15/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگركران دۆسیه‌ی تیرۆریان هه‌یه
دوای ده‌ستگیركردنی سێ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی، به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا، قائیمقامی شاره‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و سێ كه‌سه له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆر ده‌ستگیركراون.
ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: سێ رۆژ پێشتر ئاگاداركرابووینه‌وه له‌هاتنی هێزێك له‌شاری سلێمانیه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه تۆمه‌تبارن به دۆسیه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون.
وتیشی: ئه‌و هێزه توانیان سێ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن له‌سنوری شاره‌كه‌و دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانیان هێزه‌كه گه‌رِانه‌وه بۆ جێگه‌ی خۆیان.
راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی ئاسایش بۆیان هه‌یه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان چالاكییه‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌خنه‌یه‌كیان لێبگیرێت چه‌نكه ئه‌و هێزه كار ده‌كه‌ن له‌پێناو پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئارامی هه‌رێمی كوردستان.