سیدۆرف وازی لە یاریکردن ھێنا
15/01/2014 نوسەر: bzavpress

سیدۆرف وازی لە یاریکردن ھێنا


یاریزانی یانەی بوتافوگۆی بەرازیل بە شێوەیەکی فەرمی وازی لە یاریکردن ھێنا .
لە دوای ئەوەی بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتالیا بە ھۆی ئەنجامە خراپەکانی راھێنەری یانەکەیان ماسیمیلیانۆ ئالێگری ـیان لە پۆستەی دوور خستەوە بریاریانداوە کەوا یاریزانی پێشوی یانەکەیان کلارێنس سیدۆرف وەک راھێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن .
بۆ ئەم مەبەستەش یایزانی یانەی بوتافوگۆی بەرازیلی بۆ وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەی پێشوی چەند خولەکێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وولاتی بەرازیل بە فەرمی وازی لە یاریکردن ھێنا .