16/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت و دووڕیانی لێكجیابونەوە ٢٢
3. قوتابخانه‌ی وه‌زعی-پۆزه‌تیڤیزم-
قوتابخانه‌ی وه‌چعی، مه‌زه‌بێكی فه‌لسه‌فی بێباوه‌ڕه‌و پێی وایه كه‌مه‌عریفه‌ی یه‌قینی بریتیه له مه‌عریفه‌ی ئه‌و دیاریده سروشتیانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ڕووداوه ئه‌زمون كارییه‌كان ڕاوه‌ستاون به‌وتایبه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌زانستی ئه‌زمون گه‌رایی ده‌یڕه‌خسێنێت، ئه‌م قوتابخانه‌یه نكۆڵیی له‌بوونی مه‌عریفه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ئه‌زمونه هه‌سته‌كیه‌كان ببه‌زێنێت به‌تایبه‌ت ئه‌و شتانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌جیهانی ئه‌ودیو ماده‌وه‌و هوَكاری بوونیان، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م مه‌زه‌به ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌می(فرانیس بیكوَ) 1561، 1626، ی زایینی كه‌بانگه‌شه‌ی بووزانسته تازه‌كان ده‌كرد، ئه‌و زانستانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌ڕێی جیابوونه‌وه‌یاندا بوون له‌فه‌لسه‌فه له‌سه‌ده‌ی شازده‌و حه‌ڤده‌ی زاینی‌دا له‌وانه‌شه بیكوَن سه‌ره‌تای وه‌چعیه‌ت و دانه‌ری ناوه‌كه‌ی بێت كه‌له‌سه‌ده‌ی نوَزده‌دا ئه‌و ناوه‌ی لێ‌نرا بیكوَن له كتێبه‌كه‌یدا(له‌باره‌ی بنه‌ماو بنچینه‌كانه‌وه) كه‌له‌ساڵی 1623 ده‌ریكرد، سیفه‌تی وه‌چعی به‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته سه‌ره‌تاییانه‌دا دابڕی كه‌پێویسته به‌ڕاستگوَی و ئه‌زمون بڕوایان پێبكرێت، بیكوَن جێگه‌ی ڕێزی گه‌وره‌بوو لای فه‌یله‌سوفه ئه‌زمون گه‌راكانی سه‌ده‌ی نوَزده له ئینگلته‌راو فه‌ڕه‌نسادا، وایلێهات وشه‌ی وه‌چعی به‌سه‌ر پڕووگرامه‌كانی زانسته سروشتیه‌كاندا دابڕا، له‌و تێڕوانینه‌وه كه‌ئه‌و پڕووگرامانه پشت تێبینی كردن و به‌كار هێنانی ئه‌زمون ده‌به‌ستن، له‌پێش (بیكوَن) یشدا(سان سیموَن) له‌كتێبه‌كه‌یدا(وتارێك له‌باره‌ی زانسته‌كانی مرۆه‌وه )باسی له‌وشه‌ی(وه‌چعی) كردبوو، مه‌به‌ستی له‌و زانسته بوو كه‌له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه ملكه‌چانه‌ی تێبینی كردن و ئه‌زمون ڕاوه‌ستاون ئه‌وه‌بوو،(ئوَگه‌ست كوَنت) یشئه‌و بیروَكانه‌ی وه‌رگرت و بیردۆزه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر دامه‌زراند
أ ـ ئوَگه‌ست كوَنت(1798ـ 1857) ز فه‌یله‌سوفێكی فه‌ڕه‌نسیه‌و دامه‌زرێنه‌ری مه‌زه‌بی وه‌زعیه پێشتر ڕازگری (سكرتێری) فه‌یله‌سوفی سوَسیالیستی (سان سیموَن) بوو به‌رده‌وام ئاماده‌ی ئه‌و كوَڕانه‌ده‌بوو كه‌وانه‌كانی تێدا ده‌وته‌وه له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌یه‌وه، به‌تایبه‌ت ساڵی 1826 ز دواتر توشی نه‌خوَشیه‌كی عه‌قڵی بوو هه‌وڵی خوَكوشتنی دا پاشان كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی (چه‌ندووانه‌یه‌ك له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی