من و کچێکی ئیسرائیلی..
18/01/2014 نوسەر: bzavpress

من و کچێکی ئیسرائیلی..



ساڵی ٢٠٠٦ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پاڵتۆك چەند کۆڕیکم گرت لە ژووری "کوردستان یونایتد"، "بۆتین" سەرپەرشتی دەکرد، کۆرێك بوو لەسەر مافی ئافرەت، دوای تەواو بوون کەسێك پەیوەندی پێوەکردم بە ناوی.. گوڵی سور.. سڵاوی لێکردوم، وەڵام نەدایەوە تا درنگ لەبەر ئەوەی تایبەتی ترم زۆر لەگەڵ بوو لە پاڵتۆك.. دەرچوو لە پاڵتۆك، بۆ وەڵامی سڵاوەکەی دوای دەرچوونی منیش وەڵامی سڵاوم دایەوەو بەجێمهێشت، دوای ئەو لە تایبەت(پرایڤێت) نوسیبوو "ماکوان تۆ جاشی عەرەبی؟ پاشان نوسیبووی بۆ خزمەت بە کورد ناکەیت خزمەت بە ئیسلامی عەرەبی شۆڤێنی دەکەیت، بۆ خزمەت بە محمد دەکەیت کچێکی هێناوە تەمەنی ٩ ساڵ بووە".. وەڵامم نەدایەوە لای خۆم سڕیمەوە کە نەتوانێتهیچ نوسینێکم بۆ بنێرێت ..
پاشان بەناوی ..سورەگوڵ.. هاتەوە.. دیسانەوە بە ئەدەب سڵاوی کرد، وەڵام دایەوە(لە دوایدا زانیم ئەوە، زیاتر باسی دەکەم)، ووتی: کاك ماکوان جیاوازی یەهودی و ئیسلام چیە لە عونسوریەتدا، ئێوە وەلاءو بەڕائتان هەیە، ئەوانیش هەر وەلاءو بەرائیان هەیە خۆیان بە گەلێکی پێشەنگ دەزانن بۆ هەموو جیهانایان، ئیوەش هەروان؟
وەڵامی من.. بەرێز سورەگوڵ ئەم باسە زۆری دەوێت بە نوسین کات زۆر دەبات ئەگەر مایکت هەیە بە دەنگ بۆتی شی دەکەمەوە...
سورەگوڵ: ببورە میکم نیە.
وەڵامی من: ببورە منیش کاتم نیە.
سورەگوڵ: ئاخر من کچم مایك ناگرم.
وەڵامی من- دەی خوشکی من تۆ قسە مەکە من قسە دەکەم بەس گوێگرە، من داوای قسەم لێنەکردویت؟
بە جێی هێشتم و وەڵامی نەدامەوە..
پەیوەندی پێوەکردمەوە ووتی ئاخر منداڵەکانم خەوتوون ئەکرێت کاتێکی تر بێت، بەڵێ ئاسایە..
شەوێکیان ئەو ناوەم بینی لە ژووری دیدنوێ، من قسەم دەکرد باسی سیرەی پێغەمبەرم دەکرد، ئاگام لێی بوو دەینوسی بە حقدەوە، ئەمەش نوسینەکەی بوو" محمد هەرچی جولەکەی نیشتیمانی عەرەب و بووکوشتیو دەریکردن ئیتر باسی چی دەکەن کەی محمد ڕەحەمت بووە!..
کاك ئاوات کەرکوکی ئەدمینی ژوور لە نوسین وەستانی و کە من تەواو بوو ووتی: بەرێز هەر پرسیارێکت هەیە فەرموو میك بگرە با مامۆستایان ژوور وەڵامت بدەنەوە، ووتی من مایك ناگرم ئافرەتم، کاک ئاوات ڕێگای پێدا کە بە تێکست بنوسێت، نوسی بۆ عەلمانی بە کافر دەزانن و ئەوەی لە خۆتان نەبێت سەری دەبڕن، بۆ نابێت لەم ژوورەی ئێوە ئافرەت قسە بکات.. کاك ئاوات وەڵامی دایەوە- ووتی بۆ راست ناکەیت ئەوە نیە ئێمە پێت دەڵێن مایك بگرە وقسە خۆت بکە تۆ خۆت مایکت نیە، کەچی دەڵێت ئێمە ڕێگەت نادەین، قسەیەکی بەکاك ئاوات ووت، لەوەڵامدا ووتی مادەم قسەت بە خۆم ووت هیچ ناڵێم، مرونەتی نواند چونکە خۆی ئەدمین بوو؛ کاك ئاوات وتی قسە بەخۆم ئاساییە بەڵام بەئیسلام سوردەکەم، منیش بۆ حورمەتی کاك ئاوات ووتم وەڵامت نادەمەوە، دوای لە تایبەت بۆی نوسیم .. من ناڵیم ئێوە عونسورین بەس خۆتان خۆشدەوێت..؟
هیچ وەڵام نەدایەوە..
دوای هاتەوە ووتی وەرە با بەمایك قسە بکەین، منیش هەر لەرووی فزولیەوە ووتم باشە، هەستم دەکرد ئافرەت نەبێت ، بەڵکو پیاوبێت، چونکە ئافرەت ئەوەندە لەسەر شت ناڕوات، پاشان من مایکم بۆ نارد، قسەی نەکرد ووتی مایکم ئیشناکات، واهەستم کرد درۆدەکات، ووتم ئاخ کورد درۆو پارەو خیانەت، هەر بۆ خۆشی..
پاشان ووتی ماکوان، بۆ ئەوەی بزانیت من ئەفسەرم لە سوپای ئیسرائیل رۆژانە بەدەیان موسڵمان دارکاری دەکەم، رۆژێك دێت تۆش ئاوادارکاریکەم، زۆر رقم هەڵسا ووتم ئاخر ئەوکاتەی کە توانیت مایك بگریت و بوی بە پیاو لەئافرەتی دەرچوی دڵنیام دەتوانیت، من وا تەعامولم لەگەڵ دەکرد کە هەر پیاوە، بۆ ئەوەی بیشکێنم دەمگوت تۆ ئافرەتی، بەڵام دیاربوو بەوە توەڕە نەبوو، شانازی بە ئافرەت بوونی خۆیەوەکرد، چونکە پیاو بە تبیعەتی حاڵ بڵێت لەژن دەچیت پێناخۆشە، ئیتر هەستم کرد ئافرەتە و بلۆکم کرد، چونکە کاتی ئەو هەموو چەلەحانیەم نەبوولەگەڵی.
دوای چەندرۆژێك هاتەوە بۆلام بە ناوی "روسا" واتا بۆ ناو تۆڕی پاڵتۆك لە چاتی تایبەت.. دوای سڵاو ئەم پرسیارەی لێکردم، نوسی ئایا لە ئیسلامدا ڕێگا دراوە ئافرەت شوبکات بە پیاوی مەسیحی یان جولەکە؟
بەنوسینەکەیە هەستم کرد ئەمە سورەگوڵ و گوڵی سورە، بێ پەردە ووتم تۆ فوڵان کەسەی بە راشکاوانە ووتی بەڵی، ووتم لەبەر ئەوەی بێئەدەبیت کردوە وەڵامت نادەمەوە،
ووتی: من لەسەر دووریانێکدا وەستاوم دەموێت موسڵمان بم زۆریش لە ئیسلام دەخوێنمەوە ، بەڵام هەرچی دەکەم قەناعەتم بۆ دروست نابێت..
منیش ووتم : من ئامادەم وەڵامی هەموو پرسیارەکانت بۆ دەستە بەر بەکەم، ئەگەر خۆشم نەمتوانی لە مامۆستاکرێکار دەپرسم بۆت، ئەودەمە مامۆستاکرێکار لە زینداندا نەبوو، بەڵام بە مەرجی ئەوەیت راستگۆ بیت لەگەڵمدا..
ووتی : من پەیمانت ئەدەمێ راستگۆ بم.
ووتم: چۆن بڕوات پێبکەم؟
ووتی : سوێند بۆ دەخۆم بەخوا؟
دەستم کرد بە پێکەنین و ئیشرەتی پێکەنینم بۆ نارد کە ئەوە باتاڵە ئەو قسەیە چونکە من هەست دەکەم بڕوات بە خوا نیە..
نوسی: لە تۆزیاتر بڕوام بەخوایە ماکوان، بەڵام بڕوام بە ئیسلام نیە..
بەڵام قسەیەکی کرد قەناعەتی پێکردم ووتی ئەگەر هەستت کرد راستگۆ نیم یان بۆ کات بەسەربردن قسەدەکەین ئەوا دەتوانیت ئیتر بەیکەوە قسەنەکەینەوە..!
ووتم فەرموو من ئێستا لە خزمەتام..
ئەو دوای کرد کە بچینە تایبەت بە مایك قسەو ئاخافتن بکەین..!
رۆشتین من مایکم نەگرت ئەو مایکی گرتوو زۆر بە جوانی سڵاوی کردو ووتی: من ناوم ئاڤانە خەڵکی کوردستانم بەڵام لە تەلئەبیب دادەنیشم خانەوادەکەم هەموو کوردن، بەڵام کوردستانم خۆش دەوێت حەز بەناوکورد دەکەم، چەند پرسیارێکم هەیە، لەناو تۆڕی پاڵتۆك تۆم دیوە حەز دەکەم پەیوەندیمان هەبێت و موتابعەم کردویت لە ژیناتدا جدی تو هیچ رۆتیناتو قسەوباسی ناو پاڵتاکت نیە تەنها بۆ مەبەست دەتبینم لەناو پاڵتاکدا لە کوێدا جدیات بوو تۆ لەوێداهەیتو دیفاع لە ئیسلام دەکەیت.. بۆیە رووم لە تۆ کردوە، من کچێکم تەمەنم ٢٦ ساڵە، پاشان مایکی ئازادکرد بۆ من ووتی فەرموو تۆش قسەی خۆت بکە.
منیش مایکم گرتو سڵاوم لێکرد، ئەوەندە ووتم راستە تۆ ئەفسەری ئیسرائیلی و ئازاری موسڵمانان ئەدەیت بەس ئەوەم بۆ روون بکەروە؟
ووتی : نا- بەس تەنها بۆ ئیستفزازی تۆ بووە ئەوکاتە، ئەگینا من تەنها ئەندازیارم و هیچ پەیوەندیم بە سەربازیەوەنیە حەزیشم پێی نیە..
ئینجا من کەوتمە پرسیارو ئەوم هێنایە ژێر پرسیار، ووتم چی دەکەیت لە ئیسرائیل و کوردیشیت، لەکەیەوەلەوێت؟
لە وەڵامدا ووتی: لە ٣١ ئابەوە چوینە ئەمریکا و پاشان بە عەقدی کار باوکم هاتووە بۆ ئیسرائیل باوکم لەگەڵ یەکێك لە رێکخراوەکان کاردەکات..! ئینجا دەستی کرد بە قسە و باسو دەردە دڵ..

هەستم کرد کاریکی موخابەرتی لەپشت ئەمەوەیە..


پرسیارە موخابەراتیەکانی لەگەڵ مندا ..

ئەو شەوە کە قسەمان کرد باسی هەندێك ژیانی خۆی کرد کە ماڵیان لە سلێمانی لای ابوسناء وە بووە، ئینجا ئەوەی درکاند کە ئەمان مەسیحی بوون..! پاشان لە لەدوای ئەوەی لەگەڵ ئەمریکیەکان باوکی کاری کردوە، کە ٣١ ئاب پارتی حیزبی بەعسی هێناوە، ئەمان مونەزمەی ئەمریکی بە لجوئی سیاسی هەموو بەرەو ئەمریکا رۆشتوون و باوکی بە گرێبەندێکی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی کار دەکات لە ئیسرائیل و لە ساڵی ١٩٩٧ هاتونەتە تەلئەبیب، هەندێك ووتەی تری ئاسایی.. (کە ئەمانە هیچی نەچوو بە مێشکی مندا، واهەستم دەکرد- درۆم لەگەڵ دەکات)
ئەو شەوە منیش باسی خۆمم بۆ کرد کە لە ساڵی ١٩٩٨ لە ئەورپام بە هۆکاری نەبوونی کارو کەسابەت و بۆ بونیاد نانی کەسایەتی خۆم هاتومەتە ئەروپاو لە ووڵاتی خۆم هیچ کێشەیەکی سیاسیم نەبووە وەك تەعاروف و یەکترناسین، ئەو شەوە یەکترمان بەجێهێشت من باسی هیچم بۆ نەکرد، چونکە لەگەڵ خێزانم کاتی تەماشا کردنی زنجیرەیەکی ئێرانیمان دەکرد بەناوی "پاور چین" ..

بۆ رۆژێکی تر لە ناو پاڵتۆك هاتەوە بانگی کردم بۆ ژورێکی تایبەت، بە مایك ئەم پرسیارانەی لێکردم..؟
- سەلەفی جیهادی چیە؟
ووتم: ئەمە قوتبخانەیەکی فیکری ئەهلی سوونەتو جەماعەیە، باس لە مەنهەجێك دەکات، کە پێشینانمان چۆن رەفتاریان کردوە، خۆشیان بەو کۆمەڵە دەزانن کە لە ناو فەرمودەی پێغەمەبەری نازاداردا(صلی اللە علیە وسلم) بە تایفەی حەق یاخود (طایفە المنصورە) کە هەمیشەلەخەباتو شۆرشو کۆششدان دەزانن.
- ئیخوان کێن و چین؟
وەڵامی من: قوتبخانەیەکی ئەهلی سوننەتە پڕلە شۆرش و خەباتە بۆ گەڕاندنەوەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئایدۆلۆژیایی ئیسلامی، لەسەردەمی حەسەن بەنناوە- ڕەحمەتی خوای لێبێت- دامەزراون تا ئەم سەردەمی کە ئێستا من و تۆ تێدا قسەدەکەین و سوپاس بۆ خوا بە هێزو بازوی ئیخوان بوو کە سینا لە ئیسرایلی داگیرکەر پاك کرایەوە، (لەوکەتەدا پێکەنینێکی نوسی بۆم)، منیش مایکم ئازادکرد.

- حیزبی تەحریر کێن؟
وەڵامی من: کۆمەڵیك موسڵمانی ئازاو بە جەرگن، هەوڵ وخەباتیان بۆ گەڕاندنەوەی خیلافەتی ئیسلامیە سوپاس بۆ خوا لە ناو فەڵەستینیەکاندا زۆرن بە تایبەت لە ئەورپادا و تایبەت تریش لە دانیمارك، هەوڵیان بۆ ئەوەیە کە حوکومەتو خیلافەتی ئیسلامی دابمەزرێنن تەنها بە ئەدەبیاتی ئیسلامی دوور لە هەموو ئەدەبیاتێکی تری رۆژئاوایی یاخود رۆژهەڵاتی، بەڵکو تەنها ئیسلامی.

- کاك ماکوان تۆ کامیانیت لەم سێ قوتبخانە؟

ئیتر هەستم کرد ئەمە هەروا سادە نیە؛ بە دڵنیایەوە ئەمە پرسیاری موخابەراتیەو لە سەریکەوە سەردەردێنێت، ئینجا هەستم بەوە کرد کە ئەم ئافرەتە کەسێکی سادە نیە..!

وەڵامی من: جاتۆ ئەم پرسیارەت بۆچیە بۆ لە ژیانی شەخسی من پرسیار دەکەیت ئەوە پەیوەندی بەخۆمەوەیە.

