24/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌ره
حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ی له (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه سه‌رقاڵی ده‌ركردنی یاسای تاوانباركردنی به‌عسه، حزبی به‌عس ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، به‌هه‌موو جۆرێك هه‌وڵده‌دات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی تایبه‌ت به‌دابه‌شكردنی عێراق.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراق به‌بۆنه‌ی بیست‌و چواره‌مین ساڵه‌ی كۆچی دوایی (میشێل عه‌فله‌ق)ی دامه‌زرێنه‌ری حزبه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هۆشیاریی خه‌ڵكی عێراق له‌ئاستێكی باشدایه‌و ده‌توانن ڕێگری له‌پیلانه‌كانی دابه‌شكردنی عێراق‌و مه‌یلی تائیفه‌گه‌ریی‌و به‌هه‌رێمكردن بگرن.
به‌عس له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا كه میدیای عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی به‌غدای به‌لایه‌نگری ئه‌مریكا‌و ئێران تۆمه‌تبار كردووه‌و به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی داوه.