19/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مجاره‌يان هه‌ڵه‌بجه كوردى كۆكرده‌وه
ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا بيستبێتمان هه‌ڵه‌بجه كوردى به‌جيهان ناساند، به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌توانين بڵێين، هه‌ڵه‌بجه كوردى كۆكرده‌وه.
به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى گفتوگۆيه‌كى كراوه له‌باره‌ى ڕه‌هه‌نده‌جياوازه‌كانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ 19- 1 ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتارانى عێراق له‌فراكسيۆنه‌جياوازه‌كانى كوردستانسه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌يان كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چن وتوێژه‌كانى ئه‌وشاره گفتوگۆيان كرد.
هه‌ڵه‌بجه هێڵى سوره
له‌ده‌مى ئه‌نجامدانى گفتوگۆكانى خه‌ڵك ونوێنه‌ره‌كانيان ، په‌رله‌مانتارانى كوتله‌جياوازه‌كان كۆده‌نگ بوون له‌باره‌ى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه وپێيان وايه تێپه‌ڕاندنى ئه‌م ياسايه له په‌رله‌مانى عێراق وله‌م خوله‌دا، شه‌ره‌ف مه‌نديان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرايه به‌رباس هه‌ڵه‌بجه بوه‌ته سومبولى مه‌زڵومى عێاق نه‌ك هه‌ر هه‌رێمى كوردستان. هه‌ربۆيه له‌لايه‌ن سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره كورده‌كانه‌وه "هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال،كه‌ركوك، پێشمه‌رگه" هێڵى سوره و هه‌موويان كۆده‌نگن له‌و باره‌يه‌وه، له‌م دواييه‌شجا به‌ده‌ستپێشخه‌رى د. ئه‌شواق جاف لۆبييه‌ك دروستكرا بۆ به‌دواداچون وكاركردن له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ مه‌سئه‌له‌ى هه‌ڵه‌بجه وئه‌ولۆبييه تاڕادده‌يه‌كى باش يه‌كده‌نگى و به‌ده‌مه‌وه چوون بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رييه هه‌يه.
مه‌ترسييه‌كانى به‌رده‌م به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌يان نه‌شارده‌وه مه‌ترسييان هه‌يه‌له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى دژ بۆ په‌كخستنى پرۆژه‌ياساكه‌و تانه دان لێى هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شيان ڕاگه‌ياندووه ترسيان له‌وه‌هه‌يه سه‌ركردايه‌تى ده‌وڵه‌تى ياسا ئه‌مه‌وه‌ك ڕاكێشانى سۆزى كورده‌كان به‌كاربهێنن بۆموزايه‌ده‌ى سياسى و له‌ژێريشه‌وه هه‌وڵى دروست كردنى له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌م پڕۆژه‌ياسايه بده‌ن، ئه‌وه‌ى جێي سه‌رنجه زۆرێك له شيعه‌كانى عێراق زيار له‌سونييه‌كان دژى ئه‌م بڕياره بوون له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق.
هه‌ڵه‌بجه بۆچى تايبه‌ته
ئه‌وه‌ى له‌ميدياكانه‌وه وله‌ده‌مى سه‌رجه‌م به‌رپرسانه‌وه ده‌يبيستين، ڕسته‌ى"هه‌ڵه‌بجه تايبه‌تمه‌ندى هه‌يه"يه به‌بۆچوونى په‌رله‌مانتاران ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵ كوژى دژ به‌خه‌ڵكى ئه‌م شاره بووته هۆى تايبه‌ت مه‌نديدانه هه‌ڵه‌بجه وئه‌وه‌شيان نه‌شارده‌وه ئه‌وان ئه‌و ڕوداوه وه‌ك كارتى فشار بۆ به‌ده‌ست هێنانى پشتگيرى بۆ پڕۆژه‌ياساكه به‌كار ده‌هێنن.
تائێستا پڕۆژه‌ياساكه نه‌گه‌شتووه‌ته په‌رله‌مان
به‌پێى زانيارييه‌كانى بزاڤ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هيچ ڕێگه‌يه‌كى فه‌رمييه‌وه پڕۆژه‌ياساى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌يان به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه كه‌له‌كۆتاساته‌كانى ساڵى 2013 له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵيه‌وه‌و به‌زۆرينه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ند كرا، ئه‌وه‌شى كه ده‌ست هه‌ندێك له نوێنه‌ره‌كان گه‌يشتووه به‌ڕێگه‌ى نافه‌رمى بووه.
هه‌ڵه‌بجه يه‌ك هه‌نگاوى تريش چوه پێشه‌وه
ئه‌و كۆمه‌ڵ كوييه‌ى له1988 له‌م شاره ئه‌نجام درا له‌دواى خۆيه‌وه سه‌دايه‌كى گه‌وره‌ى لێكه‌وته‌وه واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌لايه‌ن په‌رله‌مانى ولاته جياوازه‌كانى جيهانه‌وه به‌جينۆسايد بناسێنرێت، په‌ررله‌مانتارێكى ئه‌ڵمانى له‌چه‌ندڕۆژى ڕابردوودا له‌شارى هه‌ڵه‌بجه ئاشكراى كرد په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى كار بۆ به‌جينۆسايد ناساندنى هه‌ڵه‌بجه‌ده‌كات، ئه‌مه‌ش يه‌كێك ده‌بێت له‌به‌ره‌و پێشچونه‌كانى هه‌ڵه‌بحه له‌ڕوى كۆمه‌ڵ كوژييه‌وه و له‌لايه‌كى تريشه‌وه وابڕياره ڕێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى له‌مساڵدا كۆنفرانى خۆى له‌شارى هه‌ڵةبجه‌ساز بكات.
هه‌ڵه‌بجه كوردى كۆكرده‌وه
له‌باشورى كوردستان كوردان سه‌ربه‌خۆن، 57 كه‌س نوێنه‌رى كورده له به‌غداد، به‌هه‌موو پێكهاته جياوازه‌كانييه‌وه كورد له‌مه‌سئه‌له‌ى هه‌ڵه‌بجه وپڕؤژه‌ياساى به‌پارێزگابونه‌كه‌ى كۆده‌نگييه‌كى ته‌واوى له سه‌ر ده‌بيسترێت، چونكه به‌بڕواى ئه‌وان له‌ڕابردوودا هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته خۆى ناساندنى گه‌لى كورد، له‌م ڕوانگه‌يه‌وه ده‌توانين بڵێين، هه‌ڵه‌بجه ئه‌مجاره‌يان كوردى كۆكرده‌وه.