هیچی باس نەکردلەسەر ئەو مەوزوعە، چووە سەرباسێکی تر.. ووتی تۆ گوێ لە مۆزیك دەگری..؟ حەڵاڵە یان حەرامە..؟ هەستم کرد ئینجا ئەو خۆی دزیەوە لە پرسیارەکەی من..!
وەڵامی من: ووتم من بۆخۆم گوی لێدەگرم، بەڵام هانی کەس نادەم بۆ ئەوەی گوێی لێبگرێت، پاشان منیش نەمکردوە بە عادەت کە گوێ بۆ موزیك بگرم پێناچێت بە مانگیش گوێ لەموزیکێکی تایبەت بگرم، مەگەر دەنگی موزیکی دەنگو باسو تەلەفزیۆن بەگشتی، وە من باس لە حەڵاڵ و حەرام ناکەم، چونکەئەوە ئیختلافی لەسەرە.
- رات چۆنە بۆ مافی ئافرەتان؟
هیچ بڕوام بە مافی ئافرەتان نیە.
-ئەی چۆن؟!
لەبەر ئەوەی من بڕوام بە مافی مرۆڤ هەیە، پیاو ژن لە ئەنجامی ئەومافی مرۆڤەوە دەیبینم کە خوای گەورە بۆ ژنیش و پیاویش دەستەبەری کردوە لە ئیسلامدا ماف دراوە، بەڵام لەهەموو بەرنامەو ئاینەکانی تردا ماف بەزۆر دەسێنرێت، جیاوازیەکە ئاسمان و رێسمانە، تێگەیشتی یان زیاتر روونی بکەمەوە..؟
- تێگەیشتم.
باشە مایك ئازادە.. ئینجا هەستم کرد ئەمە ئافرەتە خەڵکی تر لە تەنیشتیەوەیە وفێری قسەی دەکات و پرسیاری فێردەکات، دەیانەوێت من بخوێنەوە، لە ئەنجامی قسەکانم من و ناخم باش بناسن و بخوێنەوە..
- کاك ماکوان ئەگەر لە جەنگێکدا منت بەردەست بکەوم چیم لێدەکەیت، دەمکەیت بە کەنیزەك بۆخۆت..؟

دەستمکرد بەپێکەنین.. بۆ خۆشی ووتم ئەگەر جوان بیت- بەڵێ ، خۆ ئەگەر ناشرینیش بیت ئەوە ئەوکوژم.. ئەمە تەنها بۆ پێکەنینە بە جدی وەرینەگری..
ئەویش پێکەنی بە ئیشارەتی پێکەنین...
ووتم وەڵامی من: بۆ ئەم پرسیارە موخابەراتیە ئەوەیە جاری زۆنی جەنگەکە دەستنیشانی دەکات، تۆ وەك جوندی وسەربازی ئیسرائیلی دەست من بکەویت، ئەوا مامەڵەی دیلت لەگەڵدەکەم، چونکە سەردەمی کەنزەک نەماوە ئەو یاسایە لە ئیسلامدا ئێستا کاری پێناکرێت، چونکە لەسەردەمی سەلاحەدینی ئەیوبی مامەڵەی لەگەڵ ئافرەتانی جەنگیدا وەك مامەڵەی دیل کردی و یاسای کەنزەکی نەساپاند، لە جیهادی ئەفغانیشدا بەهەمانشێوە ئەفغانیەکان کە سەربازی ئافرەتی رووسیان دەگرت هەر مامەڵەی دیلی لەگەڵدا دەکرا، ئەگەر ان شاء اللە من تۆم گرت ئەوا مامەڵەی دیلت لەگەڵ دەکەم، خۆ ئەگەر دوژمن کە ئێوەن.. مامەڵەی کەنیزەکتان لەگەڵ ئافرەتانی موسڵمان کرد.. ئەوکات ئەمیری موسڵمانان ئەمری دەرکرد منیش ئەوکات تۆدەکەم بە کەنیزەك بۆخۆم، یان ئەگەر زانیمان دوژمن کە دیسانەوە ئێوەن ئافرەتانمان دەکوژن ئەوە بەدڵنیایەوە منیش ئەتکوژم بۆ ئەوەی چیتر موسڵمانان نەکوژرێن وەك وەڵامێك بۆ کردارەکەی ئێوەی دوژمن، هەڵبەت ئەم باسانە زیاتر دەخوازێت، پێویستی بەروونکردنەوەی فقهی جیهاد هەیە.

- کاك ماکوان من شوت پێ بکەم دەمهێنیت دەبم بە موسڵمان؟
خێزانم گوێی لێبوو.. خەریكبوو بۆ بچێتە ناو کۆمپیتەرەکەوە..


من و کچێکی ئیسرائیلی کورد .. جوانیەکەی سەرسامی کردم

لەدوای ئەوەی کە پرسیاری کرد ئایا کاك ماکوان من ئەگەر موسڵمان ببم شوت پێبکەم دەمهێنیت؟، بە دەنگێکی ناسك و پاشان بە زەردەخەنەوە، هەستم کرد راست ناکات، بەڵام ، سبحان اللە- ئەو دڵە وەك فەرش لول بوو، خوا رەحەمی کرد خێزانم حازربوو لە تەنیشتمەوە، ئینجا هەستم کرد زانایانی ئەم ئیسلامە خەڵوەتی ئافرەتیان هەروا بە ئاسانی حەرام نەکردوە، بەتایبەت لەم چاتە ساردوسرانەوە.
پاشان بۆ خۆم لە دووڕینێکدا بووم..
وویستم قسەکەی پێببڕم و بە جدی وەرینەگرم..
وەڵام دایەوە.. ووتم خێزانم دانیشتوە بۆ حوورمەتی خێزانم هیچ وەڵامێکت نادەمەوە، هەرچەندە ئەمە بۆ خۆی رازی بوون بوو.. ئاگاشم لێیبوو خێزانم توڕەبوو، بەڵام بۆ ئەوەی جارێ خێزانم هێوەربێتەوە، پەیوەندیم بە خوشکێکیەوە کرد کە شارەزابوو لە هاك کردن، پاشان کوڕێکی بەڕێزی ترم دەناسی "بارزانی" بوو نازناوی کاك "خرپن" بوو، کوڕێکی بەرێزبوو لەو بوارنەدا شارەزابوو، هەلێکی باش بوو لەسەر خەت بوو، ئینجا داوای لێبوردنم لە "روسا" کرد ووتم خەڵکی ترم لەگەڵدایە قسە دەکەینەوە..
خێرا لەگەڵ کاك خرپن و تارای خوشکی خێزانم دەستمان کرد بە قسە و موزوعەکەم بۆ باسکردن کە من داوی لێدەکەم کامێرا بکاتەوە، پاشان ئێوە ووێنەیم بۆ بگرن، چونکە من ئەو شتانە نازانم، تارا ووتی من ئەوەت بۆ دەکەم، بەڵام دەبێت بێمە ناو کۆپیترەکەتەوە، ووتم باشە.. داوام کرد لە خرپن کە ئەویش ئایپی ئەدرەس و جێگاو مەکانیم بۆ ئاشکرا بکات.. ئەویش ووتی دەبێت من چاوم لە نوسینەکانی بێت تۆ ووێنەیکی خۆتی بۆ بنێرە با بتبینێت من بە ووێنەکەتەوە نازانم چی هاوپێچکرد لەگەڵیدا، گرنگ ئەوە بوو ئەویش ووتی دەبێت بێمە ناو پێ سیکەتەوە. ڕێگام دا بە هەردووکیان..


پاشان چومەوە بۆ لای رووسا..
ئاگادارم کردوە ووتم جا ئەم قسەیەت بەراستە کە دەتەوێت موسڵمان بیت..
بۆی نوسیم بەڵێ..
ووتم باشە ئەی بۆ شودەکەی بە من ئەوە چەند برای ترمان هەیە ژنیان نیە بۆ شوناکەیت بەوان .. نمونەی دووبرام هێنایەوە، یەکێکیانم باش لەبیرە کاك "ئەبودەردا"بوو، من زۆر بە جدیم بوو، چونکە ئەو کوڕێکی جوان خاس بوو، ووتی نا من شوو دەکەم بەس بە تۆ.. لەم حاڵەتەدا شتێکی زۆر عەجیب ڕوویدا، برایەکی تر لە ژوورەکەدا پەیوەندی پێوەکردم ناوی کاك "نەسرەت" بوو ئیزنم لێخواست کە خەڵك لە پێسێکەمدایە ئەوم وەستاندا، پاشان بە رووسام ووت باشە من چۆن بزانم تۆ راست دەکەیت من رازیم بەڵام بەمەرجی ئەوەی ئەبێت بتبینم، ووتی وەرە بۆ ئیسرائیل ، ووتم من ناتوانم بێمە ئیسرائیل، تۆ وەرە ووڵاتێکی عەرەبی ، یان هەر ووڵاتێکی تری ئەوروپی من دێم بۆ لات.. ووتی باشە..
دوای ووتم تۆ منت دیوە ووتی بەڵێ ووێنەی تۆم لە دەریا نور بینەوە، خرپن ووتی پێبڵی، کە تۆ ئەوت نەدیوە با کامێرەت بۆ بکاتەوە، منیش ئەوم پێوەت.. ووتی من کامێرەت بۆ دەکەمەوە.. کامێرەی بۆ من کردوە چیم دی... ئافرەتێکی نازادری جوانی قژ خاوی.. هەر زۆر جوان.. ئیتر لەو ئافرەتە جوانەنە بوو کە ئیتر پەسەندکراون، کورە من خەریك بوو دڵەکەم بگۆرێت.. باش بوو خوا رەحەمی کرد .. دەنگ تۆمار دەکرا ووێنەی ئافرەتەکە گیرا ، منیش ووتم تازەترین ووێنەی خۆمت بۆ دەنێرم ئەو ووێنەیەی کە کاک خرپن ئامادەی کردبوو ناردی وەریگرتو ، پاشان ووتی هەموو ئایپی ئەدرەسەکەی بۆ دەرهێنام لە کوێ دەژیو تەنانەت ناوی گەرەکەیشی بۆ هێنام جۆری نێتەکەی کە بەکاریدێنێت ناوی ئەویشی بۆ هێنام..!
ماڵئاوایمان کرد لەیەك لە دوای هەندێك قسەی رۆتینی و سادە من خێرا هەڵسام دەستنوێژم گرت و دووڕکعات نوێژم کرد، تارا هەموو وێنەکانی لای خۆی خەزنکردو دایەوە دەستی من، کاك خرپن هات ووتی کاک ماکوان ئەو کەسە ساختە چیە ئەو ووێنەیە هی خۆی نیە، ووتم چۆن ووتی ئەو ووێنەیە لەپاڵتاکدا هەیە ئەوە ئافرەتێکی رووسیە ڕێکلامی پاڵتاکە دیسانەوە ووێنەکەی بۆ هێنام، زۆر بێتاقەت بووم ، نەمدەزانی بێتاقەتیەکەم بۆ ئەوەیە درۆی لەگەڵ کردوم..! یاخودئەم ئافرەتە جوانە دەرنەچوو، یان چی بوو .. بەهەر حاڵ بۆم نەدۆزراوە، بەڵام ئیتر بە جدی وەرمنەگرت زانیم درۆزانێکی عەزیمە، ووتم ئەی ئەدرەسەکەی کوێیە کاك خرپن ؟
ووتی کاک ماکوان ئەمە لە ئیسرائیلە و لە تەل ئەبیب و خەتەکەی نێتەکەی ووتو ئەدرەسەکەشی دامێ..!

زۆر پەس بووم.. چومە خزمەتی کاک نەسڕەت ووتی کاک ماکوان قسەیەکی خۆشت بۆ باس بکەم؛ ..ووتم چیە برای خۆم- ووتی: ئافرەتێك هاتوە لەگەڵ مندا قسەی کردوە واتا بە کاک نەسرەت ووتویەتی دەمەوێت شوبکەم بە تۆ واتا کاک نەسرەت یان کاک ماکوان، زۆر داوام کرد لە کاك نەسرەتی برام.. ووتم: کێبووە ووتی خۆشکێك بووە ئیتر زۆر قسەم نەکرد، بەڵام تەوقیتەکەی زۆر سەیر بوولەلام بەس هەر بە سادەی وەرمگرت، کاک نەسرەت هەر پێنەووتم تا ئێستاش، لێرەوە رێزی زۆرم بۆیی هەیە هیچ کاتێکی تریش لێم نەپرسیوەتەوە..
ماوەیەکی دورودرێژ ئەم ئافرەتە نازانم ناوی بنێم پلاستیك، یان ئافرەتی درۆ یان چ ناوێك، بەهەر حاڵ چەند مانگێك وون بوو تەقریبەن سێ مانگێك وون بوو، لەو رۆژەوە کە هاكکرا زانیم وون بووە، بەڵام بەدڵنیایەوە زانیم کە ئەویش شارەزایە لە بواری ئەم هاكو جۆرە کارانەدا..
ووتم حەتمەن زانیویەتی بۆیە خۆی شاردۆتەوە، بەهەرحاڵ ، کات رۆشتو زەمن هات، من کۆریکم هەبوو لە ژووری کوردستان نەتەوەیی لای کاك دەرون و کاك شێخە بەرێز، ئاگام لێبوو لە ژوورەکەدا بوو لە کاتی قسەکانی مندا جنێووم پێئەدات، بەو ناوەی کە یەکەم جار بلۆکم کرد بە ناوی گوڵی سوور، قسەی سوك و ناشرینی زۆری بەئیسلام و خۆم ووت، کاک شێخە دەریکرد، دوام کردوە لە کاک شێخە ئەو کەسەبێنتەوەو وازی لێبێنت چی دەڵێت با ئازاد بێت، مامە شێخ زۆری بەلاوە سەیربوو، بەڵام ووتم وازی لێبێنە چی دەڵێت با بیڵێت، ووتم تەڵەیە خوا هەڵناگرێت ئەو پیاوە بەرێزە زۆر حورمەتی منی دەویست چم بوتایە بەقسەی دەکەردم ، هەڵەبەت لە پیاوەتیو وگەورەی خۆیان بوو، دوای ئەوەی کۆڕ تەواو بوو پەیوەندیم بە ناوەکەی کردوە ووتم باشە ئەوە کچی باش تۆ ئەو هەموو قسە ناشرینە چیە بەمنت ووت خۆ تۆ بە تەمابوویت شوم پێبکەیت، هیچ نەووتو ئینجا ئەو منی بلۆك کردوو لە خەت نەما، کەمێکی پیچوو بەناوی "رووسا" هاتەوە ئینجا من خۆم بۆ نەگیرا ووتم ئەی داوەشێت ئەوی بەدەماهات پێم ووت بە ئیسرائیل و دەوڵەت و ئیتر زۆر توەڕە بووم، جا یاخوا منیش توڕە نەبم ئاگام لەخۆم نامنێت... لەبەر ئەوەی شەو قسەی زۆری ووتوبوو، ئینجا داخی ئەو ڤیدۆیەم لەدڵدا بوو کە ووێنەی ئەوئافرەتە جوانەی دانابوو خەریك بوو بمخڵەتێنێت، ووتم وەرە تۆچیت- چیت دەوێت دەستەکەت کەشف بووە بۆ بەئاشکرا قسەناکەیت، پەیامت چیە بمدەرێ..
- نوسی ماکوان گیان ئاگاداری خۆت من لە دەزگای مۆسادەوە لەگەڵت ئەدوێم ئەو ناوە من نەبووم کە قسەی بە تۆ ووتوە کەسیکی تر بووە ناوەکەی باکارهێناوە..!
چونکە من بڕوام بە هیچ قسەیەکی نەبوو، بەڵام هەستم دەکرد بۆ وازی لێنایەنم وەك جگەرەو حەشیشی لێهاتبوو خۆشە و خراپیشە.. ووتم من هەموو دەنگەکانم تۆمارکردویت ئەو ووێنەیەشی کە بۆت داناوام زانیومە کە ئەوە ئافرەتێکی روسی ناو پاڵتۆکە، کە وام ووت ووێنیەکی گریانی ناردو نوسی توخوا دەنگەکەم بڵاو نەکەیتەوە باوکم پێمبزانێت لەگەڵ کەسوکارەکەم دەمکوژێت، دیسانەوە کەوتمەوە گومان، چونکە کەسێك موخابەرات بێت بەو شێوەیە قسە دەکات دوای ووتم لەوانەیە هەر فیڵ بێت، ووتم باشە تۆ چیت دەویت لە من بڕۆ خوات لەگەڵ ئیتر واز لە من بینە، ووتی باشە ماڵئاوای کرد..
کە بەو سادەیە ماڵ ئاوایی کرد ئەوەندەی تر خەریك بوو دڵم ئەتەقەی.. رۆشتو بەجێیهێشتم..
دوای چەند رۆژێکی بەسەردا تێپەڕی.. شتێکی زۆر عەجیب روویدا لە ئۆسلۆ بووم لەخزمەتی مامۆستا کرێکار جەنابیان فەرمویان کاک ماکوان خەوم پێتەوە دیوە ، ووتم خێر خەونەکەی بۆ گێرامەوە، تۆزێکی تر پێچوو لای مامۆستا هاتمە دەرەوە لە ناو قیتاردا بووم دەگەڕامەوە بۆ شارەکەی خۆم، کورێکی بەرێز تەلەفونی بۆ کردم لە بەریتانیا ناوی کاك حەمە شوان بوو ووتی برایەکی من خەوی بەجەنابتەوە بینیوە و خەونەکەی بۆ گێرامەوە، پاشان گەرامەوە ماڵەوە چومە سەر کامپیتەرەکەم، رووسا نامەیەکی بە جێهیشتبوو ووتی کاک ماکوان خەوم پێتەوە دیوە، چاوەڕێم کرد خەونەکەم بۆ بگێرتەوە، ئەویش هاتوو خەونەکەی بۆ گێرامەوە، هەرسێ خەونەکە لە بەشی داهاتوودا بۆتان باس دەکەم لەگەڵ ئەم ئافرەتە بەردەوام دەبین بزانین دوایی خەونەکەی چیتر روودەدات، خەونەکانیش ژیانی منیان بە ئاراستەیەکی تردابرد..


