15/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قوباد تاڵه‌بانی: باره‌گا حزبییه‌كان به‌وانه‌ی یه‌كێتیشه‌وه له‌باره‌گای ئه‌منی ده‌چن
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، باره‌گا حزبییه‌كان به‌وانه‌ی یه‌كێتیشه‌وه، له‌باره‌گای ئه‌منی ده‌چن، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، پێویسته شێوازی كاركردنی حزبی و بیركردنه‌وه‌شمان بگۆڕین.
قوباد تاڵه‌بانی له‌وتارێكیدا نووسیوێتی: ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌كێتی به نیازین به هه‌مان شێوازی جاران كار بكه‌ین، واتا ته‌نیا پشت به رێكخستنه‌كانی ئێستای ببه‌ستین، دڵنیام كه گه‌نجمان لێ دوورتر ده‌كه‌وێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رزیی ئاستی چاوه‌ڕوانیی گه‌نجانی ئه‌مڕۆی كوردستان، ره‌نگه هیچ لایه‌نێك له كوردستاندا نه‌توانێت هه‌موو ئامانجه‌كانیان بهێنێته دی، هه‌ر بۆیه ساڵ له دوای ساڵ بۆشایی نێوان گه‌نجان و لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆرتر ده‌بێت.
نووسیویشێتی: ئایا یه‌كێتی ده‌یه‌وێت چۆن خۆی به خه‌ڵكی كوردستان بناسێنێت؟ وه‌ك حیزبی ئه‌ندام، كه ته‌نیا پشت به ئه‌ندامه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێت و كار بۆ به‌هێزتركردنی رێكخستنه‌كانی ده‌كات؟ یاخود وه‌ك حیزبی ده‌نگده‌ر، كه كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین جه‌ماوه‌ر ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌كێتی به نیازین به هه‌مان شێوازی جاران كاربكه‌ین، واته ته‌نیا پشت به رێكخستنه‌كانی ئێستای ببه‌ستین، دڵنیام كه گه‌نجمان لێ دوورتر ده‌كه‌وێته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی هێمای به‌وه كردووه، گه‌نجی ئه‌مڕۆ چیتر به شێوازی جاران حزبایه‌تی ناكات. هه‌روه‌ها باره‌گا په‌ككه‌وتووه‌كانی حزبه‌كان (به هی یه‌كێتیشه‌وه)، كه زۆربه‌یان زیاتر له باره‌گای ئه‌منی ده‌چن، متمانه ناده‌ن به هاوڵاتی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشت هاوڵاتی كار ده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته شێوازی كاركردنی حیزبی و بیركردنه‌وه‌شمان بگۆڕین.