17/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
معاویه‌ی دووه‌م كێ بوو، وه‌چ ده‌ورێكی بینی؟!
یه‌عقوبی له‌مێژووه‌كه‌ی خۆ‌یا ده‌ڵێ:
ئێمه وامان ده‌زانی له‌ناو به‌نی ئومهییهكاندا ته‌نیا عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، هه‌ڵكه‌وتووه كه حوكمی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به حوكمی شه‌رعی نه‌زانیوه.. به‌ڵام وادیاره له‌و بناماڵهیهدا رووگه‌ی تاك و ئه‌ندامه‌كانیان به پێی ئه‌و په‌روه‌رده و رێنوێنییانه بووه كه مامۆستای په‌روه‌رده‌یان پێی گه‌یاندوون..
له‌و ماوه پێشووه‌دا باسی سێهه‌مین كه‌سی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌م خوێنده‌وه به‌ڵام له‌راستیدا سه‌رسام بووم كه {موعاوییه‌ی دووه‌م كوڕی یه‌زیدی كوڕی موعاوییه}پێش ئه‌وه‌ی یه‌زیدی باوكی له‌دواین نه‌خۆشیه‌كه‌یدا بمرێت وه‌سێت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی موعاوییه‌ی دووه‌می كوڕی ببێته جێنشینی، وحوكمی وڵات به‌ڕێوه ببات.. كاتێ ده‌كرێ به‌پاشاو ده‌رواته سه‌ر ته‌خت، وده‌بێت به‌سێهه‌م خه‌لیفه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان. دوو مانگی ته‌واو كه‌س نایبینێ، كاتێ بۆ یه‌كه‌مجار پاش ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌كه‌وێت له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دیمشقدا وتارێكی گرنگ ده‌دات و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێ دروست ده‌بێت.. پاش ئه‌وه نزیكه‌ی چل رۆژێك ده‌ژی،و پاش ئه‌وه كۆچی دوایی ده‌كات.. وا مه‌شهووره كه بنه‌ماله خۆیان ده‌رمانخواردی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی رزگاريان ببێت..
ئه‌م پیاوه پاش ئه‌وه‌ی ده‌بێته پاشای مه‌مله‌كه‌تی ئه‌مه‌وی، و هه‌موو جیهانی ئیسلامی له ژێر قه‌ڵه‌مره‌وی حوكمیا ده‌بێت، له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌وی دیمشقدا وتارێك ده‌دات و پاش سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت: خه‌ڵكینه! ئێمه به‌ئێوه تووش بووین و ئێوه‌ش به‌ئێمه‌وه ، لامان روونه كهحهزتان لێمان نییه، وتانه‌مان لێده‌ده‌ن، ئاگادار بن - با حه‌قیقه‌تێك هه‌یه بۆتان روون بكه‌مه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه - : باپیرم: موعاوییه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناكۆكی له‌ته‌ك كه‌سێكا كرد كه شیاوتر بوو بۆی، له‌به‌ر نزیكبوونی بهپێغهممهری خوداوه، و له‌پێشتربوونی له ئیسلامدا..كه ئه‌ویش پێشه‌نگی موسوڵمانان و یه‌كه‌مین كه‌سی ئیمانداران و ئامۆزای پێغه‌ممه‌ری په‌روه‌ردگاری جیهان، و باوكی پاشماوه‌ی خاته‌مول مورسه‌لین بوو، هه‌روه‌ك ده‌زانن سوار ئه‌م كاره‌بوو، ئێوه‌ش كه‌وتنه تهكی له‌وه‌ی شاراوه‌نییه لێتان، تا مردن هات بۆلای و ئێستاش له بارمته‌ی كرده‌وه‌ی خۆیدایه!!
پاشان باوكم ئه‌و كاره‌ی گرته ده‌ست، له‌راستیدا ئه‌ویش به‌دیهێنه‌ری چاكه نه‌بوو، سوار ئه‌سپی هه‌وای نه‌فس و ئاره‌زووی سه‌ركه‌شی ده‌روون بووبوو، هه‌ڵه‌كانی خۆی به‌چاك ده‌زانی، و هیوای زۆر گه‌وره‌بوو، هیواكه‌ی دوای خست و ئه‌جه‌له‌كه‌ی كورت بووه‌وه، و توانای كه‌مبوو، وماوه‌ی كۆتایی هات، وبه‌ره‌و دواین ماڵی كۆچی كرد،و ئێستاش بارمته‌یه به‌و گوناهـ و تاوانانه‌ی كردوویه‌تی .
ئینجا ده‌ستی كرده گریان و گوتی: بێگومان ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كۆست بوو بۆئێمه مردنه‌كه‌ی بوو به‌وشێوه خراپ و ناشیرینه‌ی پێی گه‌ڕایه‌وه، بۆ لای په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه‌بوو ئال وبه‌یتی پێغه‌ممه‌ری كوشت، حه‌رامی حه‌ڵال كرد و كه‌عبه‌ی سووتاند، له‌به‌رئه‌وه من ئه‌م كاره‌ی ئێوه ناگرمه ده‌ست و كۆڵی ئێوه‌ش هه‌ڵناگرم، ئه‌وه خۆتان و ده‌سه‌ڵاتتان!!سوێند به‌خودا ئه‌گه‌ر دنیا بریتی بێت له ده‌ستكه‌وت به‌شێكی زۆرمان پێگه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕو خراپه‌ش بێت ئالی ئه‌بو سوفیان ئه‌وه‌نده‌یان به‌سه كه لێی تووش بوون. ( له مێژووی خه‌لیفه بن خهیاتیشدا ده‌ڵێت وتوویه‌تی خۆتان كێتان پێ باشه بیكه‌ن به سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كاره‌تان)!!.
