21/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا غه‌در له‌یه‌كێتی ئه‌كرێت ؟.
حزب: كۆمه‌لێك خه‌ڵكن له‌ده‌روی فكره‌و ئایدیایه‌ك كۆئه‌بنه‌وه و ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه.سیاسه‌تیش بریتی یه: له‌هونه‌ری ڕێكخستن و ئیداره‌دان و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه.
یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه،كه ڕایه‌ڵه‌و شیرازه‌ی خه‌ڵكه‌كانی بچڕاوه،فكره‌یه‌ك و ئامانجێك نییه تا له‌پێناویا تیًَبكۆشن،وه‌كو " قوباد تاڵه‌بانی" له‌دوای شكستی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ووتی: خه‌ڵك ده‌یزانی بۆچی ده‌نگ به پارتی و گۆڕان ئه‌دات،بهلاَم نه‌یده‌زانی بۆچی ده‌نگ به‌یه‌كێتی بدا".ئه‌م دێره‌ی به‌مدواییه ئه‌و كردی،(4) ساڵ پێش ئێستا زۆری نه‌مابو،له‌سه‌ر وتنه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی قهبرسانمان بكه‌ن !.ڕوونتریش ئه‌م گرفتانه‌ی یه‌كێتی هه‌یه،هی ئه‌مڕۆ و دوێنێكه نییه،جیا له‌سروشته فرهییهكهی خۆی،ڕیشه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌ساڵی (2006) ئه‌گه‌ڕێته‌وه .له (17) ی شوباتدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و،له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمدا ده‌گاته لوتكه،له زویركردن و كپكردن و په‌راوێزخستنی خه‌ڵكه دڵسۆز‌و ڕۆشنبیره‌كانی خۆیدا به‌ته‌واوی لێی ئه‌رژێت .
له‌میانه‌ی پێشكه‌ش كردنی نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیدا ،پێش (4) ساڵ "به‌رهه‌م ساڵه‌ح" ناردی بۆ "تاڵه‌بانی" له‌به‌غدا. ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌كار هێنابوو كه " باشه یه‌كێتی ماوه" دواتریش نوسیبوی " ڕاستیه‌كه‌ی ههریهكێتییه به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو كێشه ناوخۆییه ده‌گرێت".ساده‌تر له‌مه‌ش ئێستا قه‌یرانه‌كان له‌هه‌موو ئه‌مانه ده‌رچوون،به‌حاڵێك بۆنمونه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك پرۆژه‌یه‌كی هه‌بوو،له‌ماوه‌ی مانگێكدا یه‌كێتی بكات به‌سه‌رداری عاله‌م و،مووشه‌ك ڕه‌وانه‌ی مه‌ریخ بكا‌و،كادره‌كانی له‌وانه بن كه به‌دوای گه‌له ئه‌ستێره‌و تیۆری نوێی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا ئه‌گه‌ڕێن،ئه‌م كه‌سه ڕووبكاته كوێ ؟.داد‌و بێدادهكانی بۆ كێ ببات ؟.یه‌ك كاتژمێر قسه بۆ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یا مه‌كته‌بی سیاسیی بكه،كه‌چی ئه‌ویش باسی موعاناتت بۆ ئه‌كا .؟.خۆده‌بێت مهركهزیهتێك هه‌بێت و،بڵێن:ڕاوبۆچونی فلاَن به‌رپرسی بالاَ بریتی یه له‌سیاسه‌تی یه‌كێتی .
هه‌ربه‌جدی نابێت ئه‌م براده‌رانه خۆیان بخه‌ڵه‌تێنن و،به‌وه ڕای گشتی به‌لاڕێداببه‌ن ،كه " غه‌در له‌یه‌كێتی ئه‌كرێت و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ره !". هیچ كه‌سێك به‌قه‌د ئه‌م گروپه بالاَدهستهی ناویه‌كێتی مه‌ترسی نیه بۆسه‌ر یه‌كێتی، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌ی نزیكن له گۆڕان و پارتییه‌وه،ئه‌وه‌نده‌ی نزیكن لهكۆمپانیاكانیان،نیو هێنده نزیك نین له‌یه‌كێتی خۆیه‌وه .
هه‌موو ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی و،هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان،ناتوانن یه‌كێتی بچوك بكه‌نه‌وه،ئه‌گه‌ر یه‌كێتی خۆی خۆڵ نه‌كا به‌سه‌ری خۆیدا.ئه‌مڕۆكه به‌سه‌دان كه‌س بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه ده‌رهه‌ق به‌هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر یه‌كێتی،كادره ناوه‌ندیی و ڕۆشنبیرو گه‌نجه‌كان هێنده سنگی خۆیان دایه به‌رگولله‌ی ناحه‌زان،نه‌كوژران،بهبهلاَم هه‌ندێ كه‌س له‌ناو یه‌كێتی له‌پشته‌وه یه‌خه‌یان گرتن.!. هه‌ركه‌سه‌و به‌ته‌له‌فۆنێك به‌كه‌سێكی خوار خۆی ووتووه: بۆكوێ ئه‌چی بچۆ..یه‌كێتی تۆی ناوی ؟. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رێزی به‌رامبه‌ره‌كانی یه‌كێتیش به‌و بارته‌قایه پاك نییه.ئێستا یه‌كێتی و ڕۆشنبیره‌كان و خه‌ڵكه وهئاگاكهی كوردستانیش وابیرده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو شتێكیان بوێ، نه‌ك ئه‌م یه‌كێتییه‌ی ئێستا هه‌یه.ئاخر به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌بێت ئه‌وانه‌ی یه‌كێتی له‌مه‌ولا ده‌یانكا به واجیهه و بیانووی سه‌یرو هه‌رزه بۆ خه‌ڵك باس ئه‌كه‌ن،به‌تواناتربن له‌وانه‌ی پێشووتر.دونیاكه ئاڵۆز بووه‌و تاكه‌كانیش وشیارترن .
ئه‌وانه‌ی پێیانوایه: غه‌در له‌یه‌كێتی كراوه،ئه‌وه‌یه كوته‌كێكی تر بده‌نه ده‌ست جه‌ماعه‌ت و،ئه‌وه‌ی ماویانه ته‌واوی بكه‌ن .هه‌نووكه ئه‌م حزبه پێویستی به بیانووی سارد‌و سڕ‌و ئه‌ملاو لا نییه،تا ئاریشه كۆنكرێتییه‌كانی خۆی بشارێته‌وه،به‌ڵكو یه‌كێتی ئیداره‌ی نییه‌و ته‌واو .