من و چەند کچێکی ئیسرائیلی کورد و پرسیاری جدی و معقول..گریانی بەکوڵ

خەونەکەی مامۆستای بەرێز خوای گەورە لە زیندان ئازادی بکات، ئەو بۆی گێڕامەوە کە لە دووکەسایەتی ناوداری ئیسلامی دوو دەمانچەیان داوە بە من جەنابی مامۆستا، منیش زۆر خۆشحاڵ بووم، چونکە هەستم کرد مامۆستا زۆر خۆشحاڵە لە خەونەکەو ووتم مامۆستا هیچ راڤەیەکم بۆ دەکەیت ووتی خەونەکە زۆر باشە، ئیتر هیچم نەگوت.
خەونەکەی براکەی کاک حەمە شوان لە بەریتانیا خۆی بۆیگێڕامەوە کە خەونی بە پێغەمبەرەوە بینی وە لە سلێمانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە ژێر پردەکەوە بەرەو سەرهاتووە و منیش لە تەنیشتیەوە ڕۆشتوم زیاتر منی نزیك کردۆتەوە لە خۆییو لە خەونەکدا فەرموویەتی با ماکوان لە نزیكمەوە بڕوات لە تەنیشتمەوە بێت، بەقەدەر هەموو دوونیا دڵم بەم خەونە خۆش بوو، لە خۆشیاندا دەستم کرد بە گریان کە بۆیان گێڕامەوە لە خۆشی ئەو خەونە سەفرمکرد بۆ ماڵیان بۆ شاری –سڵاو- نزیك لەندەنە..
پاشان رووسا هەر هەمان ڕۆژ لە ئۆفلاین نامەی بۆ بەجی هێشتبووم، منیش لەسەر خەت بووم ئەوەندەم زانی پەیوەندی پێوەکردمەوە، من هیچم نەووت تا خۆت سڵاوی کردو دوایی ووتم خەونەکەم بۆ باس بکە، خەونەکەی ئەوە کە گوایە جلی بوکێنی کردۆتە بەرو لە رێگادا بە سەیارە وەرگڕاوە من چووم لە ناو سەیارەکەدا دەرم هێناوە، لێتان ناشارمەوە هەر بە درۆ وقسەی بێمانا لەوم وەرگرت..
بە ڕاستەوخۆ راشکاوانە ووتم بە خوا بڕوای هیچم پێت نیە، خەونەکشت ئەوەندە بەلامەوە گەورە نیە..
- ووتی باشە ماکوان تۆ لە کام بەردو دارو دروست بوویت؟ ئەوەندە رەقی..؟
- وەڵامم نەدایەوە..
- دوای ووتی ئەتوانم پرسیارت لێبکەم ؟
- بۆم نوسی ئەگەر پرسیارەکان معقولن وەڵام ئەدەمەوە..
- ووتی بەس بۆم شی بکەرەوە بۆ لە ئیسلامدا ئافرەت وەك شەهوت تەماشا دەکرێت، بۆ تۆ بڕوات بە مافی ئافرەت نیە، ئەوەتا من لە ئیسرائیل هەموو مافێکم هەیە، لە رۆژئاوا هەموو ئازادیەك بەژن دراوە.. بۆ دوان بە شاهیدێك ئەژماردەکرێت، بۆ دەبێت پیاو چوار ژنی هەبێت .؟

- وەڵامی من: ووتم پرسیارەکانت بۆ دەکەم بەچەند بەشێکەوە ئینجا وەڵامەکانت ئەدەمەوە، بۆم کردە خاڵ.. خاڵ وەڵامەکانم بە گوێرەی توانا و خوێندنەوەی خۆم بۆم باسکرد..
یەکەم: ئافرەت لە ئیسلامدا شەهوتە، بەڵێ بە دڵنیایەوە ئافرەت شەهوتە، چونکە زۆر جوان و ناسکە هەموو هۆرمۆنی پیاو پێ بەرز دەبێتەوە ئەمەش عەیبە نیە بەڵکو لە شەدەلاری و ناسك ونازاداری ئافرەتە، شەهەوەت بە واتای حەزە، ئەی پیاو دەبێت هەر حەزی لە ئافرەت بێت، نەك رەگەزی خۆی ئەگەر وابوو ئەوە شازە و نەخۆشە کە واتە ئیسلام تەندروستانە پێناسەی ئافرەتی کردوە بۆ پیاو، چونکە بیرکردنەوەی پیاو لەسەر بنەمای حەزە نەك خۆشەویستی پێچەوانەکەی ئافرەتە کە پیاوی وەك خۆشەویست خۆش دەوێت نەك حەز، کەواتە لە بنەڕەتدا ئەمە گلەیی لە پیاوە نەك ئافرەت، چونکە خوای گەورە باسی ئافرەت دەکات لە قوراندا بە گوڵ ناوی ئافرەت بردوە، چونکە ترۆپکی خۆشەویستیە..
- رووسا بۆی نوسیم.. کوا لە کوێدا لە قورئاندا ناوی ئافرەت بە گوڵ هاتوە ؟

- لە ووڵامدا ئایەتەکەم بۆ خوێندوە خوای گەورە دەفەرموێت: ..أَزْوَاجًا مِّنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنيَا.. سورەتی طە ١٣١..

بۆ وەڵامی بڕگەی دووەمی پرسیارەکەت کە من بڕوام بە مافی ئافرەت و ئەو قسە بی مانایانە نیە، بەم هۆکارەیە، بزوتنەوەی ئافرەتان کە دامەزراوە بە پێی فەرهەنگی جیهانی نوێ کە لە هەناوی قوتبخانەی سەرمایەداریەوە سەرچاوەی گرتوە دەگرێتەوە بۆ سەردەمی ڕێنسانس، یەکەم جار لە جاڕنامەی ئافرەتێکی داوین پیس کە ناسراوە بە (ئۆلیم دی ژۆژیە) ی فەرەنسی لە ساڵی١٧٩١ هاتووە، پاشان لە ١٧ مادە پێك هاتووە یەکەم کەس کە راڤەی کردوە ئافرەتێکی ووجودی خێزانی سارتەرە بە ناوی (سیمۆن دی بوفوارە) کتێبەکە بەناوی رەگەزی دووەم نوسراوە، پاشان ئەم بزوتنەوە ژنانە نەهەمەتیە بۆ ئافرەت لە سەدەی نۆزدەدا ئەو یەهودیە پیسانەی لای تۆ.. جموجۆڵێکیان پێدروستکردن لە ئەوروپاو ئەمریکا ناڕەزای و تا چەند کۆڕو سمینارو شتی لەوبابەتەیان بۆ گیراو دوایی لەگەڵ گەشەی مارکسیەت و شۆرشی ١٩١٧ ئۆکتۆبەر زۆرگرنگی پێدرا لە لایەن مارکسیەکانەوە لە سەدەی بیستدا لە بەر کۆمپانیا گەورەکان بۆ دەستەبەرکردنی کرێکاری زۆرترو هێنانە دەروەی ئافرەت لەماڵەکانیانو بەپارەی کەم، ئەو ڕاپەڕینەی سەرتاسەریەی پێ هەڵسێنرا کە لە ئێرلەنداوە دەستی پێکرد تا ئوسترالیا، داوای رێزگرتو مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکرا، کە بە درێژای مێژووی ئیسلام ڕێزو حورەمەتی لەئافرەت گرتوە لە هەموو کایەکانی ژیان بەشداری پێکردوە، مەگەر هەندیك پۆستی دژوارو سەرەکی نەبێت لەبەر سۆزو هەست ناسکی ئافرەت لە هەندێك پۆست دورخراوتەوە، لەبەریتانیا بەهەمانشیوە ئافرەتێکی دەمشرو داواین پیس لە بە ناوی(پانك هریست) کە لەبەر جوانی و شەدەلاری کچەکانی کە زیاد لە ١٩ کچی هەبوو هیچی کچی خۆی نەبوو ئەوئافرەتانە بوون بۆ لەشفرۆشی بەکار دەهاتن پیاوانی شەهوەت بازیش بۆ خاتری جوانی و تێری حەزی خۆیو ماستاوکردنی لەبەردەم ئافرەت بزوتنەوەکانیان بە ناوی کچەکانی میسز پانك ناونرا..!
لە ئەمریکای سەرمەیەداری لە وولایەتی وایۆمنگی لە ساڵی ١٨٦٩ مافی ئافرەت درا تەنها مافی دەنگدانیان هەبێت ئەویش ئافرەتی سپی پێست ئەوە رەش پێست هەر حسابی بۆنەدەکرا بۆ پیاوەکانیشیان، ئەویش لە ١٩٢٠ لە دەستوری ئەمریکی بووە قانون بڕیاری لەسەردراو تۆمارکرا ، لە نیوز لەندا ١٨٩٣، لە ئوسترالیا١٩٠٢، لە نەرویج وسوید دانیمارك ١٩١٣، لەکەنەدا١٩١٧، لە بەریتانیاو نەمساو پۆڵەنداو مەجەرو جیکسلۆفاکیاو روسیا ١٩١٨ بەلجیکا ١٩٤٥ بۆ زانیاریت ووڵاتی سەرمەشقی عەلمانی کەفەرەنسایە ١٩٤٦ تەنها مافی دەنگدانیان بەخشیە ئافرەت، دوای هەریەکە مەدرەسیەکی دروست کرد بەناوی قوتابخانەی شوعیەت ، وسوسیالستەکان، لیبراڵ دیموکراسی و مەدرەسەی ئاینی جولەکەو مەسیحی، کە مەسیحو جولەکە ئافرەت بە رۆحی پیس دەزان بۆ خزمەتی پیاو دروستکراوە..
- رووسا:پرسی ئەی ئسیلام؟ .. کەمافی داوە بەئافرەت باسی نەکراوە لە فەرهەنگە جیهانیە؟
- وەڵامی من- هەر باسی ئیسلامی تێدانیە لەوێشدا نەیانوێراوە باسی ئیسلام بکەن ، ئەوان بە بوچوونی خۆیان ئیعتراف بە ئیسلام ناکەن..! بۆیە باسیان نەکردوە، من حەزم دەکرد باس بکرایە، بەڵام دڵنیابە رووسا خاتون نەیانوێراوە باسی بکەن کە چۆن مافیداوە بە ئافرەت، بۆیە بیانویان بۆ دۆزیوەتەوە گوایە ئیعتراف بە ئیسلام ناکرێت، ئەوەیە ووڵاتی پێشکەوتوی دوونیاو دیموکراسی خوازەکان !.
ئەنجامی ئەم بزوتنەویە فەمەنیستی دروستکرد کە گوایە ئافرەتان لە بنەڕەتدا دژی پیاوان.. ئەوە بزوتنەوەکەیە و دەرئەنجامەکەیەتی..!

- دوای مایکی کرد.. بەنوسین ..مایکی گرتوو ووتی کاك ماکوان من بەڕاستی پرسیارت لێدەکەم و چەند هاوڕێیەکی تریشم لەگەڵدایە ئەوانیش دەیانەوێت پرسیار بکەن، ئاسایە؟
- ووتم: ئاسایە، بەڵام بە کورتی وەڵامی ئەو دووپرسیارەی تریشت بدەمەوە ئینجا پرسیاری تر بکەن .. بەنیسبەت شاهیدی دان بۆ ئافرەت ڕاستە دووانتان بە شاهیدێك هەژمار دەکرێن، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا نیە، جاری واهەیە لەبواری شیردان و.. هەندێك بواری تردایە تەنها شاهیدی لە ئافرەت وەردەگیری حساب بۆ پیاو ناکرێت
بەنیسبەت چوارژەنە لەبنەڕەتدا پیاو دەبێت یەك ژنی هەبێت، بە بەڵگەی ئەوەی کە خوای گەورە ئادەمی دروستکرد یەك حەوای بۆ دروستکرد نەك چوار حەوا، بەڵام ٤ ژنە ڕێگاپێدراوە تەنها روخسەتێکە، من چیبکەم تۆ حەز دەکەی شووبکەیت بە پیاوێك خاوەنی خێزانە داوای لێدەکەیت شوی پێبکەیت، خەتای پیاونیە ژنیش خۆی بەشدارە لەو پرۆسەیەدا..!

دوای قسەکان من میکم ئازادکرد.. هەستم کرد چوار ئافرەتی ترلەگەڵدابووە ..
یەکێکیان میکی گرتو بە گریانەوە هەنسکی هەڵئەدا و قسەی بۆ کردم .. ئەی هاوار چی موعاناتێکی هەبوو دڵی منی کرد بە ئاو، ئەوانە هەموو سجن بوون کە قسەیان لەگەڵ مندەکرد کوردیش بوون، ووتم تۆ بڵێی ئەنفالەکان بن چوبێتنە ئەوێ؟

من و کۆمەڵێك خەم و خەفەت لە ئیسرائیلەوە.. ژیان بێ ئیسلام خەمۆکیە..


لەدوای ئەوەی هەندێك لە باسەکانی ئافرەتانەم لەگەڵ رووسا تاوتۆێکرد، دەنگی ئافرەتی تری لەگەڵدا بوو دەهاتە گوێم ژنێکی سەرە.. ئافرەتێکی بەرێز بە دەم گریان و هەنسکەوە.. ووتی ماکوان باوکەکەم توخوا چی بکەین لێرە؟ ئەزانی من چەندەبێتاقەتم؟، ئەزانی ئەوەتەی لێرەم نەنانم نانە نەخەوم خەوە.. ئەزانی خۆمم لە دەست داوە منداڵم لەدەستاوە کەسوکارم لە دەست داوە دین وقیامەتیشم چووە..
یەکێك لە کەچەکان.. ئەو ئافرەتەیان بردیە ئەولاوە لە مایکەکە دوری خستوە.. بە منی ووت: ئەوە چیە ماکوانە فەنی دەبڕۆ ملت بشکێنەو وازمان لێبێنە..!
زۆر پەس بووم سور بوومەوە نوسیم خۆ بەزۆر من ئێوەم نەهێناوە ئێوە منتان بانگ کردوە، بەڵام بە هێمنی سڵاوم نارد بۆ ئەو ئافرەتەی کە دەگریا و ئەی تریشم بە تەعلیق و قسەی رەق شۆرد، چونکە بەراستیش ئەوان منیان بانگکرد قسەم لەگەڵ بکەن، بۆیە ژوورەکەم بە جێهێشتو هاتمەوە بۆ ژووری دیدی نوێ گوێم لە ووتاری یەکێك لە مامۆستاکان گرت.. زۆر پەسیش بووم.

پاشان ناویێك بە ناوی "باهۆز" پەیوەندی بە منەوە کردوە.. ووتی کاك ماکوان هەندێك پرسیارم هەیە، ووتم ببورە مەشغوڵم سەرم قاڵە.. چونکە بەراستی توانا وەڵام دانەوەم نەبوو، ووتم بڕۆ بۆلای کاك ئاوات یان مامۆستا ئەنصاری ئەوان لە ژوورەکە وەڵامت ئەدەنەوە ..
ووتی من پرسیارەکەم لە جەنابتە..!؟
- باشە فەرموو ..؟ چونکە من بۆ خۆم بۆ خزمەتی ئەو خەڵکە و پاشان بانگەوازو ، لە پاڵتاك بووم ، هەستم دەکرد ئەگەر ئەم کارانەم نەبێت کات کوشتنە ، بۆیە بە ئەرکی قیامەتی دەزانم هەر کارێك کە دەیکەم یان خۆم پێوە سەرقاڵ دەکەم ..