وه‌زعیه‌وه) ده‌ركردوو باسی بیردۆزه‌كه‌ی خوَی له مه‌عریفه‌و زانسته‌كاندا تێداكردبوو، كوَنت به‌پێویستی ده‌زانی بانگه‌واز بۆلای ئاینێكی تازه‌بكات كه‌ئایینی دانراو ده‌ستكردبوو كه‌ئاینێك بێت له‌سه‌ر په‌رستنی مرۆ ڕاوه‌ستابێت وه‌كو بیروَكه‌یه‌ك جێگه‌ی خودا بگرێته‌وه له‌ئاینه ئاسمانیه‌كاندا، بیروَكه‌ی پێشكه‌وتنی مروَیپی ده‌ستی به‌سه‌ر مێشكی‌دا گرتبوو كه‌پێی وابوو له‌سێ حاڵه‌تی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا پێك دێن
1ـ قوناغی بتپه‌رستی
2ـ قوَناغی ئایین
3ـ قوَناغی زانستی وه‌زعی
پاشان قوَنغی ئایینی كردبوو به‌سێ به‌شه‌وه
1ـ بتپه‌رستی
2ـ مزه‌خودایی
3ـ یه‌كتاپه‌رستی
به‌بڕوای كوَنت بووئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌كانی قوَناغی دووه‌م دووربكه‌وینه‌وه و بگه‌ینه قوَناغی زانستی بوون كه‌قوَناغی سێیه‌مه بێگومان پێیوسته له‌سه‌ر فیكر كه‌خوَی له‌نادیاره‌كان و خه‌یاڵ دابماڵێت و گرنگی پێ!دانه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردووبیروَكه‌ی (واقیع و به‌سود) چرَبكاته‌وه‌و هیچی ترنا، هه‌رئه‌وه‌شه بنچینه‌ی وه‌زعیه‌ت، هه‌رچی واقیعه مه‌رجێكی پێویسته بووهه‌ستاندنی زانستی كوَمه‌ڵناسی له‌جێێ پیاوانی ئایندا (پێویسته له‌سه‌رمان كه‌كاری پیاوانی ئاین والێبكه‌ین كه‌ته‌نیا پشت به‌ڕووداوه‌كان و عه‌قڵ ببه‌ستین) ئه‌و پڕ,َگرامه‌ی كه به‌تێڕوانینی ئه‌و ئه‌وه دێنێته دی بقریتیه(له‌پاككردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه دانراوه مروَییه جێگیره‌كه له‌هه‌موو ڕه‌گه‌زه نه‌رێنییه هه‌ره‌میه‌كان كه‌ئاینه لوَكاڵیه‌كان له‌خوَیان گرتوه، ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه‌ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌دانراوه ده‌كه‌نه ڕێڕه‌وی خوَیان و سواری ده‌بن، هه‌ربه‌وه‌ش مه‌زه‌بی دانراوی ته‌واو ده‌بێت و به‌م شێوه‌یه ڕووده‌كاته ئایینی دانراو) ئایینی دانراویش له‌سه‌ر گوێزرانه‌وه له‌واقیعه‌وه بووسود به‌خش ڕاده‌وه‌ستێت، كوَنت پێی وایه كه‌ڕێنماییه‌كانی ئاین له‌ڕێی دووبیرو بڕواوه كورت ده‌كرێنه‌وه : خودا‌و نه‌مری، ئایینی دانراو كار بووهه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕووكێكی دانراوی ده‌كات بووئه‌م دووبڕوایه سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕووكی دانراوی بووبیروَكه‌ی خودایه‌تی بریتیه له(بیروَكه‌یه‌كی گشته‌كی گه‌وره‌ی هه‌ربوو، كه‌ده‌روونه‌كانی به‌نده‌كان په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن و توانای تێكشكاندنی حه‌زه خوَپه‌رستیه دوور له‌یه‌كه‌كانی بووزیاد ده‌كه‌ن)ناوه‌ڕووكی دانراوی بوونه‌مری بریتیه له(بیروَكه به‌شداری كردنی ئه‌هلی حه‌ق و دادگه‌ریی له‌لایه‌نێكی ژینی هه‌ربۆی بوونه‌وه‌ره خوداییه‌كه) له‌م دووناوه‌ڕووكه‌وه كوَنت یه‌ك بیروَكه كورت ده‌كاته‌وه‌كه‌سه‌راپاگیره‌و بریتیه‌له( مرۆگه‌رایی) كه‌واته