16/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مەئوای دڵ
ڕازێك بۆ دایكم
لەگەڵ پیاسەی هەر ئێوارەیەكی پایزا
خۆم لە ڕەنگی گەڵا وەریوەكان هەڵ ئەكێشم
كاتێك بەرەو ماڵ دێمەوە دایكم ئەڵێ..
ئەوە كوڕم بەم ئێوارە كێ دڵی بردووی كێ ؟
وابەم چەشنە لێو بەبارو چیهرە زەردی ؟
ڕاست پێم بڵێ
كێ بوو .. كێ بوو
دڵی بردی !!!؟
تو خوا كێ بوو؟
منیش ئەڵێم
لەوەتای تۆ ژانت بەمنەوە گرتووەو من بوومەتە خاوەنی دڵ
بێجگە لەتۆ دڵم نەبەخشیوە بەكەس
سوێندم بەخودا دایەگیان
تەنها و تەنها دڵم هەر لەلای تۆیەو بەس.