پرسیارەکەی نوسی.. ئایا دبلۆماسیەت لە ئیسلامدا هەیە؟
- نوسیم.. بەڵێ..
- نوسی.. شیکاریەکم بدەرێ کاک ماکوان گیان ؟
- نوسیم برای خۆم؛ ئەمانە بە نوسینی لاتینی نابێت و پاشان منیش کاتم ئەوەندە نیە بە نوسین بۆت بنوسم پێویستە ئەگەر بتوانیت بەدەنگ بۆت روون بکەمەوە جەنابت گوێبگرە..
- باهۆز ووتی: باشە فەرموو..
من بانگم کردە ژورێك تایبەت، دەستم کرد بە قسە گفتوگۆ بۆم شیکردەوە ئەوەندەی لێمزانی و لەفەرهەنگەکاندا خوێندبومەوە لە ژیانی پیغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم).. لێشارەزابووم
ئەم ووشەیە لە نبەڕەتدا دەگرێتەوە بۆ یۆنان و ووشەکە "دیپلۆما" بووە واتە وەرقەی یان کاغەزی نوشتاوە یاخود لولکراو، ئینجا فەرەنسا بەکاری هێناو بەناوی دیپلۆمات و یان دیپلۆماتیك دیپلۆماسی ئەمانە هەمووی یەك سەرچاوەن ئەم چەمکە بۆ کەسێکی لێزانە کە لە نێوانی دوو دەوڵەتدا کار بکات، عەرەب بە سەفیر بەکاری هێناوە، لە ئیسلامدا پێغەمەبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) سەرەتا خۆی ئەو کارەی ئەنجامداوە، چونکە بە زمانی ئەم سەردەمە بەشێك جیاکراوتەوە بۆ سەرۆکەکان بەناوی دیپلۆماسی سەرۆکەکان لە ١٩٥٠ "وینستۆن چەرچڵ" هەڵسە بەوە لەگەڵ هەموو سەرۆکەکان کۆبونەوەی کرد، بەڵام پێغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم) خۆی سەرەتا لەگەڵ زەیدی کوڕی حارس ئەوکارەی ئەنجامداوە لە طائیف و پاشان لەگەڵ ئەبوبەکر لەگەڵ گەلو هۆزەکانی عێراق و بەحرین و یەمەن، دواجار خەڵکی بۆ تەعین کردوە، پاشان بۆ حەبەشە سەفیری ئیسلام جەعفری کوڕی ئەبی تالیب و بۆ ناو شاری مەدینە سەفیری هەبوو کە موصعەبی کوڕی عومەیر بووە، دواتر بۆ لای پاشاکانی دوونیا، هەریەکە سەفیری تایبەتی هەبوو هیچی لە قوریش نەبوو بۆ ئەوەی تواناو هێزەکان لە دیپلۆماسی ئیسلامیدا بەخاتە کار..
بۆ نمونە کە نامەی نارد پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) وەك سەرۆکی دەوڵەتی ئیسلامی و حاکم و فەرمانداری موسڵمانان لە ساڵی ٧ی کۆچیدا .. بەم سەفیرانەدا ناردی، بۆ هەریەکێکیان سەروەرمان قسەی تایبەتی بۆ کردوە پاشان ئوسولبی و ووتویژیان جیاوازو زمان زان بوون..!
- بۆ نەجاشی ئەصحمی – ڕەحەمەتی خوای لێبێت- پاشای حەبەشە.. عەمری کوڕی ضمری ناردوە – ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- بۆ مقەوقیس.. پاشانی میسر.. حاطبی کوڕی ئەبی بەلتەعەی لەخمی ناردوە– ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- بۆ کیسرا.. پاشای فارس .. عەبدوڵای کوڕی حووزافەی سەهمی ناردوە– ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- بۆ هرقل.. پاشای رۆم .. دەحیەی کوڕی خەلیفەی کلبی ناردوە– ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- مونزیر کوری ساوا.. پادشای بەحرین، عەلائی کوڕی حەزڕەمی ناردوە– ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- هەوزەی کوڕی عەلی .. پاشای یەمامە.. سەڵیتی کوڕی عەمری عامری ناردوە – ڕەزامەندی خوای لێبێت..
- بۆ حارسی کوڕی شەمری غەسانی .. پادشای شام و شوجاعی کوڕی وەهبی ئەسەدی ناردوە – ڕەزامەندی خوای لێبێت..
وەهەروەها ئەمانە هەمووی نمونە بوون دەتوانی سودیان لێوەربگری، سەفیری زیاتریش هەیە ئەگەر بگریتەوە بۆ سیرەکەی د. السرجانی و د. الصلابی و د.اباظة..
نوسی باهۆز .. ئەی کە ئەمانە دەزانی بۆ دیپلۆماسیانە مامەڵە لەگەڵ خەڵك ناکەت..! خۆ ئێوە دەمتان دەکەنەوە دەڵێن لە ئیسلامدا هەموو شتێکی تێدایە، کە تێیدایە بۆ خۆتان پیادەی ناکەن..!
قسەکەی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو، من زۆر قسەم نەکرد زانیم قسەکەی معقولە تەنها ووتم ئاخر دیپلۆماسیەت لە نێوان دەوڵەت دەکرێت نەك خەڵك.. بەس ئەم قسە لە راستیدا وانیە دەوڵەتیش پێكهاتەی خەڵکە..! بەس باش بوو ئەو قسەی نەکرد..
- داوای.. مایکی کرد..؟
- مایکم ئازادکرد..
- دەستی کرد بە قسە: ووتی ببورە کاک ماکوان من رووسام ئەو کاتە ئەو هاوڕێیەم توڕەبوو، من داوای لێبوردن دەکەم .. ئەو ئافرەتەی کە گریا ئەوە بۆ ماوەی دووساڵە هەموو شەووێك گوێ لە ئێوە دەگرێت لە ژورەکەتان..
من دوای لێبوردن دەکەم لە هەموو شتێك..
- دوای مایکم کرد.. دەستم کرد بە قسە ووتم رووسا ناتوانن چەند سەعاتێك راستگۆ بن لەگەڵمدا بەس بزانم ئێوە کێشەتان چیە؟.. رۆژێك خۆتان بە مۆساد نیشانی من ئەدەیتو رۆژێك بە کافرو یەهودی و رۆژێکی تریش بە گوێگرو قوتابیەکی گوێڕایەڵ، ئێوە چین؟ بەس تێمگەیەنە ئەگەر کات بەسەر دەبەن، کات لای من زۆر پیرۆزە ئەگەر پەیامێکت هەیە بیگەیەنەو تەواوی کە، ئینجا ئەو ئافرەتە بۆ نەتانهێشت قسەبکات ، بەڕاستی قسەم بۆ بکە.. ئەوەمایك ئازادە..

- باشە کاك ماکوان قسەت بۆ دەکەم ، بەڵام وەعەدمان بدەرێ دەنگمان تۆمار مەکە..
- من داوای مایکم کرد، ووتم ئاخر رووسا ئێوە واتان کردوە کە خۆتان خستۆتە جێگای شك و گومان وەك موخبەراتێکی نەزان خۆت نیشانداوە منیشتان ترساندوە، من رۆژانە بە سەدان خەڵکی قسەم لەگەڵ دەکات.. دەنگی کەسیش تۆمار ناکەم سوێندبەخوا تۆش ئەگەر خۆت والێنەکردایە نەمدەکرد، دڵنیابە تۆماری ناکەم..
- رووسا مایکی گرت و هەناسەیەکی قوڵی هەڵکیشا و ووتی جارێ با من خۆمت بە تەواوی پێبناسێنم.. و ئەوئافرەتەش و بابناسیت کە دەستی بەگریان کرد و ئەو دووکەچەش هەر کچی ئەو ژنەنن، ئینجا دەستی کرد بە قسەو باسەکان دڵم بوو بە بریان بۆیان ..


گفتوگۆی من و رووسا لە ئیسرائیل و هەندێك دەردە دڵ..

روسا ئەوەی بۆ گێڕامەوە، کە ئەو ئافرەتەی کە گریاوە ناوی "نەوال" خانە تەمەنی ٥٤ ساڵە، فەرمانبەر بووە لە شاری سلێمانی، هاوسەرکەی لەگەڵ باوکی مندا بەیکەوە هاوڕێ بوون لە سلێمانی و هەردوکیان مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوون، کاتێك باوکی من دامەزرا لەو ڕێکخراوە بەهۆکاری برادەرایەتی هاوسەری ئەمی دامەزراند کە هاتن بۆ ئەمریکا بەیکەوە هاتین، هەر بە هەمان گرێبەندی کار هاتن بۆ ئیسرائیل، ئێمە لە ئیسرائیل ئەوە ماوەی چەندین ساڵە لەم ووڵاتەداین نەمانتوانیوە لەگەڵ ئەم کۆمەڵگایەدا تێکەڵ بین، هەرچەندە من مەسیحم، بەڵام هیچ لەبارەی ئاینەکەی خۆمەوە نازانم، نەوال خانیش ماوەی دووساڵە دێتە ژوورەکەی ئێوە لە پاڵتۆك، دڵی زۆر دەکرێتەوە بە ژوورەکەتان، منیش تەنها خاوەنی یەك برام و لەگەڵ ئەم خێزانەدا تیکەڵ بووین، هەرگیز لەمان جیانەبومەتەوە بە هۆکاری کچەکانی کە هاوڕێمن و بەتایبەت کچەگەورەکەی کە هاوتەمەنین ئەوەی کە ئەورۆژە قسەی پێ ووتی.. ئەوە کچە بچوکیانەو دایکی زۆر خۆش دەوێت هەر کاتێک دایکی بگری ئیتر پەست دەبێت، دایکی زۆر خۆش دەوێت کە ئەو رۆژە قسەی بە تۆش ووت ئەوەبوو باسی ئیسلامەتیت کرد.. دایکی دەستی کرد بەگریان ، ئەویش لە داخا قسەی پێووتی، ئەو رۆژەی تریش کە لە ژوری( کاك دەرون و كاك شێخە) قسەت دەکرد باسی پێغەمبەرت کرد لەسەرتاوە دەگریا و نەیدەهێشت لای بەرین ، کەچکەی بەناوی گوڵی سوور هاتبوە سەرخەت لەداخی دایکی قسەی بە تۆ ئیسلام دەوت، بەڵام ئێمە نەمنزانی بەس ئەو لە داخی دایکی وای دەکرد، زۆر ناڕەحەت دەبێت بەوەی دایکی فرمێسك لەچاوی بێتەخوار.. منیش کەوتم مۆسادی ئیسرائیلیە تەنها بۆ ترساندنی تۆ بووکاك ماکوان هیودارم بە راستگۆی لێم وەربگریت.
رووسا بەردەوامە لەقسەکانی ودەڵێت:
کاك ماکوان کۆمەڵگای یەهودی چەند بەشێکە، ئێمە لێرە زۆر باێزارین، بە ئێمە دەوترێت "ئەشکەناس" واتا ئەو کەسانەی یەهودی هاوردەن بۆ ئیسرائیل ویان یەهودی وڵاتی ڕۆژهەڵاتن(شەرقن)یاخود ئەفریقا..!
- لێرەدا قسەکەم بە روسا بڕی داوای مایکم کرد.. مایکم گرت وووتم باشە تۆ کە مەسیحی ئەوانیش خانەوادەی موسڵمانن یان مەسحین ؟ تکایە بە نوسین وەڵام بدەرەوە؟
- نوسی.. نا ئەوان موسڵمانن..!
- ووتم ئاخر من لەم لوغزە تێناگەم چۆن مەسیحی و موسڵمان لە تەلئەبیب جێگایەن دەبێتەوە؟ فەرموو تێمبگەیەنە..؟ مایك بۆتۆ ئازدە..

- ووتی کاك ماکوان وانیە لە ناو تەلئەبیب بە سەدان بەناو موسڵمانان و مەسیحی تێدایە، هەموو لە ڕێکخراوەکانی ئیسرائیلی کاردەکەن بۆ خزمەتی ئیسرائیل، بۆ نمونە رێكخراوی.. لیۆن و مۆسادو شەباك و..تاد، ئەمانە تەنها بۆ پارە کاردەکەن تەنها پارەیان دەست بکەوێت، ئیسرائیل وەك عونصور بۆ کاری خۆی بەکاریان دێنێتەوە..!
- لەوکاتەدا من بۆم نوسی کەواتە باوکی تۆ هاوسەری نوال خان جاسوسی بۆ ئیسرائیل دەکەن..؟
خوێندیەوە بەڵام ووتی: دوایی وەڵامت ئەدەمەوە..!
بەردەوام بوو لە قسەکانی ووتی : پەلە مەکە ئەویشت بۆ باس دەکەم .. بەڵام ئێستا من لە ماڵی نەوال خانم دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات..
- نوسیم لە خزمەتیام خۆشحاڵ دەبم..
- نەوال خاتون مایکی گرتو وتی: ماکوان کوڕی خۆم چۆنی باشی خوا عەمەر درێژت بکات.. ماکوان گیان پرسیارێکم لێت هەیە، من خۆم نوێژ دەکەم ئایا نوێژەکانم قوبوڵە لە ئیسرائیل؟ لێرە هیچ کەس ناناسم بچم بۆ لایان.. ئەم جولەکانە زۆر خراپن ، زۆر دڵ تەنگم .. من چی بکەم باشە؟ قسە و باس و خۆشەویستی خۆی زۆر دەربڕی و باسی ئەوەی کرد کە رۆژانە گوێ لە ئێمەدەگرێت لە ژورەکەدا گوێش لە مەلا عومەر چنگیانی دەگرێت لە زاگرۆس..! دیارە ئەو کاتە بەرنامەی دەست پێکردبوو لە تەلەڤزیۆن.
وویستم وەڵام بدەمەوەو داوای مایكیان لێبکەم ، کەچی رووسا ووتی ببورە دەبێت بڕۆین، چونکە کاك شەماڵ هاتەوە با گوێ لە قسەکان نەبێت، ئێمە دەرۆین کاتێکی شاد..

ئەوەندی تر بێزار بووبوم .. داخو بەم کاتە ئەم پیاوە بۆ خۆی کردوە بەم ماڵيدا، بەهەر حال من چاوەڕێ بووم هیچ دەسسەڵاتێکم نەبوو، بە ناوی باهۆز چونە دەروە نیو سەعاتی پێنەچوو، رووسا بە ناوی خۆیەوە هاتەوە سەرخەت، داوای لێبوووردنی کرد.
- نوسیم بۆی.. ئاسایە رووسا، بەڵام تۆ چۆن هیچ لە دینەکەی خۆت نازانیت و دەڵێت.. من مەسیحیم لە کاتێکدا ئافرەتێکی رۆشنبیری؟ تۆش بڕوات بە سێگانە هەیە ؟ واتا خواو مەریەم و عیسای کوڕی مەریم ئەم سیانە بەخوا دەزانیت؟

- نوسی بۆم .. ماکوان من هیچ لە دینەکەم نازانم، هەندێك شتی سەرەتایی نەبێت..
- نوسیم ئەمجارە مەنوسە ماکوان .. کاکی پێوەکە خۆ ماکوان لە تۆ نەبووە، زیاتر مەبەستم بوو کە ئەدەب لە نێواندا هەبێت و بەچاوێکی قورسەوە تەماشای هاوڕێیتیەکە بکەت و ئینجا مەسیحیشە نەدەبوو بە بچوکەی من بانگ بکات، چونکە وەڵام نەئەدایەوە، بۆیە بۆم نوسی بە کاک ماکوان بانگم بکە..!
- نوسی ببورە کاك مامۆستا ماکوان.. لۆگۆی شەرمەزاریەکی دانابوو بۆم..
- منیش ووتم کاکە کە بەسە مامۆستاکەم ناوێت..
- نوسی.. ماکوان باقسە بەکەین؟
- نوسیم کوا کاکە ئێستا ئامۆژگاریم نەکردی؟
- نوسی.. ببورە
- نوسیم ئاسایە.. فەرموو با قسە بەکەین..
- ئەو بانگی کردم بۆ ژورێك و مایك بەدەستی ئەوە بوو، ووتی کاك ماکوان بەو خوایە لە تاو بێکەس و لە ژیانێکی زۆر بێمانادا دەسوڕێمەوە، لەبەر خاتری دایکم نەبێت ئەم وڵاتەم بە جێدەهێشت..

