18/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌قینه‌وه‌كانی ئەمرۆی كه‌ركوك
له‌ناو بازاڕێكی شاری كه‌ركوك له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا دوو بۆمبی چێنراو ته‌قینه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س برینداربوون كه 8یان له‌هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ئه‌و شاره‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-1 له‌ناو بازاڕی سه‌ر دۆمیزی شاری كه‌ركوك دوابه‌داوی یه‌ك دوو بۆمبی چێنراو ته‌قیونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا بۆمبی یه‌كه‌م ته‌قیوه‌ته‌وه هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش چونه‌ته سه‌ر شوێنی روداوه‌كه‌و له‌وكاته‌دا بۆمبی دووه‌م ته‌قیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌وه 12 كه‌س برینداربوون، كه پێنجیان له‌هێزه‌كانی پۆلیسن و ئه‌فسه‌رێكیشی تێدایه، هه‌روه‌ها سێ كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش و چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نیشی تێدایه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشنه‌كانی كه‌ركوك كراون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.