مرۆگه‌رایی بریتیه له‌بیروَكه‌ی وه‌زعیه‌تی په‌ره‌گرتوی بوو÷َه‌ردووبیردۆزه‌ی‌خوداو نه‌مریی كه‌ئه‌م دووانه مرۆایه‌تی له قوَناغی دووه‌مدا بڕوای پێیان هه‌بوو، كوَنت بڕوای وایه گه‌ر به‌م شێوه‌یه له‌مرۆ دووستی تێبگه‌ین بێگومان هه‌رخوَی ده‌بێته ئه‌و خودایه‌ی كه‌خه‌ڵكی حه‌زیان پێی ده‌بێت، واته مرۆ گه‌راییی ئه‌و حه‌قه‌گه‌وره هه‌ربووه‌یه كه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخوَی پێوه‌ده‌كرێت و بوون و ژینی لێوه‌رده‌گیرێت) به‌وه‌ش كوَنت ده‌مانگه‌یه‌نێته ئامانجه‌ویستراوه‌كه‌ی خوَی، كه‌هه‌ڵ,ه‌شاندنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه ئاینیه غه‌یبیه‌كان و ئه‌و شتانه‌شه كه‌په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێوه‌ی له‌ئاكارو سیستمی كوَمه‌لاَیه‌تی و وادانانیان كه‌چه‌ند بیردۆزه‌و گومانێكی ناواقعی و ناسود به‌خشن به‌لاَم شێوازه زانستیه هاوچه‌رخه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵكی ئایینی دانراوی هه‌ڵگران و خودای نادیاریكراو بپه‌رستن كه‌مرۆگه‌راییه، پێویسته له‌سه‌ریان كه‌هه‌موو نمونه بالاَكان و ئاكارو یاساكانی ڕێكخستنی كوَمه‌لاَیه‌تیان له توێشوه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه وه‌ربگرن (له‌م توێشوه‌وه هێزه كوَبووه‌وه ئاكارییه‌كانی به‌تێپه‌ڕینی سه‌ده‌كانی لێوه‌رگیراوه كه‌دڵه‌كان پڕده‌كات له بیروَكه گه‌وره‌كان و هه‌سته ناسكه‌كان، كه‌واته مرۆ گه‌رایی ئه‌و هه‌بووه گه‌وره‌یه‌یه كه‌له‌خوَمان گه‌وره‌ترمان ده‌كات وئه‌و هه‌ست و هوَزه‌ی هه‌مان چه‌ند باره زیاتری ده‌كات هه‌روه‌ك ئه‌ندازه‌یه‌كی زوَر له‌و هێزانه‌مان ده‌داتێ كه‌ده‌توانین هێزی له‌پێشتر بوونی خودی پێ ملكه‌چ بكه‌ین هه‌روه‌ها له مرۆ گه‌رایدا خه‌ڵكی یه‌كتریان خوَشده‌وێت و ده‌بنه برای یه‌كتر دواتریش له‌وێدا ده‌توانن به‌ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و نه‌مرییه‌ی كه‌چاویان تێیی بڕیوه بچێژن) ئه‌وه‌ی باسكرا بریتی بوو له بنچینه‌كانی بیردۆزه‌ی دانراوی كوَنت كه‌ویستی له‌و ڕێیه‌وه ته‌حه‌دای ڕێنماییه‌كانی ئاین بكات له‌بیروباوه‌ڕوو ڕه‌وتاردا خوَی واده‌بینی كه‌له‌توانایدایه پڕووگرامێ:ی به‌دیل بوومه‌سیحییه‌ت دابنێت كه‌ئه‌م هه‌سته‌ی بێعه‌قڵیه‌كی له‌خوَبایبووانه‌یه‌و زانستی كوَمه‌ڵناسی لێهاته به‌رهه‌م، كه‌زانستێكی نائایینی بوو تائێستاش هه‌ندێ له‌هزرڤانان دوودڵن ناوی بنێن زانست) ده‌توانرێت ئه‌وه‌ش بووترێت كه‌ڕاوبۆچون و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی كوَنت به‌و شێوه‌یه ناوبانگی ده‌رنه‌كردوو نه‌ده‌گه‌یشته ئاستی جێبه‌جێكردن گه‌رقوتابیه‌كه‌ی (ئیم‌یل د=وَركایم) ی جوله‌كه نه‌بوایه چونكی ئه‌وهات و مه‌زه‌به‌كه‌ی په‌ره‌پێداو چه‌ندین ڕێسای دیاریكراوی بووداناو گرنگی به‌كێشه زانستییه‌كان داوسه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌دوژمنایه‌تیه سه‌ر سه‌خته‌كه‌شی بووئاین بووزیاد كرد.