- نوسیم دایکت چیەتی؟
- ووتی شوی کردوە بە پیاوێکی عەرەبی جولەکەی میسری لێرەن بەیەکەوە؟
- نوسیم ئەی چۆن شتی وادەبێت؟..
- ووتی لە داخی باوکم خیانەتی لێکردوە..
- نوسیم ئەی تۆ لەگەڵ کامیان دەژیت..؟
- ووتی هیچیان من بۆ خۆم ماڵم هەیە؛ لە هەردوکایان جیام باوکم ئافرەتێکی رووسی هێناوە بەیەکەوە دەژین..
- نوسیم جولەکە،؟ (چونکە جولەکە شوونەکەن بە موسڵمان و بە مەسیحیش)
- ووتی نا بڕوا ناکەم دینی هەبێت
- نوسیم ئەی ئەی تۆ تۆ بارنامەت چیە بۆ ژیان..
- ووتی نازانم.. ئەی تۆ بەتەمانیت بمهێنیت..!، بە پێکەنینەوە..!
- نوسیم .. نا – بەتامای من نەبیت- چونکە من خێزانی خۆمم خۆ شدەوێت، هەستمکرد دەچینە بابی لەغو قسەی بێمانا،بۆ ئەوەی رێگای پێنەدەم بۆ هەندێك قسە وباس، ئەویشم پێووت ئەو رۆژە کە ئەو قسەیت کردوە ووت بمهێنە موسڵمان دەبەم، هەر قسەیەکی سەرزارەکی بوو، هیچمان ئەوەندە لە خصوصیاتی یەکترمان نەزانیەوە، من تۆ ناهێنم لە ئیسرائیل، بەڵام بە دڵنیایەوە دەتوانم ، برایەکی مرۆڤی تۆ بم وەك هاونیشتیمانیەك هاوکارتبم یاخود هاورێیەکی باش بین بەیکەوە لەسەر بنەمای راستگۆی هەموو خزمەتێكت پێشکەش بکەم ..

- خەریکی خوێندنەوەی نوسینەکەی من بوو.. بەڵام دەستی کرد بەگریان و ووتی ئەی تۆ وەعدت نەداوە من بینیت؟
- ووتم: نەوەڵا من بەس وەعدم نەداوە..
- ئینجا هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو ووتی باشە... شەوشاد
- منیش بۆم نوسی خوا هیدایەتت بدات..
هەدولا ڕۆشتین ، دوای ئەوە چۆن پەیوەندی دەکاتەوە چی رووئەدات و وەڵامی پرسیارەکەی نەوال خان هەروا دەمێنێتەوە؟


شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.. شەڕی من و رووسا کاك حەسەن و جەلال تاڵەبانی..

کات شەری نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلە ساڵی ٢٠٠٨ە هەموو بێزارین رۆژانە بە سەدان خەڵكی فەڵەستین شەهیدی دەبن بە دەست هێزەکانی ئیسرائیل خوێن ڕێژ.. کاك ئارام ئەحمەد .. خاوەنی ژووری ئۆپۆزسیۆن لە پاڵتۆك کۆرێکی سازدا بۆ مامۆستا کرێکار لەسەر دڕندەی ئیسرائیل و کارە قیزەونەکانی ئیسرائیل، ژوور جمەی دەهات لەخەڵك هەموو چاوەڕوانی مامۆستا کرێکارمان دەکرد دەست بکات بە کۆرەکەی، بەڵێ کۆڕ دەستی پێکرد؛ کۆڕێکی سەرکەتوو بوو.. تا تەواو بوو ئاگاداری بووین ..
منیش لە ژوور بووم لە پڕ بە ناوی گوڵی سور پەیوەندیم پێوەکرا.. دوای سڵاو ووتی کاك ماکوان من ..نەوالم دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم.. حاڵەتەکە ئەوەندە قورس بوو ئەوەی ناوی ئیسرائیل بوایە رقم لێیبوو، چجای ئەوەی کەسێك لە ئیسرائیلەوە پەیوەندیم پێوە بکات، ئەو شەوە لە ماڵی ئێمە پیاوێکی بەرێز میوانم بوو، هەر زۆر یەکێتی بوو، لەوانە بوو کە دەڵێن خوێنەکەی سەوزە..
وەڵامم داوە ووتم ببورن کاتم نیە میوانم هەیە، بەڕاستیش حەزم بە کۆڕەکەی م.کرێکار بوو ئەو پیاوەش میوانم بوو دانیشت بووین دوو قۆڵی گوێمان لە مامۆستا گرتبوو، حەزم نەدەکرد بە هەندێك تایبەتی من بزانێت، بەڵام خوای گەورە.. کەس نازانێت چۆن پلان دادەرێژێت بۆ هیدایەتی کەسێك..
دوو جار منیان بانگ کردە ژوورێك من هەر هاتمەوە دەرەوە ، هەرچەندە ئەمە لەناو پاڵتاکدا جوان نیە بێ پرس بانگت بکەن ، یان بانگیان کردی ئیتر لەژور خێرا دەرچیت، من دەرچوم گوێم نەدایە، بەڵام بۆ جاری سێیەم هەربانگ کرامەوە ، دیاربوو ئەو چەندین جار منی بانگکرد هەر ئەو سێ جارە من دەستم بە دەعوەتەکەیدا ناو- بانگی کردم ، بەهەرحاڵ کۆتا جار چووم مایكی نەگرت منیش نووسیم لە ژوورەکەدا دەنگ نیە..

- دوای یەکسەر مایکی گرت ، یەكێك لە کچەکانی بوو ووتی دایکە قسە بکە ئێستا گوێی لێتە.. دەستی کرد بە قسەو ووتی ماکوان باشی ئەو رۆژە شەماڵ هاتەوە وەڵامی پرسیارەکانت نەدامەوە باوکی من، ئاڵتونیشم هەیە زەکاتەکەی چەندە باسی کرد کە چەند مسقاڵ زەکەت لێدەکەوێت ئیتر هەندێك قسەو باسی ترو، ووتی ئەوە بۆ "دالیات" عاجز کردوە ..!
(ئیتر من لەوێدا بۆم ئاشکرا بوو کە رووسا ناوی دالیایە)..!
بەردەوام بوو لە ووتەکانی .. ووتی.. ماکوان ئەو کچە گوناحە هیودارم ئاشتی بکەیتەوە، من وەك دایکی خۆت ئەو قسەت بۆ دەکەم..
ئینجا من داخ لە دڵم بەرانبەر بە جولەکە بەرانبەر بەوەشی موناسەرەی دەکات، کاك حەسەنیش لەتەنیشتمەوەیە وە هیچ نازانێت.. مەعزەرەتم لێخواست و ووتم ببورە هەندێك قسەو باس دەکەم لەگەڵ ئەم ئافرەتەدا، بەڵام ئەوەندە توڕەم لە ناخی خۆمدا خەریك بوو بە کاك حەسەنی برژم ، بەڵام میوان بوو، بەس ئەزانم کە دەستم کرد بە قسە زۆر توڕە بووم کە ئەو مایکی ئازاد کرد.. ئینجا من مایك گرتو ووتم..

- نەوال خان: تۆ پێت وایە نوێژ دەکەیت، بەوە ئیتر خۆت بە موسڵمان دەزانیت، تۆ کافری و کچەکانیشت کافرە و کاک شەماڵی هاوسەریش هەرزۆر کافرە ، ئاخر دایکی من تۆ لە ووڵاتێك دەژی کە خاکی موسڵمانی داگیر کردوە باسی ئیسلامەتی دەکەیت، رۆژانە سەدان منداڵی موسڵمان شەهید دەکرێت تۆ باسی زەکاتی ئاڵتونم لێدەپرسی، جارێ تۆ دەبێت بزانیت بیروباوەڕ چییە.. ئینجا باس لە نوێژ بکەیت، تۆ وەلائو خۆشەویستت بۆ یەهودە هاتووی باسی چی بۆ من دەکەی خۆشکی من، ئاخر هەر کەس خۆشەویستی بۆ غەیری موسڵمانان بوو ئەوە لەوانە و وەك ئەوان هەژماردەکرێت، ئاخر دایکی من تۆ ئیستا جولەکەیت، هاتوی چی باس دەکەیت بۆ من.. نەوال خان جاری من وەڵامی ئەو پرسیارەت ئەدەمەوە کە نەتکردوە.. تۆ ماڵو منداڵ دەبێت لە ووڵاتە بچنە دەرەوە، باشە ئاخر بۆ ناگەڕیتەوە بۆ ئەمریکا هیچ نەبێت خۆ ئەگەر موحاربیش بێت خۆ خاكی موسڵمانان نیە برۆ لە وێ ئەمانێکت هەیە، چی دەکەیت لە ئیسرائیلێکی خوێنڕێژ سەرسەری.. من ئەگەر دڵم بسوتێ، دڵم بۆ شۆرەکچێکی شاری غەزەی موسڵمانان دەسوتێ، ئاخر بە رووسا بڵێ من ئەگەر هەر ژن بێنم ئافرەتێکی موسڵمان دێنم، کە لەسێبەری پیاوێکی موسڵماندا بحەسێتەوە، ئەصڵ وبنەچەی بناسم، تۆ کچەکانت فێری ئەوە بکە قسە بەخەڵك نەڵین ئینجا پرسیاری ئیسلامەتی بکە، جا خوشکی من .. من زۆر توڕە وازم لێبێنە بە زۆر بانگت کردم با هەمووی تێك نەدەم بەسەریەکدا، شەوت شاد خوات لەگەڵ .. من لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە و چاوەڕوانی ئەوانم نەکرد..

کە ئاوڕمداوە لەسەر کورسیەکەم ، تەماشای کاك حەسەنم کرد ڕەنگی زەرد بووبوو، وای زانی ئێستا ئەو سەردەبڕم.. من داوای لێبووردنم لێکرد عوزرخواییم بۆ هێنایەوە..
- کاك حەسەن ووتی: ئەرێ ماکوان گیان چی بوو؟
- شتێکم بۆ باسکرد عەرزمکرد، خێزانێکن لە ئیسرائیلن هەندێك شتم بۆ باسکرد کە گشتی بوو نەچومە ناو تایبەتمەندیەکان..
- کاك حەسەن: ماکوان گیان من جاروبار لە داخی ئەوەی عەرەب ووڵاتی داگیر کردوین، ئیسرائیلم خۆش دەوێت، ئەوە منیش کافرم..؟
- ووتم: کاك حەسەن ئەمە پێویستە لە بنەڕەتەوە بۆت باس بکەم ئەمە پەیوەندی هەیە بەسەر وەلائو بەڕەئەتی تۆوە..!
- کاك حەسەن: جا بەخوا من نازانم وەلائو بەرەئەت چییە ماکوان گیان؟
- ووتم: وەلاء، واتا خۆشەویست بۆ موسڵمانان دەبێت هەموو موسڵمانان کە ئەهلی سوننەتو جەمعەن خۆشت بوێت، پشتیانبگریت و بە ماڵ وسەروەت و سامانت..
بەڕائەت، واتا بەڕائەت بکەیت لە هەرچی دووژمنی خوایە لەسەر ئەم زەوەیە بە عەلمانی و جولەکەو مەسیحی و.. تاد.. هەرگیز پشتیان نەگری..

- کاك حەسەن: بەخوا بەو حساب و کیتابەی تۆ بێت منیش تۆزیك کافرم ماکوان گیان وایە؟..
- ووتم کاک حەسەن گیان نەخێر- ان شاء اللە تۆ موسڵمانیت بەڵام تۆزێك تاوانباریت، بەڵام مانای وانیە کە ووتمان وەلائو بەڕئەتت هەبێت ئیتر زوڵم بکەیت واتا دەبێت هەر دادپەروەربیت، نا- ناشبێت خەڵکێك بۆ نمونە خاوەنی توانان ئیتر مادەم موسڵمان نین با دوژمنیش بێت بە ئینسافەوە باسی نەکەیت، بۆ نمونە من شێرکۆ بێکەس پێناچێت پیاوێکی موسڵمان بووبێت، ئەو کوفرانەی کە کردویەتی لە ناو شیعرەکانیدا ئەوە رقم لێیەتی و لەبەر خوا بەڕائەتی لێدەکەم، بەڵام ناشێت بڵێن شیرکۆ بێکەس شاعیر نیە..! دەبێت بە ئینسافەوە ئەوە بڵێن کە بەڵێ یەکێکە لە شاعیرە بە تواناکانی ئەم سەردەمە لە شیعری حداثەدا، پاشان تۆ کە عەلمانیت خۆ ناکرێت من بەڕائەتت لێبکەم و قسەت لەگەڵ نەکەم .. روونە کاك حەسەن گیان..
- کاك حەسەن: ماکوان تۆ خۆت دەزانی من هەر یەکێتی بووم تۆش رێزت لێگرتوم و لە دەریشەوە لەگەڵ باوکی ڕەحمەتیت کە پێشمەرگە بووم بەخوا نەم هێشتوە نوێژم بڕوات، بەڵام ئەمەی تۆ باسی دەکەیت ئیسلامێکی زۆر گەورەیە، من وام نەزانی بوو، تۆزیك دڵم جوڵا.. ئاتۆ شتێکی ترم بۆ روون بکەروە بەخوا زۆر رون نیە..
- ووتم کاك حەسەن گیان ئێستا وەك جاران نیە تێکەڵییەك هەیە لە نێوانی کوفرو ئیماندا دەبێت زانایان قسەی لەسەر بکەن، تۆ واز لەوە بێنە من ئەم شەو توڕە بووم بە ئارەزووی خۆم ئەو خانەوادەیەم کافرکرد، ئەوە من هەڵەم ئەوە ئیشی من نیە، کافرکردنی خەڵك بەگشتی کاری زانایانە، کەسی تایبەتیش کە کافر دەکرێت لە ناو ئوممەتی موسڵمان ئەوە کاری قازی موسڵمانانە کە دەستنیشانی دەکات کافرە یان موسڵمانە، ، وەك عەرزمکرد، دەبێت روون بکرێتەوە بۆ خەڵکەکە تێبگەینرێت لە غیری ئاینی ئیسلام هەر ئاین و بەرنامەیەكت هەبێت ئەوا خوا لێت وەرناگریت و بەکافرهەژمار دەکرێت ئەگەر زانی ئیتر ئەوە خۆی بەرپرسە لە قیامەت، نابیت بێجگە دینی خوا موسڵمانان کەسی تری هەڵبژێرێت و خۆش بوێت، بیجگە شەریعەتی خوای گەورە نابێت هی چ بەرنامەو رێبازێکی ترت هەبێت..

- کاك حەسەن: باشە ماکوان گیان تۆ ئیشەکەت لەسەر من قورس کرد من ئەوەتەی هەم.. مام جەلام خۆش دەوێت، ئیتر لەمەولا چی بکەم ، یان دەبێت لەمەولا م. عەلی باپیرم خۆش بوێت لە جیاتی مام جەلال..؟ وەڵامی ئەمەم بدەرەوە ماکوان گیان ئیتر من هەموو شتێکم بۆ رۆشن دەبێتەوە..
لەم قسانەیە بووین لەگەڵ کاك حەسەن .. رووسا پەیوەندی کرد لە پاڵتاکەوە نوسیبووی، ئەی ئەوکەسی لەخۆت رازیت کاتت هەیە قسە بکەین؟..
ئەمە باست و خواستەو وەڵامەکەی حەسەن وباسی مام جەلالەکەی و قسەکانی من و ئەو  بەردەوام بوو..


رووسا دێت بۆلام لە ئیسرائیلەوە.. ئەوەی کە تۆ بەبیرتا نەهاتوە..

