18/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مان یونایتد هاته نێو كێبركێی به‌ده‌ست هێنانی گۆندوگان
ئه‌ستێره‌ی ئه‌ڵمانی و یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند گۆندوگان چووه نێو لیستی گرنگی پێده‌رانی راهێنه‌ری ئوسكوتله‌ندی و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دێڤید مۆیس ، له‌پێناو گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵی له كۆتایی وه‌رز.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی ده‌ڵێت مانچسته‌ر یونایتد له پلاندانانه بۆ ئه‌وه‌ی پێشبركێی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌ستێره‌كه‌ی دۆرتمۆند گۆندوگان بباته‌وه له هاوینی داهاتوو .
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت مانچسته‌ر یونایتد بروای به‌تواناكانی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر رازیكردنی یاریزانه‌كه‌ی هێڵی ناوه‌راستی دۆرتمۆند بۆ ئه‌وه‌ی بیهێننه خولی پریمه‌رلیگ ئه‌مه‌ش له‌رێی ده‌رگاكانی یاریگای ئۆڵد ترافۆڵد.
جگه له مان یونایتد ئه‌ستێره‌كه‌ی دۆرتمۆند گۆندوگان له‌لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌كی تری گه‌وره‌ی ئه‌وروپا داواكراوه له‌وانه ریال مه‌درید و بارسێلۆنا و ئارسناڵ.