19/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژیار محەمەد: هەوڵ دەدەین ئهو ماددەی (مەحمود سەنگاوی) پێی تۆمەتبارە بیگۆڕین بە ماددەی تیرۆر
پاڕێزەرانی كەیسی شەهید (كاوە گەرمیانی) لە هەوڵی ئەوەدان كە ئەو ماددەیەی (مەحمود سەنگاوی) پێی تۆمەتبارە بیگۆڕن.
(ژیار محەمەد) یەكێك لە پارێزەرانی كەیسی ( كاوە گەرمیانی ) رايگهياند : هەوڵ دەدەین ئەو ماددەیەی كە (مەحمود سەنگاوی) پێی تۆمەتبارە بیگۆڕین بە ماددەی تیرۆر ، چونكە ئەم ماددەیە نەلێبوردنی گشتی وە نە لێبوردنی تایبەتی نایگریتەوە
سەبارەت بە هۆكاری گۆڕینی ماددەكە پارێزەرەكەی كەیسی (كاوە گەرمیانی) ئاماژەی بەوەدا كە : ئەم جۆرە تاوانانە مەترسی هەیە لەسەر كۆمەڵگا و ئازادی ڕادەربڕین.