ب ـ دووركایم(1858، 1917) ز جوله‌كه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی بوو پسپوَڕی بواری زانستی كوَمه‌ڵناسی بوو دوای كوَنت پێشه‌نگی ئه‌و زانسته‌بوو له‌زانكوَی سوَربوون ماموَستابوو دوای كاریگه‌ربوونی به‌فه‌لسه‌فه‌كه‌ی كوَنت، سه‌ره‌تابوو به‌شوێ،كه‌وته‌ی ئه‌و دواتریش بووبه‌ڕه‌خنه‌گری بیردۆزه‌كه‌ی بنچینه‌ی ئاین و ئاكاری ده‌گه‌ڕانده‌وه بووعه‌قڵی ده‌سته جه‌معی ده‌گه‌ڕانده‌وه له‌به‌نێوبانگترینی كتێبه‌كانی (دابه‌شكردنی كار له كوَمه‌ڵگه‌دا) كه‌ساڵی 1893 ز بلاَوی كرده‌وه (شێوازه‌كان، شێوازه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژینی ئایینی )كه‌له‌ساڵی 1912 ز دا بلاَو بووبووه‌وه(په‌روه‌رده‌و كوَمه‌ڵناسی) له‌به‌ختی قوتابخانه‌ی دانراویدابوو گه‌ردوورتریش بڕوانین خوَشبه‌ختی تلمودییه ڕووخێنه‌ره‌كاندابووله‌هه‌مان كاتدا به‌دبه‌ختی ئاكاری ئه‌وروپیی بوو كه‌له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نوَزده‌دا شوَڕی فیكری سێیه‌م ڕوویدا (بیردۆزه‌ی په‌ره‌گرتن)ڕاڤه‌كردنی میكانیكی بۆسه‌ر هه‌ڵدانی ژین و په‌ره‌گرتنی ئامرازگه‌راییه‌كه‌ی نیوتنی له‌باره‌ی گه‌ردوونی نائه‌ندامیه‌وه به‌هێزتر كرد بواریشی فراوان كرد بووئه‌وانه‌ی ڕقیان له كڵێسا هه‌ستابوو تاكوچه‌ندین ڕاڤه‌ی كوَمه‌لاَیه‌تی و ڕه‌وتاری میكانیكی به‌رهه‌م بهێنن به‌م شێوه‌یه‌ش ڕوون بۆیه‌وه كه‌كارتێكردنی داروینیزم له‌زانسته مروَییه‌كاندا كه‌متر نه‌بوو له‌زانستی سروشتی و ژین‌دا به‌تایبه‌تیش ئه‌ودوو ئاماژه ترسناكه‌ی (ئاژه‌ڵیبوونی مرۆ و نه‌فیكردنی ئامانج له‌بوونیدا و په‌ره‌گرتنی ڕه‌ها)چونكی هیچ نوسه‌رێكی كوَمه‌لاَیه‌تی ڕۆژئاوایی نیه كه به‌ڕوونی ئه‌م دووئاماژه‌یه‌ی پێوه‌دیاربێت، له‌ڕاستیدا زانستی كوَمه‌ڵناسی به‌ده‌ست چه‌ندین قورس‌و بارگرانیه‌وه ده‌ینالاَندوو ده‌كه‌وته به‌ر ئامانجی چه‌ندین ڕه‌خنه‌ی قورس كه‌بیردۆزه‌ی په‌ره‌گرتنیشی له‌و تالاَوه‌ی ڕزگار نه‌كردبوو، ئه‌وه‌تا دووركایم خۆی باسی ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه ده‌كات و به‌ئومێدی ئه‌وه‌یه كه‌زانستی كوَمه‌ڵناسی سه‌ركه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی بیردۆزه سروشتیه‌كانی تری به‌نسیب بێت (هیچ زانستێك نییه مه‌گه‌ر به‌ره‌وڕووی به‌ره‌نگارییه‌ك ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و سوَزه مروَییانه‌وه كه‌په‌یوه‌ستن به‌دیاریده سروشتیه‌كانه‌وه،ئه‌م به‌ره‌نگارییه له‌توندوو تیژیه‌كه‌یدا له‌وه كه‌متر نیه له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا به‌ره‌وڕووی زانستی كوَمه‌ڵناسی بووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌دیاریده سروشتیه‌كانیش خاوه‌نی موَركێكی ئایینی یا ئاكارین گه‌رچی زانسته‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا له‌زاڵبوونی ئه‌م بیروَكه به‌ربلاَوه ڕزگاریان بووه بێگومان مافی خوَمانه بڕوامان وابێ كه‌له كوَتایدا له‌نێو زانستی كوَمه‌ڵناسیشدا له ناو ده‌چێت و خوَی ده‌پێچێته‌وه واته له كوَتا په‌ناگه‌یدا به‌وه‌ش ڕێگا ئازادوو كراوه‌ده‌بێت له‌به‌رده‌م زاناكاندا) دووركایم بۆچونه‌كانی به‌و پاسه‌وانه لێك ده‌داته‌وه كه‌پێی وایه به‌سن بوولێكجوداكردنه‌وه‌ی زاستی كوَمه‌ڵناسی له‌ئاین و له‌و بڕ,ایانه‌ش (بێگومان بواری كوَمه‌لاَیه‌تی بوارێكه له‌بواره‌كانی سروشت و لێی جودانابێته‌وه‌و به‌لاَم له ناویاندا ئاڵوَزییه‌كه‌ی توند تره زانراویشه كه‌مه‌حال‌َ سروشت به‌جوداوازییه‌كی ڕیشه‌یی له‌بنچینه‌كه‌ی