21/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌نگاوی و یه‌كێتی و دادگا
كوشتنی ڕۆژنامه‌نوسان وبێده‌نگ بونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ئاست ئه‌م
كه‌یسانه شتێكی تازه نیه،به‌ڵكو ئه‌م مۆدێله‌ی تیرۆری كه‌سی زۆر پێش
ئێستا تاقیكراوه‌ته‌وه له كه‌سایه‌تیه شۆڕشگێڕه‌كان و هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه به‌دوژمنی خۆیانیان زانیون.هه‌روه‌ها بێده‌نگ بوونه
ده‌سه‌ڵاتی كوردی و بێلایلان نه‌بونی دادگا له‌م كه‌یسانه كاره‌ساتێكی
تری ئیم ده‌سه‌ڵات و ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه.ئه‌وه‌ی له‌مه‌ش مه‌ترسیدارتر
به‌لاڕێدا بردنی ئه‌م كه‌یسانه‌یه له‌دادگاكان و دواتر تاوانبار كردنی
كه‌سانی تیرۆر كرا‌و به تاوانی تیرۆر‌و مه‌ترسی سه‌رئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی!.دواهه‌مین ڕۆژنامه‌نوسی تیرۆر كرا‌و گه‌رمیانی یه‌و
ئاشكرایه كه كه‌سی تێوه‌گلاو و داواكراو له‌دادگا له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه
مه‌حمود سه‌نگاوی یه.تاوانبار بوون یا نه‌بونی سه‌نگاوی ئیشی من
نیهوههموومان چاوه‌ڕێین كه دادگا ئه‌م كه‌یسه یه‌كلایی بكاته‌وه
به‌بێلایه‌نانه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م چه‌ند
ئه‌گه‌رێكن له‌سه‌ر چوونی مه‌حمود سه‌نگاوی بۆبه‌رده‌م دادگا‌و
ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامی دادگا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م/
به‌بڕوای به‌نده یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئاماده‌بوونی سه‌نگاوی
له‌به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی وه‌كو پارتی خۆی
نهخاتهبهردهم ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و شه‌ڕی ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران و
تاوانباركردنیان به كوشتنی ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران،وه پشتگیری
كردنی یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ به‌هێزكردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و
پێگه سیاسی و ڕۆشنبیریه‌ی جارانی دوای ئه‌م شكسته‌ی
هه‌ڵبژاردن،هه‌ربۆیه زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هاتوونه‌ته ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌پێویسته سه‌نگاوی بچێته به‌رده‌م دادگا‌و بێلایه‌نی
خۆی بسه‌لمێنێ بۆئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌سێكه‌وه ناوبانگی یه‌كێتی
له‌كه‌دار نه‌كرێت و توشی شكستی زیاتر نه‌بێت.چونكه ههرلهكۆنهوه
یه‌كێتی به‌حیزبی ڕۆشنبیرا ن و نوسه‌ران ناسراوه.واته پشتگیری
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسا سه‌روه‌ر بوون ئه‌مه‌شیان لاوازترین
ئه‌گه‌ره.
