20/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران.. له‌یه‌ك هه‌فته‌دا 33 كه‌س له‌سێداره ده‌دات
رێكخراوی لێخۆشبوونی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه له‌سه‌رتای ساڵی نوێوه هه‌تا ئێستا له‌وڵاتی ئێران 40 كه‌س له‌سێداره دراون.
رێكخراوه‌ی لێخۆشبوونی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منستی ئینته‌رناشیۆناڵ) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه: حكومه‌تی ئێران له‌سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵه‌وه به‌ره‌سمی له‌سێداره‌دانی 21 هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاندوه، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به‌هه‌مان رێكخراوی راگه‌یاندوه كه جگه له‌و 21 كه‌سه 19 زیندانی تریش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه له‌سێداره دراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لك له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه كه‌حكومه‌تی ئێران 17 ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ی له‌زیندانه نهێنییه‌كانی شیراز و سه‌رده‌شت له‌سێداره‌داوه و له‌كاتی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیشیان بۆ خێزانه‌كانیان، شوێنكاری ئه‌شكه‌نجه بهلاشهكانهوه دیاره.
رێكخراوی لێخۆشبوونی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ژماره‌ی له‌سێداره دراوه‌كان له‌وڵاتی ئێران، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا هه‌ڵكشانێكی زۆری به‌خۆوه بینیوه.
هه‌روه‌ها حه‌سیبه حاجی سه‌حراوی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا له‌رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه كه زیادبوونی ژماره‌ی له‌سێداره‌دان له‌وڵاتی ئێران جێی داخه و هه‌وڵه‌كانی وڵاتی ئێرانیش بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا مانای ئه‌وه نیه كه‌ده‌بێت دیارده‌ی له‌سێداره‌دان زیاد بكات.