خۆی جوداوازبێت له‌حاڵه‌تێكه‌وه بووحاڵه‌تێكی تر كه‌په‌یوه‌ندیان به بنچینه گه‌وره‌كانه‌وه هه‌یه) هه‌روه‌ك دوورایم ئه‌و هه‌له‌ش له‌ده‌ست ناچێت كه‌سروشتی مه‌زه‌به‌كه‌ی خۆی دیاریده‌كات تاكوتێ:ه‌ڵ به‌وانی تر نه‌بێت ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت(ته‌نیا وه‌سفێك كه‌بووخوَمان پێی ڕازین ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه كه‌سانێ:ی عه‌قڵگه‌راین نه‌ماتریالیست و نه‌ڕوحین) ئه‌وه‌ش چونكی ئامانجی سه‌ره‌كی كه‌مه‌به‌ستمانه له‌واقعیدا هیچ نیه ته‌نیا هه‌وڵێكه‌و ده‌مانه‌وێت بلاَو بوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی مه‌زه‌بی عه‌قڵگه‌رایی درێژتر بكه‌ینه‌وه تاكوڕه‌وتاریش له‌لایه‌نی مێژووه‌وه بووهه‌ندێ په‌یوه‌ندی هوَكاری بگرێته‌وه هه‌روه‌ها ڕێی تێده‌چێت ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌كرده‌یه‌كی عه‌قڵی بگوَڕین بوو÷ه‌ندێ له‌و یاسایانه‌ی كه‌ده‌توانرێت به‌كرده‌یی ی جێبه‌جێبكرێن له‌داهاتودا مه‌زه‌به‌كه‌مان كه‌ناوی مه‌زه‌بی دانراوی به‌سه‌ردا دابڕاوه له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه هیچ نیه بێجگه له‌ئه‌نجامه‌كانی مه‌زه‌بی عه‌قڵێ نه‌بێت. گه‌رهه‌وڵ بده‌ین مه‌زه‌بی دووركایم كورت بكه‌ینه‌وه ده‌بینین ته‌وه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ر سێ بنچینه‌دا ده‌خولێته‌وه
1ـ عه‌قڵێكی كوَمه‌ڵه‌كی په‌رش و بلاَو كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی تاكه‌كاندایه
2ـ ئه‌م عه‌قڵه فه‌رمانه‌كانی له‌سه‌ر شێوه‌ی دیاریده‌یه‌كی كوَمه‌لاَیه‌تی ده‌رده‌كات كه‌بارگوَڕَان و گوَڕانكاری به‌شێوه‌یه‌كی نالوَژیكی به‌سه‌ردادێت .
3ـ ئه‌م دیاریده كوَمه‌لاَیه‌تیه، تاكه‌كان ده‌به‌زێنێت و ملكه‌چی ده‌سه‌لاَته‌كه‌یان ده‌كات ده‌ستی پێبكه‌ن یان نا ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش له‌وادانانی دیاریده كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان به‌چه‌ند شتێ:ی بابه‌تی كه‌حه‌قیقه‌تێكی ده‌ره‌كیان هه‌یه ده‌ست پێده‌كات، (بێگومان ڕێبازه‌كه‌مان ڕێبازێكی بابه‌تیه چونكی هه‌رهه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و بیروَكه‌یه ڕاوه‌ستاوه كه‌ده‌ڵێت:دیاریده كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان چه‌ند شتێكن و پێویسته‌چاره‌سه‌ر بكرێن كه‌شتن) (گه‌ر خه‌ڵكی دانیان به‌وه‌دانا كه‌ئه‌م هه‌ساره بێوێنه‌یه،له‌ڕه‌گه‌زیدا هه‌موو كوَمه‌ڵگه‌یه‌كی لێپێكهاتوه ده‌بێته هوَێ وه‌دیهێنانی بوونی هه‌ندێ له‌و دیاریده تازانه‌ی كه‌سروشته‌كه‌یان جوداوازه له‌سروشتی دیاریده ده‌روونیه‌كان كه به‌هه‌ستی هه‌ریه‌كێ: له‌تاكه‌كاندا به‌ته‌نیا ده‌ڕوون ئه‌وا پێویسته دان به‌وه‌شدا بنێین كه‌ئه‌م جوَره تازه‌یه له‌دیاریده‌كانی له‌كوَمه‌ڵگه‌دانیه، مه‌به‌ستمان لێی تاكه‌كانیه‌تی به‌ڵكو ته‌نیا خودی ئه‌و كوَمه‌ڵگه‌یه هه‌یه كه‌هێناویه‌ته‌بوونبه‌م پێیه‌ش ئه‌م دیاریدانه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی تاكه‌كاندان له‌حاڵه‌تی لێكجیابوونه‌وه‌یاندا )(بێگومان دیاریده‌ی كوَمه‌لاَیه‌تی بریتیه له‌هه‌مووجوَرێكی ڕه‌وتار جێگیربێت یا ناجێگیر ده‌گونجێت به‌ره‌وڕووی جوَرێك له‌سته‌م و چه‌و ساندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ببێته‌وه به‌سه‌ر تاكه‌كاندا یادیاریده‌ی كوَمه‌لاَیه‌تی هه‌مووڕه‌وتارێكه كه‌سه‌راپایی كوَمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه و خاوه‌نی