مه‌روانی كوڕی حه‌كه‌م پێی ده‌ڵێ: بیكه به سوننه‌تی عومه‌ری له‌ناوماندا!! ئه‌ویش ده‌ڵێ: من چاوتان لێ ناكه‌م به‌مردوویی و زیندوويی، كه‌ی یه‌زیدی كوڕی موعاوییه وه‌ك عومه‌ر بووه؟! كام پیاوه‌م هه‌یه وه‌ك پیاوه‌كانی عومه‌ر؟
ئه‌م پیاوه كاتێ كۆچی دوایی كردووه خالیدی كوڕی یه‌زید كه برای بووه نوێژی له‌سه‌ركردووه هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: عوسمانی كوڕی محمدی كوڕی ئه‌بو سوفیان كه ئامۆزای باوكی بووه نوێژی له‌سه‌ر كردووه..و لهدیمشقدا نێژراوه..
له مێژووی خه‌لیفه‌ی بن خهیاتیشدا، ده‌لێ: ئه‌وكارمه‌ندانه‌ی باوكی داینابوون هه‌ر ئه‌وانه‌بوون، و ئه‌م كه‌سی تری نهخهسته سه‌ركار.. به‌رده‌وام نه‌خۆش بوو تا وه‌فاتی كرد، وه‌لیدی كوڕی عوتبه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان كه ئامۆزای باوكی بوو- نوێژی له‌سه‌ر كردووه.. (ابن خیاط/255.) ده‌ش گونجێ هه‌رسێكیان نوێژیان له‌سه‌ر كردبێت..
مامۆستای په‌روه‌رده‌يی معاویه‌ی دووه‌م كێ بوو؟
مامۆستای په‌روه‌رده‌يی منداڵه‌كانی یه‌زید زانایه‌كی پارێزكار و متمانه‌و راوی فه‌رمووده بووه، ناوی عومه‌ر كوڕی نوعه‌یمی عه‌نه‌سی بووه، ئیمام ئه‌حمه‌د و ئیبنو موعین، و ئه‌بو حاتیم و ئه‌بو زهرعهو ئیبنو حیببان، و به‌متمانه پێكراویان داناوه، هه‌روه‌ك ئیبنو مه‌نزوور له مێژووی دیمشقدا باسی ده‌كات..
ئه‌م زانایانه‌ی فه‌رمووده له كتێبه‌كانی خۆیاندا ریوایه‌تی فه‌رمووده‌یان لێوه كردووه: { أحمد بن حنبل: 5/174، والحاكم:4/257، وابن الجعد/489، وابن حبان:2/393، والطبراني في مسند الشاميين: 1/124، و:4/368، وابن عساكر:8/89، و:45/351. وترجم له: بخاري في الكبير: 6/202، و الرازي في الجرح والتعديل: 2/284، وابن حبان في الثقات:7/179، والخطيب في تاريخه:3/117، وابن حجر في تعجيل المنفعة /27، والحسيني في الإكمال/310، وغيرهم }.
له ( جواهر المطالب)دا ده‌ڵێت: پاش ئه‌وه كه وتاره‌كه‌ی ته‌واو كرد و هاته خواره‌وه رۆیشت بۆ كۆشكی خه‌زرا، و دایكی هات به‌ره‌و رووی و گوتی: خۆزگا عاده‌تێكی مانگانه بوویتایه! ئه‌ویش پێی گوت: منیش ئاواته خوازبووم ئهوهبوومایهو نه‌مزانیبایه كه خوای بالاده‌ست ئاگرێكی هه‌یه‌و تاوانكارانی پێ ده‌سووتێنێ!! خۆ ئه‌گه‌ر خوا به‌ره‌حمی خۆی ره‌حم به باوك و باپیرم نه‌كات واوه‌یلا بۆیان!! ئینجا پاش چل رۆژ مرد.. به‌نوو ئومه‌ییه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر مامۆستای په‌روه‌رده‌كه‌ی و پێیان گوت: ئه‌مه تۆ فێری ئه‌مه‌ت كردووه!! ئیبنول عهبهری(ابن العبري)ش له (مختصر الدول/111) دا ده‌ڵێت: كه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ری پێیان گوت: ئه‌مه تۆ خراپت كردووه، و ئه‌م شتانه‌ت فێركردووه!! بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه لێی زینده به‌گۆڕیان كرد.. ئه‌مه تۆ فێرت كردووه‌و ده‌رست داداوه واز له خه‌لافه‌ت بێنێ، و علی و كوڕ و نهوهكانیت له‌به‌رچاوا جوانكردووه، و هانت داوه تا ئێمه به‌زوڵم و سته‌م تاوانبار بكات، و رێت بۆ خۆش كردووه تا ئه‌وه بڵێت كه گوتی.. ئه‌ویش هاوارده‌كات وهڵلێهی من هۆكار نه‌بووم، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی عه‌لی و منداڵه‌كانی له سروشتیابووه، هه‌رچی هاواری كرد لێییان وه‌رنه‌گرت، و به‌زیندوویی نایانه ناو گۆڕه‌وه!! (ابن الدمشقي في جواهر المطالب:2/261.).
له‌م سه‌رچاوانه‌دا ئه‌م وتاره باسكراوه:
تاريخ اليعقوبي، ت 290هـ:
مروج الذهب:3/73.
كتاب الأضواء/116
حياة الحيوان للدميري:2/61
تاريخ مختصر الدول/111
تاريخ دمشق:13/365.
كتاب الصواعق/134)
جواهر المطالب:2/261 .