16/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی داهاتودا
که‌ناڵی بی‌بی‌سی له توێژینه‌وه‌یه‌کی تازه‌دا ده‌ری خست که شه‌ڕی نێوان به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی پێکردوه به‌وه‌ی که وه‌زیری پێشوی به‌رگری ئه‌مه‌ریکابه ده‌یڤد کامیرۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی گوتوه له‌وانه‌یه به‌ریتانیا له بڕیاره گرنگه‌کانی جیهان وه‌لانێ به‌وه‌ی که له ڕووی سه‌ربازیه‌وه تواناکانی هێزی به‌ریتانی به‌ره‌و که‌م بونه‌وه ده‌چێت به هۆی گرفتی ئابوری ئه‌و وڵاته که له ساڵه‌کانی ڕابردوو زیاتر و باشتر خۆی پڕ چه‌ک ده‌رد ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که ئه‌مه‌ریکا چیتر پرس به سه‌رانی به‌ریتانیا نه‌کات بۆ شه‌ڕێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی له عێراق دا ڕوویدا و به‌ریتانیا پاڵپشتی کرد .
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی دوباتی کردۆته‌وه بۆ به شی لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی بی‌بی‌سی که به‌ریتانیا پشکی باشی ده‌بێت له هه‌موو بڕیاره گرنگه کانی جیهان له ساڵی 2020 دا کۆمه‌ڵێک که‌شتی گه‌لی سه‌ربازی به‌ناوی (شاژن ئێلازه‌بیز) ده‌خاته بواری خزمه‌تی سه‌بازیه‌وه که هێزی ده‌ریای به‌ریتانی که‌متر نابێت له هێزی ده‌ریای ئه‌مه‌ریکی ، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری پێشوی ئه‌مه‌ریکی پێی وایه ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌ریتانیا دووره چونکه به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه خۆی به‌ته‌نیا وه‌ک گه‌وره هێز نیشان بدات ئه‌مه‌ش قورسه له‌م کاته‌دا که ئه‌زمه‌ی ئابوری ڕووی له به‌ریتانیا کردوه