بوونێكی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆیه له‌و ویێنانه‌ی كه‌له حاڵه‌ته تاكه‌كه‌سیه‌كاندا خوَی پێڕه‌نگ ده‌كات )ئه‌م وێنانه جێگیرنین و وێنه‌یه‌كی دیاری كراویان نیه خوَیانی تێدا جێبكه‌نه‌وه، (بێگومان هه‌ركات ژینگه‌ی كوَمه‌لاَیه‌تی وایلێهات زوَرتر ئاڵوَزو خێراتر په‌ره‌ی گرت ئه‌وه ده‌بێته هوَی له‌رزینی نه‌ریته‌كان و ئه‌و بیروباوه‌ڕه بۆماوه‌ییانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نادیاریكراو توندی نه‌رم و نیانی پێك ده‌هێنن ) هه‌روه‌كو ئه‌و سوَزانه‌ی كه به‌دیاریده كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌وه وابه‌سته‌ن سه‌رچاوه‌كه‌یان خودا یان ئاین نیه كه‌خه‌ڵكی وای بووده‌چن ) (ئه‌و سوَزانه‌ی كه‌وابه‌سته‌ی دیاریده كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كانن جیاناكرێنه‌وه له‌هیچ یه‌كێك له دیاریده‌كانی تر به‌تێپه‌ڕینی چاخه‌كان، ئه‌و سوَزانه له‌دایك بۆی ئه‌زمونه مروَییه‌كانن به‌لاَم كام ئه‌زمون؟ بێگومان چه‌ند ئه‌زمونێكی نادیار‌و شڵه‌ژاون، ئه‌وه‌ی من بزانم ئه‌م سوَزانه له‌دایك بۆی بیروَكه‌یه‌كی بالاَی ئایدیاڵی نین كه‌پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه به‌ر هه‌سته هه‌بووبێت ئه‌وانیش هه‌بووبن، به‌ڵكو له‌ئه‌نجامی چه‌ندین جوَری جوداوازو دوورله‌یه‌كی ئه‌و یاده‌وه‌ری و هه‌ڵچونانه‌وه‌ن كه به‌ناڕێكی و به‌بێ ڕێنمونی و بێ هیچ ڕاڤه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی دروست كه‌ڵه‌كه‌بوون) پاشان جێی مه‌به‌ستی مه‌زه‌یه‌كه‌ی دووركایم بریتیه له جێبه‌جێكردنی ئه‌م بنچینه خه‌یاڵیانه به‌سه‌ر ئاین و ئه‌و شتانه‌دا كه‌په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێوه‌ی وه‌كو بیروباوه‌ڕه‌كان و ئاكار ئه‌م جێبه‌جێكردنه له‌سێ مه‌سه‌له‌دا كورت ده‌بێته‌وه
1ـ بێگومان ئاین شتێكی خودایی نیه چونكی به‌تێڕوانینی ئه‌و بیروَكه‌ی خودایه‌تی هیچ نییه ته‌نیا گوزارشتێك له‌باره‌ی ژینگه‌ی كوَمه‌لاَیه‌تیه‌وه نه‌بێت له‌قوَناغێكی په‌ره‌گرتنیدا له‌وه‌شدا خودا ڕه‌مزێ بووه‌بووئه‌و پله‌ی په‌ره‌گرتنه‌ی كه‌پێی گه‌شتبوو(گه‌ربمانه‌وێـ له‌و بیروَكه‌یه‌ی كه‌كوَمه‌ڵگه‌له‌باره‌ی خوَیه‌وه پێكیهێناوه‌و له‌و جیهانه‌ش كه‌چوارده‌وری داوه تێبگه‌ین ئه‌وه هه‌رده‌بێ له‌سروشتی ئه‌و كوَمه‌ڵگه‌یه بكوَڵینه‌وه نه‌ك سروشتی تاكه‌كانی، بێگومان ئه‌و سیمبوولاَنه‌ی كه‌كوَمه‌ڵگه ده‌یكاته دروشمی خوَی و له‌بیركردنه‌وه له‌خودی خوَیدا پشتی پێده‌به‌ستێت به‌پێی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌كوَمه‌ڵگه‌كه‌ی تێیدا ده‌گوَڕێت بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كوَمه‌ڵگه وێنای كرد كه‌له‌به‌ره‌بابێكی ئاژه‌ڵی ئه‌فسانه‌ییه‌وه شوَڕبووته‌وه‌و ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كرد به‌دروشمی خوَی ئه‌وه واتای وایه كه‌له‌یه‌كێك له‌و كوَمه‌ڵه‌تا یبه‌تانه پێك دێت كه‌ناوی هوَزی به‌سه‌ردا داده‌بڕین، به‌لاَم ئه‌گه‌روازی له‌م ئاژه‌ڵه ئه‌فسانه‌ییه هێناو خۆی پاڵدایه لای باپیره‌یه‌كی ئه‌فسانه‌ی تر ئه‌وه وزاتای ئه‌وه‌یه كه‌سروشتی هوَزه‌كه گوَڕاوه یائه‌گه‌ر كاتێك كوَمه‌ڵگه شیمانه‌ی بوونی خودایه‌كی تری پێگه‌به‌رز تری له خوداكانی گه‌ڕه‌ك و خێزانه‌ی ده‌كردوو بڕوای وابوو كه‌ئه‌میان زاڵه به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یاندا به‌و واتایه دێت كه‌تایفه خوَجێییه‌كانی پێكهێنه‌ری كوَمه‌ڵگه ده‌ستیان كردووه له حه‌زكردن له پێكهێنانی یه‌كه‌یه‌كی