من و کاک حەسەن قسەو باسمان دەکرد .. ووتی: تەنها ئەوەم تێبگەیەنە من هەموو کوردم خۆش دەوێت، بەڵام تا ئێستا هەستم بەو بەرپرسیاریەتە نەکردوە لە ئیسلامدا، من ئەوەی کە خۆشم دەوێت کار بۆ ئاین ناکات ئایا من کافرم؟

لەخزمەتی کاك حەسەن باستو خواستەکانم بۆ روون دەکردوە، عەرزمکرد: مرۆڤ بە سروشتی خۆی خەڵکی خۆش دەوێت، خۆشەویستی فیتری (سروشتی مرۆڤ)جیاوازە لەگەڵ وەلائی بیروباوەڕ، تۆ کە تاڵەبانیت خۆش دەوێت، ئێستا دەزانی کە بۆ ئیسلام کاری نەکردوە، بەڵكو بۆ نەتەوەو حیزبەکەی خۆی کاری کردوە، تۆیش ماوەیەك لەگەڵ ئەو حیزبەدا کارت کردوە هەستت بەم بەرپرسیارێتی بیروباوەڕە گەورە نەکردوە کە وەك ئێستا بۆت دروست بووە..
پاشان ئاسایە ئەگەر وەك خاوەن خەباتێك رێزی لێبگریت، تێکۆشانی بەکەم نەگریت، پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم).. ئەوبو تالیبی مامی کافر بوو بەڵام چەندە رێزی دەگرتو چەندە خۆشی دەویست(خۆشەویستی فیطری بوو مامەیەتی)، پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) لە هەموومان زاناتر بووە بەئیسلام، یان کاتێك کە موتعیمی کوڕی جوبەیر ، پێغەمبەری خوای (صلی اللە علیە وسلم) خستە جیواری خۆی(پاراستی لەدەستی قوریشێکان) دوای ئەوەی لە بەدردا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).. فەرمووی ئەگەر موتعیم بمایە لە بەدردا کوژار بوو لە موشریکەکان بوو، ئەوا ئەو داوای بکرادیە ئەو ٧٠ دیلەم لەسەر قسەی ئەو ئازاد دەکرد واتا موتعیم، مرۆڤی موسڵمان دەبێت خاوەنی وەفاش بێت، بەڵام لە ئیسلامدا کێت خۆشویست وەك وەلائو خۆشەویستی ئەوە لە قیامەت لەگەڵ ئەوکەسەداحەشردەکرێت، جا من بۆ خۆم پیاوانی ئەم دینەم خۆش دەوێت تۆش دەبێت پیاوانی ئەم ئیسلامەت خۆش بوێت ئەمە وەلائە، بەڕائەتیش واتاکەی ئەوەی کە نەفی هەرچی بیروباوەڕە بیکەیت بێجگە موسڵمانان، ئەمە راستی ئەم ئیسلامەیە، کاک حەسەن بەخوا خەڵك ئێستا ئاینی وەك کارێکی سادە وەرگرتوە بڕوابکە هەمووژیانی مرۆڤ بەندە بەم خواناسیەوە، هەر هەڵەیەك تێدا بەرەو هەڵدێرت دەبات، خوا هەروا ببێ لێپرسینەوە دروستی نەکردوین بە بێهودەش نەهاتویین بۆ ئەم ژیانە..

کاك حەسەن سەری داخستوبوو بیری لە قسەکانی من دەکردەوە..
منیش ئاوڕمداوە بەلای کۆمپیتەرەکەمدا تەماشام کرد رووسا نوسیبووی .. " چۆن ئەو خانەوادەیەت ئەم شەو دا بەیەکدا.. شەماڵ زۆری لە نەوال خان داوە بە پەلە بردویانە بۆ خەستەخانە..!

-خێرا پەیوەندیم کرد بە رووساوە، بردمە ژورێك و ووتم مایك بگرە چی بووە بۆم روون بکەرەوە؟
- رووسا نوسی.. ببورە کاتم نیە.. دەبێت بڕۆم.. هەستم دەکرد بۆ ئیزعاج کردنی منە..
- دیسان مایکم گرتوە، ووتم من وەك ئێوەی لە ئیسرائیل مرۆڤ کوژ نیم هیچ نەبێت هەواڵێکی تەندروستیم بدەرێ؟
کاك حەسەن بەدیارمەوە دانیشتبوو دەستی خستبوە ژیر چەناکەیەوە چاوەڕوانبوو بزانێت چی روویداوە..! وامزانی هەڵدەسێت دەخەوێت، بەڵام دایار بوو موزعەکەی بەلاوە خۆش بوو قاچی کۆکردوە لەسەر کورسیەكە و لەسەر کورسیەکە بە چوار مشقی بۆی دانیشت..!

- رووسا مایکی گرت ووتی : ووتی نازانم چیت بە نەوال خان ووتوە کە شەماڵی هاوسەری هاتۆتەوە، بووە بە دەمەقاڵێیان ئیتر شەماڵیش لێداوە، بردویانە بۆ خەستەخانە..!
- نوسیم بۆی .. ئەی وەزعی چۆنە؟
- رووسا ووتی کچەکەی لێرەیە هاتوە بۆ لای من با بۆت باس بکات.. کچەکەی زۆر بەئەدەبەوە سڵاوی کردو.. پاشان دەستی کرد بە قسەکردن..
ووتی : کاك ماکوان لەدوای ئەوەی جەنابت توڕەبویت، دایکم حەپەسابوو، دوای ئەوەی کە تۆ ڕۆشتی باوکم گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، دایکم بردیە ژورەکەی خۆیان، ئەوەندەم زانی بە باوکمی دەوت جاسوس، جاسوس.. بەدەنگی بەرز، باوکیشم زۆری لێداو دەرگاکەش داخرابوو.. ئیتر هەر هاوارمان کرد من و بێریڤانی خوشکم بۆدواجار هیچ دەسەڵاتمان نەبوو، بەڵام باوکم لەدوای نیوسەعات دەرگای کردوە دایکمی بە باوەشەوە بوو بەپەلە بردیە ناو سەیارەکەو من و خوشکەشەکم لەگەڵیدا رۆیشتن، دوای ووتم بابە چی بووە ووتی لەگەڵ دایکت بووە بەشەڕمان و ئێستا خوشکەکەم لای دایکەمە وباوکیشم منی هێناوە بۆلای رووسا و خۆی چووە بۆ ماڵەوە..
- من داوای مایکم کرد؟ مایکی ئازاد کرد..
- ووتم خوشکەکەی من ئەی دایكت وەزعی چۆنە؟ باشە نازانیت هۆکارەکە چی بوو، باشە من چۆن بتوانم هەواڵێکی دایکت بزانم، دەمەوێت قسەی لەگەڵ بکەم..
- کچەکەی نەوال ووتی: نا کاك ماکوان شوکور وەرزعی باشە، باوکیشم زۆر خەفەتی خوارد هەستمان دەکرد پەشیمانە.. ژمارەی تەلەفونەکەی دایکی دامێ ووتی دەتوانی قسەی لەگەڵ بکەیت..
بەهەر حاڵ ..شەو دەرنگ بوو منیش لەبەر کاك حەسەن پەلەم بوو شەو دەوربەری سەعات ٣ی شەوی ئێمە بوو، ئیتر خوا حافیزم کرد لە پاڵتۆك هاتمە دەرەوە، بەڵام کاک حەسەن ئاگام لێیبوو زوو دەیوت ماکوان گیان من خەوم نایەت موزعەکەی بەلاوە خۆش بوو، جێگام بۆ داخست خەوتین..
بۆ بەیانی وویستم تەلەفونی بۆ بکەم .. سبحان اللە.. هەستێکی زۆر عەجیبم بۆ دروست بوو هەرچی دەمویست تەلەفون بکەم.. بۆ ئیسرائیل وام دەزانی دەرزی دەکەم بەدڵی خۆمدا وەڵا ئیتر نەمکرد هەرچی دەستم نا بە 00972.. هەر نەمتوانی لەوە زیاتر بڕۆم..
کات ڕەحەمی بەکەس نەدەکرد تاماوەی چەند مانگێك ئاگام لێیان نەما، پاشان زووزویش کاك حەسەن تەلەفونی دەکرد، هەواڵی دەپرسین ئەوەندەی ئەو پەرۆش بوو من لەبیرم نەما بوو..
- ماویەکیش ئاگام لە کاك حەسەن نەما رۆژێکیان تەلەفونم بۆ هات کاك حەسەن ووتی کاکە ماکوان دێم بۆلات بۆ نەرویج، ئەو لە شاری یەتۆبۆری لە سوید دەژیا..؟
- منیش زۆر بە خۆشحاڵیەوە عەرزمکرد یاخوا بەخێربێت، چونکە یەکێك بووە لە پێشمەرگە دڵسۆزەکان لەگەڵ باوکمدا لە بەرحورمەتی باوکم زۆر ڕێزم لێدەگرتو ئەویش باوکی منی زۆر خۆشەدەویست..
لە وێستگەی قیتارەکە چاوەڕێ بووم: خوایە کاك حەسەن هەر دانەبەزی، سبحان اللە.. کاک حەسەن دابەزی ریشی لەسەر سنگی بوو بەشەرواڵێكی جوانی کورت و سیمایەکی ئیسلامی جوان هەر خەریك بوو شاهگەشکە بم.. باوەشمان کرد بەیەکدا ووتی با سێ جارەکەبێت سوننەتە..!
- لەرێگاوە هاتین بەرەو ماڵ ووتی :کاکە ماکوان تۆ لەمن شارەزاتریت بۆ ریشت درێژ نیە..
- منیش بۆ خۆشی هەموو گیانم پێئەکەنی ووتم: بە ریش نیە بە ئیشە..
- ووتی.. استغفراللە، برام ئەوە قسەی جاهیلەکانە، خەریبوو کێشێت بە دەما
- ووتم: بۆ خوشی بوو
- ووتی: براکەم کوا لە ئیسلامدا سوبعەت لەسەر عیبادەت دەکرێت..
بەهەر حاڵ من هیچم نەوت، چونکە بە تەمەن زۆر لەمن گەورە تر بوو، دوای دانیشتینو نان خواردن (تەبعەن بێ تۆی خوێنەر ناخۆش)..
عەرزم کرد کاك حەسەن گیان ئەم ئیلتیزماتەت چۆن بۆ دروست بوو ؟ بەڕاستی زۆر خۆشحاڵم..
ووتی: کاکە ماکوان دوای ئەوەی ئەو شەوە لی تۆ رۆشتمەوەو توڕەبونەکەت لەئەو ئافرەتە و قسەکانت زۆر کاریگەر بوون لەسەرم ، لێت ناشارمەوە، کە ئەو هەموو کتێبەم بینی لەماڵەکەی تۆ ، کە من بیرم دێت تۆ بەچ رۆژێك لە دایك بوویت، هەستم دەکرد قسەی زۆر جوان و ئیسلامیانەت دەکرد، ووتم باشە من چیم نوقسانە لەم کوڕەی عەبدولکەریم..!
رۆژیك چووم بۆ مزگەوت، لە مزگەوت کوڕێکی کوردم بینی ناوی م. عەبدولحەمید بوو.. (دوای بۆم رون بوویەوە ئەو مامۆستا بەرێزەم دەناسی ماوەیەکیش من لە خزمەتیدا بوو)، ووتی ئەویش وەك تۆ خنی بە مێشکمدا ئیتر لەو رۆژەوە لای تۆ رۆشتووم هەر بۆخۆم خەریکی لێکۆڵینەوەم لەم ئاینە..
- زۆر خۆشحاڵیم بۆ دەربڕی و سوپاسی خوام کرد لەسەر ئەو نیعمەتی ئیسلامە کەبەخشیویەتە جەنابت، بەڵام زووزویش ئەیوت ئەی توخوا نەوال خان چی بەسەرهات..! ئیتر سوپاس بۆ خوا ئێستا سەرقاڵە بە کارو کەسابەتی خۆیەوە.. گەڕایەوە بۆ سوید..
شەوێك وانەم هەبوو لە ژوری دید نوێ باسی سیرەی بۆن خۆشی پێغەمبەرم(صلی اللە علیە وسلم) دەکرد، رووسا لە ژوور بوو گوڵی دەنارد بۆم، بەردەوام.. کەقسەکانم تەواو بوو، ووتی ئەمەوێت چەند دەقیقەیەك قسەت لەگەڵ بکەم، عادەتەن ئەگەر ببوایە بە پرسیارو وەڵام لە ژوورەکەدا کاتی زۆری دەبرد، بەڵام ووتم ئیشەکەت چیە؟ چەند دەقەیەك دێمە خزمەتت و دوای دەچمەوە خزمەتی ئەو خەڵکە بەرێزانە، چاوەڕیم دەکەن،
- ووتی باشە
- بانگم کردە ژوورێك و بۆم نوسی فەموو مایك بگرە؟
- مایکی گرتو ووتی: ماکوان ئەمەوێت بێم بۆ ئەروپا هاوکاریم دەکەیت؟
- نوسیم ئاخر من ناتوانم بە قاچاج بتهێنم؟
- ووتی : نا من پاسپۆرتم هەیە.. بە رەسمی دێم ، بەڵام من دەتوانم بێمە لەندەن، لەوێ ماڵی خاڵم لە کۆنەوە ئەتوانین لەوێ یەکتر ببینین؟
- منیش پەلەم بوو بۆ ژوورەکە.. ووتم باشە هەر کاتێك هاتم بۆ لەندەن دێمە خزمەتان لەوێ یەکتر دەبینین..
- رووسا زۆر خۆشحاڵی دەربڕیەوە ووتی : ماکوان ماڵی نەوال خان ئەوە بۆ ماوەی دوومانگە چونەتەوە بۆ ئەمریکا..!
زۆرم پێناخۆش بوو کە دەیوت ماکوان، بەڵام هیچم نەوت و زۆر خۆشحاڵ بووم بەو هەواڵەو
- نوسیم شەماڵیش گەڕاوتەوە لەگەڵیاندا
- ووتی شەماڵیش گەراوەتەوە..
ووتم دوای بابەتی ژورەکە قسە دەکەینەوە من دەبێت بڕۆم بۆ ژوور

ماڵئاوایمان کردو هەرودکمان هاتینەوە ژورەکەو ئەوە چاوەڕی دەکرد من تەواوبم قسە بکەینەوە
..

رووسا بەچکە موسڵمانە ..بەڵام..؟

دوای ئەوەی لە ژوری دید نوێ لە باس و سیرەی پێغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم) تەواو بووم.. ماندوویم حەسایەوە..
پەیمانم دابوو لەگەڵ رووسا قسە بکەم .. گەڕامەوە بۆلای چاوەڕوانی من بوو ، بانگم کردە ژورێك و مایکم گرت ووتم بەڵام گوێت بۆ دەگرم کە نەڵێت ماکوان ئەبێت بڵێیت کاك ماکوانی براگەورەم..؟ ئەوە مایك ئازادە وەرە قسە بۆ بکە..؟
- رووسا دەستی کرد بە ووتەکانی خۆی ، بە منی ووت ئاخر بەس بمزانیایە تۆ لە چی دروست بوویت، نە هەستت هەیە، نە ئەتیکێت دەزانی لەگەڵ ئافرەت قسەبکەیت، باشە توخوا ماکوان تۆ قەت لەگەڵ ئافرەت قسەت کردوە، یان چۆن خۆشەویستی ئەدەیت بە خێزانت، بەس پێم بڵێ تۆ چیت هەستو شتی وات هەیە لەگیانتا.. ئاگام لێ بوو بە برینداریەوە ئەم قسانەی دەکرد قورگی پڕ بووبو لە گریان..
هەستم بە وە کرد کە ئازاری ئەم کچەم داوە.. داوای مایکم کرد بە نوسین..مایکی ئازاد کرد
- ووتم: رووسای خوشکم ، بەخوا لە هەموو ژیانمدا دووجار دڵداریم کردوە، تەنها بۆ ئەوەی وەزعەکە هێور بکەمەوە هەستم کرد بێتاقەتە، تۆزێك دڵی خۆش بکەم .. ووتم جاری یەکەم حەزم لە کچێك بوو نامەیەکم بۆ نوسی بە برایەکی خۆم بۆمنارد لە نامەکەدا نوسیبووم بۆی بۆ خوشکی خۆم.. ئیتر چوو شکاتی لێکردم لای مامۆستا.. مامۆستایش ئەوەندەی شەق و زلەی لێدام ئیتر نەموێرا دڵداری بکەم هەتا چوومە پۆلی سێ ناوەندی.. دوای حەزم لە کچێك بوو نزیك قوتابخانەی کاوەی خۆمان قوتابخانەکەی نزیك کاوە بوو ناوی قوتابخانەی ئاشتی بوو، کابرایەك عەمەبەربەریدی دەفرۆشت، رۆژانەکەم نیودینار بوو، چووم ووتم ئەو نیودینارەت ئەدەمێ، بەڵکو ئەوکچە بێتە دەروە قسەیەکی لەگەڵ بکەم .. لەبەردەم عەرەبانەکەدا دەوەستم تا ئەو کچەدێتە دەرەوە..بەڵێ هاتە دەرەوە کەچی ئەو ناپوختەیە بۆ فێڵ هاتە لامەوە ووتی بە من .. ئا خاڵە گیان بای روبعێك عەمەربەریدم بدەرێ..
ئاخر ئیتر قسەی چی لەگەڵ کچە .. بکەم
بە نیسبەت خێزانیشمەوە.. خەمەت نەبێت، ئەگەر هیچی بۆ نەکەم ئەزانێت کە چاوبازو خیانەتکارنیم.. ئافرەتیش.. بروا بکە ئەوەی بەسە..
مایکم بۆ ئازادکرد.. ووتم تۆ باسێکی خۆتم بۆبکە.. ژیان چۆن دەگوزەرێنی لەو کافرستانە خۆێنمژانەی ئیسرائیل..(من هەمیشە ئیسرائیلم لەبەر چاو ناشرین دەکرد).. ؟

- ووتی : ماکوان خۆم زۆر بێتاقەتم .. نازانم چیە کە قسە لەگەڵ تۆ دەکەم هەست بە ئارامی دەکەم..، بەڵام حەز دەکەم دەردە دڵێکت بۆ بکەم.. من نازانم کچی کێم.. رۆژیكیان ئەم دایکو باوکەی کە ئێستا هەمە شەڕیان بوو، دایکم بە باواکمی ووتی ئەی پیسترین مرۆڤ تۆ هەر ئەوە بوویت دالیات لە باوکی کرد و لەبەر سەروەت و سامانەکەی بردت بۆ خۆت..
- ئیتر من حەپەسام و هەموو گیانم بوبوو بە گوێ..

