شه‌وی رابردوو له ناحیه‌ی شاره‌بانی سه‌ر
به پارێزگای دیاله، ژماره‌یه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگر له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه
كوژراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پۆلیسی دیالە راگه‌یاند: شه‌وی
رابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر حه‌وت
ئۆتۆمبێلی بارههڵگرو شۆفێره‌كانیان ده‌كوژن.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ئه‌و چه‌كدارانه ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیان
سوتاندوه‌و ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵهاتون و ئه‌مه چه‌ندین جاره رووداوی له‌و شێوه‌یه له‌ناوچه‌كه
رووده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: سێ كه‌س له‌و شۆفێرانه‌ی
كوژراون ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 23 ساڵانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی دووساڵی
رابردوودا له‌ناحیه و قه‌زاكانی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله 21 شۆفێری ئۆتۆمبێلی
بارهه‌ڵگر كوژراون.