نیمار سێ ھەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە
17/01/2014 نوسەر: bzavpress

نیمار سێ ھەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە


نیمار داسیلڤا هێرشبه‌ری‌ به‌رازیلی‌ و یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ له‌ یاری‌ شه‌وی‌ 5 شه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ خیتافی‌ له‌ یاری قۆناغی ١٦ی جامی‌ شای‌ ئیسپانیا له‌ ده‌قیقه‌ی‌ 27 توشی‌ پێكان ده‌بێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ یاریگا جێدێڵت ،

 پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخست نیمار دا سیلڤا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە، ٣ ھەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە،.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی نیمار پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا، دەرکەوت پێکانی لە پاژنەی پێی دا ھەیەو پیوێستی بە ٣ ھەفتە ھەیە بۆ چاکبوونەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت نیمار لە یارییەکەی بەرامبەر یانەی ماچستەر سیتی لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشدار دەبێت.