- دالیا واتا(رووسا) ووتی: ماکوان زۆرمکرد لە دایکم هەر وەلامی نەدامەوە، زۆرم هێنا بۆ باوکم هەر وەڵامیان نەدامەوە.. دایکم ووتی لە توڕەیدا ئەو قسەیامان کردوە، بەڵام من نەچوو بە مێشکمدا، سەفەرمکردوە، بۆ سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٥ چومەوە گەڕەکی خۆمان.. ئەو ماڵانەی کە تێدا ژیابووین لەگەرەکەنماندا چومەوە لای دراوسێکانمان لە نزیك موڵکەکانی حەمەی ئەورەحمانی ئاغا لە مەڵکەندی چوومە لای پیاوێکی بەرێزی خەڵکی شاری سلێمانی پرسیاری کەسوکارو ئەوماڵە مەسیحەیم کرد کە منیان بەخێوکردوە ووتی ماڵیان لای ماڵی کەریمی ئەلەکەوە بوون، باسی ئەوەی بۆکردم کە باوکی من بە دۆلارەوە لە بەغداد لە ساڵی ١٩٨٢ ئعیدام کراوە.. ئەم ماڵەش زیاتر خزمەتی باوکی خۆمیان کردوە نزیك بوون لە باوکەمەوە دوای لە سێدارە دانی باوکم هەرئەمان منیان بەخێوکردوە دایکشم بەسەر منەەوە گیانی لە دەستداوە، باوکم پیاوێکی دەوڵەمەندی شاری سلێمانی بووە، بەڵام هەموو سەروەت سامانەکەمان بە وەکلەتێکی عامە، ئەم باوکەی ئێستام کردویەتی بەناوی خۆیەوە بەڵام درێغیان لەمن نەکردوە بۆ هاوکاری، بەهەرحاڵ، دوو پورم هەبوون چوم بۆلایان ئەوانیش هەر بەدوای پارەوە بوون ، کوڕی پورێکم هەر خەریك بوو بە ئاشکرا لە بەرچاوی دایکی دەستدرێژم بکاتە سەر.. تا توڕە بووم، ئیتر هەستم کرد سلێمانیش جێگای منی تێدا نابێتەوە.. گەڕامەوە بۆ لای دایك و باوکە مەسیحیەکەم کە هیچ نەبیت منیان بەخێو کردوە هەستێکم بۆیان هەیە، دڵم بە براکەم خۆش بووکە کوڕی ئەوانەو هیچی من نیە..

- من بۆم نوسی.. ئەی کە گەڕایتەوە چیت کرد باسی ئەو حاڵەت بۆکردن.. کە لەگەڵ تۆ ئەنجامیان داوە..؟ ئەم ژن وپیاوە مەسیحیە..؟
- ووتی : ئاخر ماکوان خۆ ئەوان پیاوەتیان کردوە، من کەزانیم خیانەت نیە.. ئیتر بۆ لەخۆمەوە توڕە بم ، ئەگەر لای پورەکانم بوومایە ئێستا لەوانەو بوو شەرەفم بشکایە..!
- قسەکەی منطقی بوو.. ئیتر من هەر گوێم گرتبوو..نوسیم ببورە فەرموو بەردەوام بە..
- ووتی: ماکوان دەمەوێت بێم بۆ بەریتانیا لەوێ لەگەڵ خاڵۆژنم قسەم کردوە لە کۆمپانیایەکی تەلەفون دامەزراوم لەوێ کارم وەرگرتوە..
- نوسیم.. ئەی ئەوان خاڵی ئەصڵیتە؟
- ووتی: بەڵێ ..من رۆژی یەك شەممە دەچمە فرۆکە خانەی ستاندستێد لەوێ دادەبەزم.. زۆر بە خۆشحاڵیەوە باسی دەکرد واتا ئەو رۆژە سێ شەممە بوو..
داوای مایکم کرد.. مایکی ئازاد کردو ووتم: کچی باوکم تۆ کەی مەسیحیت..!؟ تۆ موسڵمانیت، بۆ وازت لە ئاینی خۆت هێناوە.. تۆ بەڕاستی خوشکی منیت.. ئیتر دەشڵێت ماکوان قوبوڵە سەرسەرو سەرچاوم (تەبعەن بە پێکەنینەوە)، دالیا گیان ئەگەر پێت خۆش بێت من ئەو رۆژە بە چەند برایەکی خۆمان دەڵێم لەوێ بێن بەدەمەتەوە هەرچیت پێویست بوو من لەخزمەتاندام ، ژمارەی تەلەفونی دووبرای دڵسۆزی وهاورێی خۆمم دایەو ووتم هەرچیت پێویست بوو ئەوان لەخزمەتتدان .. هەڵەبەت دوایش من تەلەفونم بۆ ئەوبرایانە کرد خواهەڵناگریت زۆر پیاوانە هاتن بەدەمەوە..
شەو درنگ بوو منیش ماندووبوم.. خواحافیزم لێکرد .. ووتم ئەم ئایەتە ل کورسیە لەبەرکە زۆر باشە هەرچیەك هاتە رێگات ئەتپاریزێت.. بەدەنگی ساعد غامدی بۆمنارد وەعەدم لێوەرگرت، کەبچێت خۆی بشوات، بڵێ پاشان.. شەیەتومان بێهنێت.. پەیمانی دامێو بە خۆشیەوە هەردوکمان رۆشتین خۆشترین رۆژی ژیانم لەوساڵەدا.

رووسا گەیشتە بەریتانیا.. منیش خەریکی بلیت کرین بووم..


تا ئەوچەند رۆژە پەیوەندیم هەر لەگەڵ رووسا نەپچڕاند، لە رێگای خوشکێکەوە لە تۆڕی پاڵتۆك کە یەکێک بوو لە خێزانی مامۆستا بەرێزەکان- تەکلیفم کرد کەهەندێك شت هەیە فێری رووسای بکات ، چونکە ئافرەت لە هەندێك رووە خاوەنی پێداویستی تایبەتە پێویستیشە هەندێك شت هەیە ئافرەت خۆی رۆشنی بکاتەوە بۆ یەکتری..

رووسا گەیشتە لەندەن..
- لە لەندەن پەیوەندی بە منەوە کرد ، ووتی: ئێستا لە ماڵی خاڵمم..
- ووتم: تەلەفونەکەتم بدەرێ با ئەگەر هەر پیداویستێکت هەبوو لە خزمەتاندا بم .. ژمارەی تەلەفونی نەدەمێ..! ووتی لە پاڵتۆکەوە پەیوەندیمان هەر دەبێت، منیش کە نەیدا دووبارەم نەکردوە..
- دوای چەند شەوێك .. هاتە سەر خەت ئاگاداری کردمەوە کە دەستی کردوە بە کار کردن ، ووتی: بەڵام پێدەچێت من بگوازرێمەوە بۆ جێگایەکی تر دوور لە لەندەن ، ناوی شەرکەیشی ووتی ئەگەر هەڵە نەبم "پۆس مۆرس" بوو.. بەهەر حاڵ ئەوەندە گرنگیم پێنەدا ، چونکە هەستم کرد سوپاس بۆ خوا ئاسودەیە..

دوای ئەوەی پەیمانم دا بوو بڕۆم بۆ ئەوێ لەگەڵ خێزانم بە دوای بلیتی هەرزاندا دەگڕاین، بۆ ئەوەی بەرەو لەندەن بڕۆین.. قەدەری خوای پەروەردگار وابوو بلیتمان دەست نەکەوت..
پێشتریش لە یەکێك زانکۆی بەریتانیا خەریکی خوێندن بووم واتا لەوێ وەرگیرابووم بە موراسلە لە ڕێگای براکی بەرێزەو کە بەڕاستی زۆر بە منەوە ماندوو بوو ئەویش برای گەورەمان کاک(عومەر عەلی ) بوو.. دەبوو هەر بچومایە بۆ ئەوەی پارەو هەندێك کاری رۆتینات هەبوو بمکردایە، بەهەر حاڵ من سەرقاڵ بووم بە کاری رۆژانەو خوێندی خۆمەوە هەر لە نەرویج و پاشان ئاگادار کرابوومەوە بۆ بحث و ئیمتحنات دەبێت بگەڕێمەوە بەریتانیا، چونکە سەرەتایش بوو ئەوەندەم بەلاوە گرنگ نەبوو بەڵام خێزانم زۆر حەزی دەکرد خوێندنەکەم تەواوبکەم لە بەریتانیا، پێشتریش زۆر هانی ئەدام..

رۆژێکیان لە پۆلیسی شارەکەی خۆمانەوە تەلەفونێکم بۆ کرا.. ووتیان ماکوان کەریم دەتوانیت تا پۆلیس بێت ؟، ووتم باشە نزیك بوو لە فەرمانگەی پۆلیسەکەوە چۆم..

کە چومە ژوورە وە کابرایەکی زل ئەگەر بتبڕیاتەوە ٤ کەسی وەك من تێدابوو ، هات بە دەمەوە بەگەرمی تەوقەی لەگەڵ کردم ووتی ماکوان کەریم ئێمە وەك نەرویج هێچمان لەسەرت نیە.. خۆشمان تێناگەین ئەمە چی و چۆن کێشەیەکە .. تەبعەن من هەر تێنەدەگەیشتم مەوزعەکە چیە..
- ووتی: لە سەفارەتی بەریتانیاوە هاتوون دەیانەوێت قسە لەگەڵ تۆ بکەن..؟
ووتم: کێ هاتووە ووتی نوێنەری سەفیری بەریتانی.. هەر زۆر کارەکە گەورە هاتە بەرچاوام.. دەستبەجێ لە دڵی خۆمدا وابیرم کردوە ووتم حەتمەن موخبەراتی ئیسرایلی ئیزعاج بووە بەم کارەی من و پاشان چاودێری من کراوە کە لەگەڵ ئەو کچە قسەم کردوە، یان دایک و باوکی رووسا سکڵایان لێکردوو.‌! ئیتر سەد جۆر بیرکردنەوەی خراپم بۆ دەهات لەوکاتەدا.. ئەوەندەی پێ نەچوو نوێنەری سەفیر هات بۆ لام موتەرجمێکی نەرویجی ئینگلیزی لەگەڵ بوو .. نوێنەری موخابەراتی نەرویجی و پۆلیسی نەرویجیشم لەگەڵ دانیشتبوون .. ووتم بەخوا کێشکە زۆر گەورەیە، بەڵام زوو نوێنەری پۆلیسەکە دەیوت وەك دڵخۆشی بۆمن ئەیگوت ماکوان ئەمە کێشیە ئیلاقەی بە نەرویجەوە، نیە .. دەموت کێشکە چیە؟ ووتی ئەوان بۆت باس دەکەن واتا نوێنەرەکەی بەریتانیا..
بە هەر حاڵ نوێنەرەکە دەستی کرد بە قسەکردن ووتی: کەریم.. مەبەستی من بوو.. ئێمە وەك حوکومەتی گەورەی شاهنشای بەریتانیا رازیمان نیە بیتە وەڵاتەکەمانەوە..! پاش هەواڵمان بەدەست گەیشتوە کە تۆ کەسێکی چالاکی ئیسلامی و خەڵك کۆدەکەیتەوە ..! لەبەر ئەوە ئەویش بۆ ئاسایسش ووڵاتی بەریتانیا خراپەو شکاتت لێکراوە نابێت بێتە ووڵاتی ئێمە، زەرفێکی دامێ پر بوو لە وەرقە ووتی ئەمە کێسەکەتە.. لەسەر چی و بۆچی ناهێڵین بێت..
بەهەر حاڵ من پەیوەندیم کردوە بە کاک مەلاعومەر(عومەر عەلی) کردوە کە خوێندنەکەم نەفەوتێت ووتی باسی مەکە ئەم قەزێیە تۆ لە زانکۆ وەرگیراوی ئەوی کە پێویست بە تۆ بکات من بۆت دەکەم لە سوید لە مالمۆ ئەو زانکۆیە نوێنەریان هەیە لەوی دەتوانی تاقی کردنەوەکان بکەیت، باسی یاسایەکی "ستودێنتی" بۆکردن تێنەگیشتم بەو یاسایە بەریتانیە دەتوانم بەردەوام ببم لە خوێند..
ساڵی ٢٠٠٩یە، بەڵام کاک عومەر عەلی پەیمانی لێوەرگرتم تا خوێندنەکەم تەواو نەکەم باسی ئەم کێشەیە لای کەس نەکەم.. منیش باسم نەکرد، تەنها چەند کەسێك دەیزانی کە دەخوێنم لە بەریتانیا، لەوانە خێزانم و کەسوکاری خۆم، نەمدەهێشت بزانرێت، هەندیکیش لە هاوڕیو ئەو دڵسۆزانەی خۆم دەیانزانی کە لە بەریتانیا "مەمنوع دخولم" واتا بۆم نیە بڕۆمە ئەو ووڵاتە.. بەهەر حاڵ بۆ ئەوەی لەم مەسەلەیە بوگزەرێن، سوپاس بۆ خوا پاشان هاوکاری کاک عومەرعەلی توانیم سەرکەوتن بەدەست بێنم بە پلەی ئیمتیاز لە لێکۆڵینەوەکەم لەسەر مێژووی شەریعەت بوو، بەسەرکەوتووی" باکلۆریۆس" بەدەست هێنا، کاک مەلا عومەر ووتی ئەتوانیت ماستەرەکشت بخوێنیت، بەڵام هەر بە بێدەنگ هەتا بحثەکان پێشکەش دەکەێت، ئەوەی کاک عومەر عەلی فەرمووی هەمووی م کرد تا کو ماستەرکەسم بە سەرکەتوویو پلەی ئیمتیاز تەواو کرد لە مانگی ٦ ساڵی رابوردوو ، بەهەر حاڵ ئێستاش دەتوانم بۆ دکتۆراش بخوێنم، بەڵام دەبێت ماوەیەک چاوەڕێێ بکەم تا ئەوماوە یاسایە کە ساڵێك و چەند مانێگی تر دەبێت بوستم تا پێشکەشی دکتۆراکەشم بکەم..
بەهەر حاڵ بە بەگەڕینەوە.. بۆ روداوەکان بزانین چی بووە.. کە نامەم کردوە لە لایەن نوێنەری بەریتانیاوە هاتبوو، نوسرابوو لە کاتێك تۆ هاتویت بۆ بەریتانیا خەڵکی زۆرت لێکۆبۆتەوە ئەمە جێگای سەرنجە بۆ ئێمە، پاشان کۆڕت گرتوە لە لیدزو لە کاردیف و لە لەندەن و لە بێرمنگەهام خەڵکی زۆر هاتوون کۆبونەوت بە خەڵکی کردوە! ، ئێمەش هەواڵمان پێگەیشتووە کە تۆ خەریکی دروستکردنی ڕێکخراوێکی ئیسلامی توندڕەوی..!
ئەمە هەموو کێسەکەی من بوو..
پەیوەندیم کرد بە رووساوە کە ئەوە حاڵەتەکەی منە.. بڕوای نەکرد.. منیش زۆر گویم پێنەدا، وا هەستم دەکرد سکاڵاکە لە لایەن ئەوە بێت ئینجا هەستم بۆ دروست بوویەوە کە موخابەراتە، کێشەکان لای ئەوە بۆم دروست بووە!..
پەیوەندیم کرد بە برایەکەوە لە بەریتانیا کە موحامیەکم بۆ دابین بکات بۆ ئەوەی ئیستنافی ئەو موزعە بکەم، چونکە من هیچ شك نابەم ئەوەی ئەوان باسی دەکەن بەڵگەشیان نیە و هەمووی قسەی بێمانایە.. بە هەرحاڵ دوو موحامیم دەست کەوت هەردووکیان هاتنە ناو کارەکەوە، لە کۆتایدا ئەوەمان دەستکەوت، کە ئەمانە کوردن سکاڵایان لە سەر من تۆمار کردوە و پاشان بۆ مەرامی حیزبی خۆیان بووە وایان زانیوە من لە حیزبەکانی ئەوان دەبم بۆ خۆم..! ئینجا بۆم دەرکەوتەوە هی چپەیوەندی بە رووساوە نیە..!
پارێزەرەکەم : هەواڵێکی خۆشی بۆ هێنام: ووتی ئێمە دوو پارێزەرین یەکێکمان کە دەچێتە ناو کێسکەتەوە جارێکی تر قسە لەگەڵ تۆ ناکاتەوە، لە ناووە دیفاعت لێدەکەتا، چونکە ..ئەوان کەسەکان ئاشکرا ناکەن کە سکاڵایان لەسەر تۆ تۆمارکردوە، ناڕاستەوخۆ لەسەر موزوعەکەی تۆ قسە دەکەن بریاریش ئەدەن!.. پاشان ووتی یاسایەك خراوتە بەردەم بەرلەمانی بەریتانیا لەسەر ئەم کێسانە، ئەو کەسەی کە سکاڵای ئەمنی تۆمار دەکات، ئەگەر بەڵگەی نەبوو دەبێت رووبەروی تۆمەتبارەکە ببنەوە، ئەگەر چاوەڕی ئەوەش دەکەیت ئەوە ساڵێك بۆ دوو ساڵی پێدەچێت، منیش بۆ ئەوەی بزانم ئەو گەنداڵانە کێن تا ئیستاش چاوەڕوانی ئەو یاسایەم، پەلەم چیە ئەم ساڵ نا ساڵێکی تر، لە دوای هەر بۆم ئاشکرا دەبن خۆ ئەگەر ئاشکراش نەبن سوپاس بۆ خوا قیامەت هەیە..(هەموو دەنگی پارێزەرەکان و متەرجمەکان تۆمار کراوی لای من هەڵگیراوە لە ئەرشیفدایە)