ئه‌گه‌ری دووه‌م/
ڕه‌نگه به‌شێك یازۆربهی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هاتبوبنه ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی كهسهنگاوی له‌مه‌كته‌بی سیاسی دوور بخرێتهوهبههۆی
ههڵوێستهتوندهكانی به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیرا ن و
به‌كارهێنانی زمانی زبر‌و دوور‌و نزیك گومانی تێوه‌گلانی له‌تیرۆركردنی
كاوه‌گه‌رمیانی،چونكه به‌هێزترین پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی شاری
سلێمانیه‌و شاری سلێمانیش شاری ڕۆشنبیران و نوسه‌رو ده‌نگی
ئازادوئازایهو پایته‌ختی ڕۆشنبیریه،وهههرحیزبێكیش خۆی له‌گه‌ڵ
نوسه‌رو ڕۆشنبیرانی ئهوشارهنهگونجاندبێت نه‌یتوانیوه گه‌شه‌بكات
له‌وشاره‌دا،بۆیهبۆلهدهستنهدانی ئه‌م پێگه جه‌ماوه‌ریه ناچاره
ده‌ستبه‌رداری سه‌ركرده‌یه‌ك ببێت باشتره نه‌ك پێگه
جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی.ئینجا ئه‌گه‌ر تاوانبار ده‌رچو ئه‌وا شانازیه بۆ
یه‌كێتی كهدهستبهرداری سه‌ركرده‌یه‌كی بووه له‌پێناو یاسا سه‌روه‌ر
بون،یان به‌بێتاوان ده‌رچونی سه‌نگاوی دیسانه‌وه جێگای شانازی
یه‌كێتی ده‌بێت له‌ملكه‌چ بوونیان بۆ یاسا‌و تێوه‌نه‌گلانی
سه‌ركرده‌كانیان له‌تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوسان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی
خه‌ڵك سه‌نگاوی به‌گومان لێكراوێكی نزیك داده‌نێن له‌م كه‌یسه‌دا تا
یه‌كلا بونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه له‌دادگا.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م/
به‌بڕوای من ئه‌مه‌یان به‌هێزترین ئه‌گه‌ره،به‌ڵام هیوادارم وانه‌بێت و من ههڵهبووبم.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڵێنی ته‌واویان بهسهنگاوی دابێتئهگهر
ئه‌و ده‌ستیشی تێدا هه‌بێت ئه‌وا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و بێ‌تاوان
ده‌ربخه‌ن له‌دادگاو ده‌ستبه‌رداری نه‌بن و،هه‌موو ڕێوشوێنهكانیش
گیرابنهبهر به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا كه سه‌نگاوی سه‌ربه‌رزانه له‌دادگا
به‌بێتاوان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و به‌بێتاوان ئازاد بكرێت و،له‌بری ئه‌و
كه‌سێكی تر به‌تاوانبار بناسێنرێت وتاوانباره سه‌ره‌كیه‌كه په‌نابدرێت و
كه‌یسه‌كه به‌ئاڕاسته‌یه‌كی تردا ببرێت وه‌كو كه‌یسی
ڕۆژنامهنوسهتیرۆركراوهكانی تر‌و ئه‌نجامی كه‌یسه‌كانیان!.وه دواتریش
به‌به‌هێزترین وكاریگه‌رترین شێوه بانگه‌شه‌و كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی
بێ‌تاوان بونی سه‌نگاوی بكرێت له‌هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی بۆ
ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپی له‌سه‌ر ناو‌و ناوبانگی سیاسی و
جه‌ماوه‌ری سه‌نگاوی دروست نه‌كات،ته‌نانه‌ت دوای بێ‌تاوان كرانی
له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه ڕیزی لێبگیرێت و خه‌ڵاتی یاسا
سه‌روه‌ر بون و بێ‌تاوان بونی پێبدرێت وپۆستی زیاتریشی پێبدرێت.ئه‌گه‌ر
ئه‌مه له‌ئارادا نه‌بێت ئاماده‌بونی كه‌سێك له‌م ئاست و پله‌و پایه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌دا و له‌م وڵاته بێ دادوهریهدا ئهستهمهتهنها
ئهوكاتهنهبێت كه‌سه‌كه دورو نزیك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌م باسه‌وه
نه‌بێت و دڵنیابێت لهبێتاوان بوونی خۆی.به‌كورتی ئه‌م ئه‌گه‌ره
به‌لاڕیدا بردنی ڕاستیه‌كانی ئه‌م كه‌یسه‌و تاوانبارهكانیهتی،ئه‌م
مه‌ترسیه‌ش ته‌نانه‌ت چه‌ندجارێك و به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌ده‌می
پارێزه‌ره‌كانی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه بیستراوه.