كوَمه‌لاَیه‌تی ئه‌ی به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر جه‌خت كردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و حه‌زه بوونی په‌رستگایه‌كه كه‌هه‌موو خوداكان له‌خوَده‌گرێت (PANTHEON)یائه‌گه‌ر كوَمه‌ڵگه له‌هه‌ندێ جوَری ڕه‌وتار ڕازی نه‌بوون بێگومان هوَكاری ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بووئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و ڕه‌وتارانه هه‌ندێ له‌سوَزه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ڕووشێنن ئه‌و سوَزانه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی سروشتی كوَمه‌ڵگه‌كه ڕاوه‌ستاون،هه‌روه‌ك چوَن سوَزه‌كانی تاك ده‌گه‌ڕێته‌وه بووپێكهاتنه سروشتی و پێكهاته عه‌قڵیه‌كه) بێگومان ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌پێویسته له‌م باره‌یه‌وه پێی هه‌ستین ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێن به‌شوێن ده‌رهاویشته‌كانی وێنا كردنه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌و یه‌كگرتن و هاوڕێبوونیاندا ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی به‌راورد بكه‌ین له‌نێ,ان ئاینه ئه‌فسانه‌ییه‌كان و چیروَك و نه‌ریته میللیه‌كاندا )
2ـ بێگومان ئاین، به‌پێی خاڵی پێشتر دیاریده‌یه‌كی كوَمه‌لاَیه‌تیه كه‌عه‌قڵی ده‌سته جه‌معی ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ر تاكه‌كانداو به‌و هێزه‌ی هه‌یه‌تی له‌هه‌ندێ ژینگه‌و قوَناغدا دێته‌بوون بێئه‌وه‌ی ئازادی هه‌ڵبژاردنیا ن له‌وه‌داهه‌بێت ئه‌مه‌ش واته گه‌ر هه‌ندێجار ئه‌وه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێت كه‌نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاینیان هه‌بێت ئه‌وكات ده‌بوونه كه‌سانێكی نادیندارو ملكه‌چ بوون نه‌بێت هیچی تریان پێنه‌ده‌كرا، (من كاتێك ئه‌ركه‌كه‌م به‌جێدێنم وه‌كو برایه‌ك یاخێزانێك یان هاولاَتیه‌ك یان كاتێك ئه‌و به‌ڵێننامه‌ی بڕیومه‌ته‌وه جێبه‌جێده‌كه‌م به‌چه‌ند ئه‌ركێ:ی ده‌ره‌كی هه‌ڵده‌ستم كه‌یاساو نه‌ریت دیاریان كردوون سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و ئه‌ركانه له‌گه‌ڵ سوَزه تایبه‌تیه‌كانماندا دژ یه‌ك ناوه‌ستنه‌وه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌من به‌هه‌ستپێكردنێكی ناوه‌كی هه‌ستیان پێده‌كه‌م به‌لاَم هێشتا ئه‌م ڕاستیه به‌رده‌وام له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی مندا ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ش چونكی من خوَم نه‌بووم كه‌ده‌روونم پێوه‌ی پابه‌ند كردبێت به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌كردنه‌وه وه‌رم گرتوه مه‌سه‌له‌كه له‌بیروباوه‌ڕوو سروته ئاینییه‌كانیشدا هه‌روایه، بێگومان بڕوادار هه‌رله‌دایكبوونیه‌وه به‌ته‌واوی پێكهاتنه‌وه ده‌بینێت به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌و بیروباوه‌ڕانه له‌بوونیاندا له‌پێش بوونی ئه‌و تاكه‌وه‌ن كه‌بڕوایان پێده‌هێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هوَكاره‌كانی خواره‌وه ئه‌و بیروباوه‌ڕوو ئاكارانه، بوونێكی ده‌ره‌كین سه‌باره‌ت به‌و تاكه ئه‌م جوَره له‌ڕه‌وتارو بیركردنه‌وه ته‌نا له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی تاكه‌كاندا نین و به‌س به‌ڵكو وانه به‌هێزێ:ی فه‌رمانكه‌ری به‌زێنه‌ر جیاده‌كرێنه‌وه كه‌هه‌رئه‌وه‌شه واده‌كات بتوانن خوَیان به‌سه‌ر تاكه‌كه‌دا بسه‌پێنن بیه‌وێت یان نا!)