من ئەم حاڵەتەم بەسەر هات، بەڵام سوپاس بۆ خوا هەر بە سەرکەوتوی هاتمە دەروە لێی ، پاشان لە دوای ئەم رەوشەی کە بەسەر مندا هات، لەم ماوەی ڕابوردا لە فەیسبووك کەسێك بەناوی (ش) لە ئەمریکاوە پەیوەندی بەمنەوە کرد ووتی ماکوان گیان من نەوالم .. ئەزانی چووم بۆ حيج و شوکور بۆ خوا لەگەڵ شەماڵ عەمرەیەکێشمان کردوە..، ئەی رووسا چی لێبەسەر هات کەوتەو کوێ ..




لە نێوانی من و رووسا ماکوانێکی تر دێت..


لە دوای ئەوەی کە پەیوەندیم پێوەکرا لە لایەن خانەوادی نەوال خانم وە لە فەیسبوك باسی ئەوەی کرد کە نەوال خان چووە بۆ بەحەج و باسی ئەوەی بۆکردم بە نوسین کە گوایە لەگەڵ کاک شەماڵی چوون بۆ عەمرەش.. زۆر خۆشحاڵیم دەربڕی و ، بەڵام مەجالی زۆر قسەم نەبوو لەبەر ئەوەی لەسەر کار بوو.. ناوەکەم لای خۆم یاداشت کرد، بەڵام دوای ئەو هەر نەهاتنە سەر خەت ، ئەوەندەش گرنگ نەبوو، بەلامەوە، چونکە دڵ خۆش بووم بەوەی کە خێزانێکی بەختەوەرن..

من گەڕامەوە بۆ کوردستان بەتەنها واتا بێ ماڵو منداڵ هەمووی چەند رۆژێکە گەروامەتەوە کە ناچێتە مانگێك، لە کوردستان من ئەگەر خێزانم لەگەڵ نەبێت زۆر میوان نەبەمەوە بۆ ماڵەوە، چونکە خزمەتمان زۆر پێناکرێت، داایکیشمان نەخۆشە توانی زۆر خزمەتی نیە، مەگەر خوشێکم لە ماڵ بێت یان بوکێکی دایکم، واتا براژنەکەم، بەهەر حاڵ من لە کوردستان ئەگەر خۆمم بم ئیتر لەگەڵ پێشرەوی برام زۆر زگوردیانە دەژین منیش و ئەویش زۆر لا موبالاتین هیچ نازانین دروست بکەین، بیشزانین تاقەتمان نیە.. بەهەرحاڵ من بە تەبیعەتی حاڵیش زۆر لادێی و عەشایەرم، حەزم لە کەبابی کوڕێکی پێنجوێنی لە سەعە تاکۆی و بورهانی ئەجێ و ئینجا حەزم لە قاورمەی سەرعەرەبانەیە و ئەو جۆرە شتانەیە، کە دەچەمە هەولێریش، هیوایەتی من ئیسکانەو خواردنی سەرعەرەبانەکانە لە کوبەو ستزەنوبو گەص.. وەرەوەها، زۆر حەزم بەشتی گران بەها نیە، کاروان ڕەحمان هاوڕێی خۆشەویستم هەمیشە گلەیی ئەوەی دەکرد ئەیوت کاک ماکوان تۆ هەمیشەئەم کراسە شینەت لەبەردایە، رۆژێك چوین بۆ بازاڕی زانکۆ کراسێکیان کڕی بە ٥٥ هەزارد دینار.. منیش هاتمەوە بۆ لای بازاڕی ڕاپەڕین.. کراس هەراج بوو وەك ئەوکراسە بە پێنج هەزار دینار منیش ٥ کراسم کڕی بەقەدەر ئەو پارەیە بەخوا کەمن دەمردە بەرم خەڵك وای دەزانی لە ئەورپاوە هێناومە کە پێنج هەزاریشم پێدابوو، .. بەهەر حاڵ دایکم ووتی رۆڵە (خەسرەو) ناوی ئەسڵی خۆمە ئێستا رۆژگار کورتە زوو بگەڕێوە بۆ ماڵەوە ئیشم پێتە.. منیش لەدوای نوێژی عەسر زیاتر لە ئۆفیس دادەنیشتم.. ئەو ئێوارە ..سوبحان اللە.. لە هەموو رۆژەکان لای من قەرباڵغتربوو هەموو فەیسبوك لای من بوو !.. ئەم پیاوانەی لێبوون.. کاک شوان جەبار، کاک محمد کاکە برا، کاک ئەسیر مەحوی وچوار لە هاوڕێکانی بوون، کاک توانا ئەحمەد کاک پێشەوا، کاك شکار مەحوی هەندێك لەیاریزانانی تیپی بزاڤ، کاک کاروان ، کاک ڕێبین، ئیتر میوانەکان خوای گەورە زیادیان بکات دەهاتن و دەچون کە میوانی تر دەهات هەندێکیان هەڵدەسان، منیش دایکم تەلەفون لەسەر تەلەفون بۆم دەکات و نازام مەوزوع چیەو ئەم هەموو ئەو پیاوە بەرێزەش لای من بوون هەمووی خۆشەویست و بەرێزن لای من ، هەر ئەو رۆژە کاک عیرفانی مامۆستا ئەحمەدی کاکەمحمود لەگەڵ کاک ریاز و برایەکی تریش تەشریفیان هێنا .. ئەگەر ناوی ئەوبرایانەی ترم بیر چوو بوو ببورن، بەهەرحاڵ دوای ئەوە لە ئۆفیس چوینە دەروە من وکاك کاروان لە ڕەشەمۆڵ سواری تەکسی بووم بەروەماڵەوە، هیچم نەخوارد ئەو رۆژە ووتم حەتەمن دایکم خواردنی بەدەستی خۆی دروستکردوە دەزانێت من حەزم لە نانی دەستی خۆیەتی بۆیە بانگم دەکات، چومە ماڵەوە نە بۆنی خواردن دەهات هیچ نەبوو، دایکم فەرمووی ئەو ڕۆڵە من نەموت زووبگەرێوە؟
- ووتم بەخوا میوانم هەبوو، بەهەرحاڵ ئەوەندەم زانی جەمعات هەمووهاتن لە خوشك و خوشکە زاو زاواو براو برازا .. ووتم مەوزوع چیە دایکم ووتی وەڵا هیچ نیە مەطعەمێك هەیە تۆ ئەقڵت بەو جێگایانە ناشکێت ئەمانەوی بت بەین بۆ ئەوی ووتم کوێیە ؟
ووتیان ناوی داوایە..!..
ڕۆشتین.. طبعەن بێ ئێوە ناخۆش خواردنەکەی زۆر عەجیبوو، هەرچەندە دەڵین خاوەنکەی کاک کۆسرەتە، بەس من نەمزانیبوو سیاسیەکان لەدوای ئیشی مەکتەبی سیاسی بە ئێواران فەقیرانە ئێشکێ تر دەکەن و مەطعەمیان داناوە.. بەهەرحاڵ دەستمان کرد بەخواردن بەڵام بەڕاستی خزمەتیان دەکردین خواردنەکەی خۆش بوو، هەمووئەوانەی کاریان دەکرد براکانمان بوون خەڵکی کوردستانی باکور.. خێزانێکم بەدیدەکرد هەر تەماشای منیان دەکرد، لە دڵی خۆمدا ووتم حەتمەن لە تەلەڤزیۆن منیان بینیوە .. بەڵام هەستم دەکرد سەرنجی زۆریان ئەدا من هەر ئاسای وەرمگرت، پێشڕەوی برام هات ووتی کاکە ئەزانی ئەو عائیلە تەماشای تۆ زۆر دەکەن لە ئاسایی دەرچوە، منیش بە فشقیات بە پێشڕەوم ووت ئاخر کاکت قۆزە بۆیە..
- ووتی نەوڵا تۆ بڕۆ سەرکورسیەکەی من خۆی لە جێگای مندا دانیشت ئیتر ئەو لە رووی ئەمنیەوە لە من ووریاترە ، منیش بەقسەم کرد، تۆزێکی پێچوو .. یەكێك لە لەو بەرێزانەی کاری دەکرد هات ووتی کاک ماکوان پارەی ئێوە دراوە.. جا ئێمەش زیاد لە ١٢ کەس دەبوین، زۆرم پێناخۆش بوو، چونکە یەك نەفریش لەو مەطعەمە بە ٢٥ هەزاردینار بوو، زۆر بێمانا گران بوو، بەهەر حاڵ خواردنەکەیو جێگاکەی راقی بوو، ووتم برای باوکم کێ داویەتی ووتی ئەو خانەوەدایە، کە هەڵسام بچم بۆ لایان چایان دەخوارد من دەستم چەور بوو، چونکە قوبوڵم نەکرد، ووتم بەپێشڕەو ئارامی زاوامان ووتم بڕۆن پارەکە بێنەوە لە دخیلەکەو بیاندەنەوە، چوومە خزمەتیان، گوێم لێبوو خانمێکی نازاداری زۆر جوانی دەم و جوان کە بەرو رویان دەرۆشتم پێدەکەنی ووتی بەخوا ماکوان هات منیش سڵاوم لێکردن ووتم بەخوا قوبوڵم نیە، لەئێستاوە دەبێت وەریبگرنەوە ئەگیان هەر مرحەبایشاتان، ناکەم..؟ یان بەس قوبوڵمە پارەی من بەن..
پیاوێکی زۆر مەعول ووتی کاکە ئێمە چاوەڕی تۆین بڕۆ نانەکەت بخۆ دوای قسە دەکەین .. تەبعەن ئەو مەطعەمە ئوتێلیشە، ئەوان هەڵسان یەکێکیان ووتی کاك ماکوان لە میوانخانەکە چاوەڕێتین، ئەو جێگایە زۆر فاخر بوو دوای ئەوەی تەواو بوم یەکێکیان نارد بە شوێنماندا ووتیان لە میوانخانەکە چاوەڕێتانن، منیش لەگەڵ ئامینە خانی دایکم و جەماعەت رۆشتین.. لای من زۆر قەرەباڵغ بوو دەنگی منداڵو قیڕەیان ئەو ئوتێلەیکرد بووبە حەمام خۆم و پێشرەو دڵشادو ئارام چوینە لایان ئەوان بەخێرهاتنی گەرمی منیان کردو ووتم بەئارام کاکە پارەکەیان بدەنەوە عەیبە، دوای بیرم کردوە ووتم لەوانەیە مەسولێکی گەندەڵبێت، لەم ڕێگایەوە بیوێت پەیامێك بگەینێت، بەهەرحاڵ دانیشتم ئەو خانەم جوانکە کە لە تەمەنی دایکمدا بوو رەحمم چوە سەری هەر پێدەکەنی، ماکوان رۆڵە من ناسایت
- ووتم نا..

- ووتی من نەوالم
ئێ وەڵا کاک شەماڵیشم بین و دەستمان کرد بە قسە چوون بۆلای دایکم و سڵاویان کردو دانیشتین و کاك شەماڵ و من و نەوال خانو ئەو خێزانەی تریش بەیکەوە بووین ، پاشان هەواڵی رووسام پرسی ووتم دالیا لە کوێیە چی بەسەرهات وئێستا چونە؟
ووتی شوی کردوە بە کوڕێکی.. خەڵکی سلێمانی و دوومنداڵی هەیە یەکێکیانی ناو ناوە بە ماکوان و ئەوی تری ناوناوە لانە واتا کچو کورێکن، ووتم چۆن پەیوەندی پێوە بکەم ، ژمارە تەلەفونەکەی دامێ ژمارەی کوردستان بوو..! ووتی خۆی هاوسەرکەی لە یەکێك لەم کۆمپانیای تەلەفوونانەی کوردستان کار دەکەن ماڵیان لە کازێوەیە.
- ووتم : بۆ زانیاریتان چەند ساڵە من لە سلێمانیم بەخوا نازانم کامە کازێوەیە، ئێستاش من بە سلێمانی پاڵاس دەڵێم حەسیب ساڵح.. دەستیان کرد بە پێکەنین و قسەوباسی زۆرمان کرد.. پاشان ئەخیرەن پارەکەیاندا.
منیش تەلەفونم کرد بۆ رووسا خاتون: هەواڵم پرسی ووتم دەمناسی من کوڕی خۆتم ماکوانم گەورە بووم..
- دەستی کرد بە پێکەنین ووتی ماکوان گیان تۆ نوری چاوی منی، وەی کە خۆشحاڵم تەلەفونت کردوە دوای قسەباسو هەوڵ پرسین دەیە دەست مێردەکەی ناوی کاك بەرێز بوو ، بەڵام بەڕاستی بەرێز بوو.. پەیمان درا کە یەکتر ببینین ، دەوامی بەردەوامی ئەوان و سەرقاڵی من یەکترمان نەبین من گەڕامەوە بۆ نەرویج ئێستا ئەوان لە کوردستان، واتا رووساو کاك بەرێز، ماڵی کاک شەماڵ لە ئەمریکان، هەموو ئەم نوسیانە ئەوانیش ئاگادارن هەموو ئەو بەڕیزانەی کە لەم نوسینەدا کارئەکتەری سەرەکین و بەشدارن ئاگادارکراونتەوە.
هیوام وایە سودتان لەم بەسەرەهاتە وەرگرتبێت.
ئەمەی بۆ ئێوەم باسکرد دڵۆپەیەکە لە ژیان و ئەزمونی خۆش و ناخۆشی من
بوو.