسڵمانێکە و دەیەوێ بڵێ "نەخێر" بۆ داگیرکردنى ووڵات و دین. با چەند نمونەیە باس بکەین:
1. گێلە موسڵمانەکان دەیانووت کاکە کەسانى جیهادى توندوتیژى زۆربەکاردەهێنن دژى کافر و هەڵگەڕاوەکان بۆیە پێیان دەڵێین تیرۆرست، بەڵام ئەى خۆ ئیخوا لە میسر دەستى لە کوشتنى چۆلەکەیەکدا نییە، ئەى بۆ خرانە لیستى تیرۆرەوە؟ ئەى بۆ هەموو موڵک و ماڵیان بە تۆمەتى تیرۆر دەست بەسەرکرا، ئەى بۆ هەرکەس چوار پەنجەى بەرز بکاتەوە دەیگرن؟ ئەى ناپرسن بۆچى ئیخوان بە زۆرینەى دەنگ پەرلەمانى بردەوە، ئەى بۆ دەرکران ؟ ئایا ئەگەر ئیخوان بە شەڕ کورسییەکانى بهێنێتەوە ئەوە پێی دەوترێت تیرۆرست ؟ بۆیە دڵنیابن سەرەى من و تۆش دێت کە پێمان بوترێت "تیرۆرست" جا ئیتر نەک دەستێ بەڵکو هەزار دەستمان بە کڵاوە شڕەکەى خۆمانەوە بگرین.
2. نمونەیەکى تر موجاهیدانى شیشانە، ئێستا ئەو موجاهیدانە لاى ئەمریکا بە شۆڕشگێڕ و لاى ڕوسیا بە تیرۆرست و یاخیبوو ناودەبرێن، ئایا ئەمە بەڵگەیەکى ئاشکرا نیە لەسەر لاستیکى بەکارهێنانى ئەم ووشەیە ؟
3. باشە بۆ کەس ناپرسێ، ڕۆژانە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى ئەمریکا، چەند موسڵمانى بێتاوان لە ژن و منداڵ و پیر دەکوژن جا بە هەڵە بێت یان بە ئەنقەست ؟ بۆ کەس پێیان ناڵێ تیرۆرست ؟ گەلۆ ئەگەر کوڕى ئەو ژن و پیاوە بێتاوانە دەستى دایە چەک و هەمەرێکى تەقاندنەوە، بۆ ئەبێ پێی بوترێت تیرۆرست ؟
4. ئەوەى کە قاعیدە دەیکات لە ووڵاتانى ئیسلامى و نا ئیسلامى، ئایا هەموو ئەو کارانە کردارى تیرۆرستین یان پەرچەکردان بۆ داگیرکردنى ووڵاتەکانیان. بۆ ئەبێ دژایەتى ئەمریکا کە ووڵاتى داگیرکردوویت تیرۆر و تۆقاندن بێت ؟!
ئەمەوێ بڵێم، ڕاستە هەندێ کردار هەیە کە هەندێ گروپى کەمى جیهادى ئەنجامى دەدات ناڕاستە و هەڵەیە، بەڵام ئەخوازم گێلە موسڵمانە خەڵەتێنراوەکان بە خۆیاندا بچنەوە و چیتر ئەم ووشەیە بۆ هەموو بەرهەڵستکارە ئیسلامییەکان بەکار نەهێنن و ئەوە بزانن کە دژایەتى دوژمنانى دین و خوا جیهادە نەک تیرۆر جا بە هەر ئامڕاز و ئامێرێک بێت.
لە کۆتاییدا، قسەیەکى شێخ عبدالله عەزامتان وەبیر دێنمەوە کە دەڵێت: ئەگەر بەرگرى لە دین و ژین و ماڵ و سامانى و خاک و ئاوى موسڵمانان تیرۆر بێت، ئەوە شانازى ئەکەم کە تیرۆرست بم، بۆیە منیش دەڵێم: منیش "تیرۆرست"ـم.