3ـ دواتر دووكاریم ده‌گاته ئه‌نجامێكی مه‌ترسیدار، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ئاین و ئاكارو خێزانیش فیتری نین واته شتێكی خوداكردنین، ئه‌م ڕایه زانایانی كوَمه‌ڵناسی دوای ئه‌و وه‌ریان گرت و له‌كۆڵینه‌وه‌كانیاندا گشتاندیان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌ست به‌و پاڵنه‌ره تلمودیه ڕووخێنه‌ره بكه‌ن كه‌لای دووركاریم هه‌بوو چونكی خوَی دانی پیا ده‌نێت و ده‌ڵێت(وه‌كو باوه خه‌ڵكی سه‌ر هه‌ڵدانی سیستمی خێزانی به‌بوونی ئه‌و سوَزانه ڕاڤه‌ده‌كه‌ن كه‌باوكان بووڕۆڵه‌كانیان ده‌ری ده‌بڕن و ڕۆڵه‌كانیش له‌به‌رامبه‌ر دایبابه‌كاندا هه‌ستی پێده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو ڕاڤه‌ی ژن هێنان و شوكردن به‌و جیاكه‌ره‌وانه ده‌كه‌ن كه‌هه‌ریه‌ك له دایك و باوك و لقه‌كانیان وه‌دی دێنن سه‌باره‌ت به‌دیاریده ئاكاریه‌كانیش مه‌سه‌له‌كه هه‌روا لێكده‌ده‌نه‌وه، به‌لاَم ئاكارگه‌راكان ئه‌ركه‌كانی مرۆ له‌به‌رامبه‌ر خودی خوَیدا ده‌كه‌نه بنچینه‌ی ئاكارو بووئاینیش هه‌روا، هه‌ندێ له خه‌ڵكی وایده‌بینن كه‌له‌دایك بۆی ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌یه كه‌هێزه سروشتیه گه‌وره‌كان یاهه‌ندێ كه‌سایه‌تی زوَرزیره‌ك ده‌یوروژێنن لای مرۆه‌كان به‌لاَ/ ناگونجێت ئه‌و ڕێبازه به‌سه‌ر دیاریده كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت مه‌گه‌ربمانه‌وێت سروشته‌كه‌ی بشێوێننین ) (هه‌رله‌م ڕووه‌شه‌وه هه‌ندێ: له‌و زانایانه ده‌ڵێن سوَزێكی ئایینی فیتری لای مرۆ هه‌یه‌و تائه‌و په‌ڕی ڕاده پڕه له غیره‌تی هه‌ستی سێكسی و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایبابه‌كان و هاوڕێه‌تی ڕۆڵه‌كان و شتی تریش هه‌ندێك له‌و زانایانه ویستیان سه‌ر هه‌ڵدانی هه‌ریه‌ك له خێزانداری و خێزان له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه ڕَاڤه‌بكه‌ن، به‌لاَم مێژوو ڕامان ده‌وه‌ستێنێت و پێمان ده‌ڵێت:ئه‌م هه‌وادارییانه فیتری نین له مرۆداو له‌هه‌ندێ بارودۆخی كوَمه‌لاَیه‌تی تایبه‌تیدا به‌ته‌واوی نامێنن هه‌ربۆیه سوَزه ئایدیاڵیه‌كان له‌ئه‌نجامی ژینی كوَمه‌لاَیه‌تیه‌وه‌ن نه‌ك بنچینه‌یه‌ك بن بۆی، سه‌رباری ئه‌وانه هیچ كاتێك به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌حه‌زكردن به‌كوَبوونه‌وه ڕه‌مه‌كێكی(غه‌ریزه) بۆماوه‌یی بووبێت لای ڕه‌گه‌زی مروَیی له‌كاتی سه‌ر هه‌ڵدانیه‌وه،بێگومان زوَرشتێكی ئاساییه كه‌وا سه‌یری ئه‌و حه‌زه‌بكرێت له‌ئه‌نجامی ئه‌و ژینی كوَمه‌لاَیه‌تیه‌وه كه به‌تێپه‌ڕینی چاخه‌كان ده‌روونمان له‌سه‌ری ڕاهاتوه) ئه‌مه دووكاریم بوو ئه‌وه‌ش بانگه‌شه تلمودیه‌كانی بوو كه به‌به‌رگی زانست و لێكوَڵینه‌وه پێچراونه‌ته‌وه به‌داخه‌وه مه‌زه‌به‌كه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌زه‌بی كوَمه‌لاَیه‌تی ڕۆژئاواییه‌و سه‌رباری (كلاسیكی) بوونی هێشتا شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، له‌لێكوَڵینه‌وه هاوچه‌رخه‌كاندا هه‌روه‌كو(ماكیڤه‌رو هاوڕێكه‌ی ) له‌كتێبی (كوَمه‌ڵگه) دا باسی ده‌كه‌ن هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت زانیاری زیاتری لابێت له‌باره‌یه‌وه باسه‌یری (كواشف زیوف فی المژاهب الفكریه المعاصره)ی (عبدالرحمن حسن حبنكه المیدانی) بكات لا 335