24/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كوتله‌كه‌ی به‌رهه‌م صاڵح فشار ده‌خاته سه‌ر یه‌كیه‌تی
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌ك ده‌خه‌نه‌روو كه تێیدا باس له چۆنیه‌تی بڕیاردان و مه‌سه‌له‌ی دارایی یه‌كێتی و گۆڕینی سیاسه‌تی یه‌كێتی كراوه.
كه‌ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتییه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن حاكم قادر، مه‌حمود سه‌نگاوی، ئازاد جوندیانی، رزگار عه‌لی پاڵپشتی ده‌كرێ و تێیدا باسی مینبه‌ری جیاواز ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شی وازهێنان له یه‌كێتی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ نه‌كرێ.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت “دەزانین مەبەستیان لە پێشكەشكردنی ئەو پرۆژەیە لەم كات و ساتەدا چییە”. ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتی كە لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە (رووداو)ی گوت “ئەو ئەندامانەی پڕۆژەیان پێشكەش كردووە مەبەستیان ئەوەیە كە ئێستا بەرەو هەڵبژاردن دەچن و دەیانەوێ حیساب بۆ باڵی ئەوان بكرێ لەكاتی دەستنیشانكردنی كاندیدەكان".
هەرچەندە پێشنیازی وا لەنێو یەكێتیدا هەبوو كە سەركردایەتییەكی بە كۆمەڵ دروستبكرێ بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی تاوەكو كۆنگرە دەبەسترێ، چونكە لە غیابی تاڵەبانی كە ماوەی نزیكەی حەوت مانگە بەهۆی نەخۆشی لە ئەڵمانیایە، رەنگە بەڕێوەبردنی حیزبەكەی لەلایەن یەك كەسەوە ئەستەم بێ، بەڵام ئەو پرۆژەیە تاوەكو ئێستا سەری نەگرتووە.
ئەو ئەندامانەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە پاڵپشتی پڕۆژەكە دەكەن، پێیانوایە چیدی ناكرێ بەهۆی نەخۆشكەوتنی تاڵەبانی شتەكان لە نێو یەكێتی بە ناڕوونی بمێننەوە، بەتایبەتی مەسەلەی بڕیاردان و دارایی یەكێتی.
بەپێی ئەو پڕۆژەیەی پێشكەشیان كردووە، دەبێ “مەسەلەی بڕیاردان و ئۆرگانی یەكێتی وەها رێكبخرێت كە هیچ لایەنێك باز بەسەر ئەوی دیكەدا نەدات و كۆنگرە ریزبەندی بەرپرسیارێتییەكانی بە چ جۆرێك كردووە، دەبێت بەهەمان جۆر بەڕێوە ببرێ.