ئەگەری ئەوە هەیە م. کرێکار بنێرێتەوە بۆ ئەڵمانیا
15/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئەگەری ئەوە هەیە م. کرێکار بنێرێتەوە بۆ ئەڵمانیا



دەسەڵاتدارنی  ئەڵمانیا.. پێیان وایە  کە م.کرێکار ڕابەرایەتی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دەکات،  کە رێکخراوەکە لەژێرلێکۆڵینەوەدایە لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە.. ملین پارێزەرەکەی دەڵێت: بە تەشەردانەوە وەك گاڵتە پێکردن بە بە دەسەڵاتدارانی نەرویجی دەڵێت.. بۆ نەرویج زۆر باش دەبێت.. ئەگەر م. کرێکار ڕادەستی  ئەڵمانیا بکات، ئەمە هاوکاری ووڵاتانی ئەوروپایە بۆئەوەی نەرویج رزگاری بێت لەم سەرئێشەیە، پێشی وایە ئەم کێشیە- کێشەیەکی دروستکراوی سیاسی یە  ئاژانسی هەواڵی ئەبی سی ئەوەی بڵاوکردوە کە لەم  کێسەدا دە کەس تاوانبارن، کە م. کرێکار ڕابەرەکەیانە، لە کۆتای مانگی ٣ وسەرەتای مانگی ٤دا پۆلیسی ئەڵمانی دێتە نەرویج بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ م.کرێکاردا.. ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەی دادگای کردنێك دەبێت لە ئەڵمانیا،  کە ئەگەر ئەوە هەیە  حوکمی دە ساڵ زیندانی بدرێت بەسەر م. کرێکاردا..! 
پارێزەرەکەی م.کرێکار، بەدردەوام دەڵێت: بە دڵنیایەوە کرێکار رازی نابێت بەم بڕیارەو سکاڵای خۆی دەبێت، بەردەوام دەڵێت هەموو ئەم کێشەی ئەڵمانیا بۆ من جێگای سەرنجە، کێسێکی دروست کراوە، خۆم هەموو دێکۆمێنتەکانم بینیەوە بەدەستم گەیشتوە خوێندومەتەوە بۆیە ئیجازە بەخۆم ئەدەم وبڵێم کە ئەمەدەستێکی سیایسی لە پشتە، لە نێوان ئەو لایەن و ووڵاتانەی کە پەیوندیان بە م. کرێکارەوەیە، هەر بۆ ئەم مەبەستە پرسیار لە  وەزیری دادی نەرویجی (ئەندەرس ئانۆنسن) کرا دەربارەی ئەم کێشیە ووتی من  هیچ کۆمێنتێکم لەسەری نیە، کرێکار ئێستا لە زینداندایە، وەبەردەوامیش دەبێت لە زیندان  تا بەردەوامی  حوکومەکەی، حوکومەتی نەرویج  لەچەندین لایەنەوە کار لەسەر ئەوە دەکات،  بۆ ئەوەی لە نەرویج بیکاتە دەرەوە بەزووترین کات.
سەرچاوە: نێت ئەڤیس

http://www.nettavisen.no/m/?articleId=3740678

سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ  گۆڤاری بزاڤ لە سەری مانگی  داهاتوودا ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەل لەسەر کەیسی م. کرێکار دەخوێننەوە..