19/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌هرستانی بۆ خورماتوو ده‌خرێته‌ڕوو
ئه‌مڕۆ د.حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عیراق بۆ كاروباری وزه، به‌یاوه‌ری وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق و بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق سه‌ردانی قه‌زای خورماتووی كرد.
دوای گه‌یشتنی بۆ قه‌زاكه وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن قائیمقامی خورماتو و لێپرسراوانی دیكه‌ی ئیداریی و نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی قه‌زاكه پێشوازیلێكرا و پاشان لهمهراسیمێكدا كه له‌هۆڵی سه‌نته‌ری گه‌نجانی خورماتو به‌ڕێوه‌چوو، د.حسێن شه‌هرستانی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانی روونكرده‌وه كه بۆ گه‌یاندنی چه‌كی قه‌ره‌بوو بۆ زیان لێكه‌وتوانی خورماتوو ئه‌نجامیداوه.
وتیشی: خورماتوو یه‌كێكه له‌ناوچه زیانلێكه‌وتوانی عیراق و پێویسته ئاوڕی لێبدرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خورماتوو پێی راگه‌یاندین ئه‌و بڕه پاره قه‌ره‌بووه‌ی كه حكومه‌تی عیراق ته‌رخانیكردوه بریتیبووه له 18 ملیار و 600 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه یه‌ك هه‌زارو 5 كه‌س ده‌گرێته‌وه‌و بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر خانوو و دوكان و هتد..یان تووشی زیانبووه به‌هۆی په‌لامار تیرۆریستیه‌كانه‌وه.
چاودێرانی سیاسی له‌و قه‌زایه پێیان وایه كه سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌هرستانی به‌شێكبووه لهپڕوپاگهندهیهكی هه‌ڵبژاردن ده‌نا وه‌ك چاودێرانی سیاسی ده‌پرسن گه‌یاندنی چه‌كی قه‌ره‌بوو پێویستی به‌هاتنی وه‌فدێكی باڵای حكومه‌ت نه‌ده‌كرد له‌كاتێكدا قه‌زاكه خاوه‌نی چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره‌یه‌و حكومه‌تی عیراق له‌رابردوو ئاوڕی لێنه‌داوه‌ته‌وه.
خاڵێكی تریش بوه‌ته پرسیاری چاودێران كهسهردانهكهی شه‌هرستانی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی ئه‌مڕۆی وه‌فدێكی باڵای هه‌رێم بۆ تاوتوێكرۆدنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و له‌وانه‌ش كێشه‌كانی نه‌وت كه شه‌هرستانی لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداره به‌و كێشانه‌و ده‌بوو له‌به‌غدا بووایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌خورماتوو پێی راگه‌یاندین وه‌فده‌كه پێش سه‌ردانه‌كه‌یان هێزێكی ئه‌منی گه‌وره‌یان ره‌وانه‌ی خورماتوو كردبوو كه به 120 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی مه‌زه‌نده ده‌كرا كه هه‌موویان چه‌كی قورسیان به‌سه‌ره‌وه .
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه هێزه پاسه‌وانه‌كه‌ی شه‌هرستانی لێره‌و له‌وێ مامه‌ڵه‌یه‌كی نادروستیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی خورماتوودا كردوه‌و سه‌ردانه‌كه بۆته جێگای توڕه‌یی و بێزاری پێكهاته‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌ش.