داد پەروەری لە نێوانی مولودو بیدعەکەیدا
15/01/2014 نوسەر: bzavpress

داد پەروەری لە نێوانی مولودو بیدعەکەیدا



دەبێت باس کردن لە مەولود بە حیکمەت و عەدل بێت،وە ئینکاری ئیختیلافی زانایان نەکەین لەم بوارەدا،وە ژمارەیەکی زۆر زانا هەن کە بە مستحب دایان ناوە بە چەند مەرجێک!

بەلکو شیخ ابن تیمیة لە کتیبی (اقتضاء الصراط المستقيم) لەگەل ئەوەی حوکمی مەولودی بە بیدعە زانیوە بەلام عوزری هیناوەتەوە بۆ ئەوانەی ئەنجامی دەدەن،بەلکو ووتویتی ئەجریکی زۆر بە دەست دەهینن!دەڵێت:گەورە سەیر کردنی مەولود،وە بکریت بە بۆنەیەک،لەوانەیە هەندیک خەلک ئەنجامی بدات،وە پاداشتیکی زۆر بە دەست بهێنن،بە هۆی نیەت باشی و گەورە تەماشاکردنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)،وەک ووتم،لای هەندیک خەلک بە باش دادەنریت شتیک،کە لای ئیمانداریک کە حەق دەپیکیت شتیکی ناشرین بیت!

بۆیە دەلیین ئەگەر کەسێک،یادی مەولود بکات بە بۆنەیەک بۆ یاد کردنەوەی سیرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)،یان بۆ گەورەکردنی خۆشەویستی ئەم پێغەمبەرە لە دلی خەلکی،بە بێ توندرەوی (استغاثة)،وە نەکردنی منکر و گوناه(اختلاط)،و بانگەواز نەکردن بۆ خورافات وەک ئەوەی بڵیت کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئامادەیە و ئاگادارە!وە ئیعتیقاد نەکردن بەوەی ئەم یادە لەم رۆژەدا فەزلی هەیە!بەلکو بە نیەتی ئەوە بێت کە ئەو رووداوە مێژوویە گرنگە لە دلماندا ئامادە بیت،هەروەک چۆن خطیبەکان باسی جەنگی بەدر دەکەن لە ١٧ رمضان و باسی فەتح دەکەن لە ٢٠ رمضان،وە رۆژی هیجرەت لە سەرەتای سالی هجری ئەمانە حەلالن،چونکە هیچ ئیعتیقادیک نیە کە ئەمانە عیبادەتی تیدا بکریت کە بیتە بیدعە،بەم ریگەیە لە بیدعەی محرمە بووە بە مصلەحەتیکی مرسلی مباح،ئەوەش بەم مەرجانە دەبیتە وەسیلەیەک بۆ گەیاندنی مەصلەحەتی شەرعی،کە ئەویش یاد کردنەوەی سیرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)،یان بۆ گەورەکردنی خۆشەویستی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە دلی موسلمانان،
وە دەبیت ئەو کەسانەی ئەم بۆنەیە دەکەنەوە ئەم شتانە بکەن:
١-بە جی گەیاندنی ئەم بۆنەیە بۆ ئەوە نەبیت کە مەولود خۆی عیبادەت بێت!بەلکو تەنها سود وەرگرتن بێت لەو یادە بۆ بە جی هینانی بەژەوەندیەکی شەرعی!
٢-رۆژی مەولود هیچ تایبەتمەندیەکی نەبیت فەزلیکی جێگیری نەبیت بەسەر رۆژەکانی تردا!
٣-باس کردنی ئەو هەلە و مونکەرانەی کە لەو رۆژەدا دەکریت و ووریا کردنەوەی خەلک لیی!

بەم مەرجانە مەولود گیران بە بیدعە نازانم،وە شتیک نیە بۆ ئینکار کردنی!

بەلام ئەوانەش کە دەلین جائیز نیە ئەگەر بۆ ئەوە بیت کە دەرگای مونکەر و خراپە و شرکیاتەی کە لەو بۆنەدا لە هەندیک شوین دەکریت دابخەن ئەوە کێشە نیە!بەلام ئەگەر بەو شیوە قەتعیەش نا ئەگەر بەو شیوەیە کرا کە مەرجەکانمان نوسی!بەلام دەبیت ریزی ئیختیلاف و ئیجتیهادی یەکتر بگیریت!

کەواتە ئەم بۆنەیە دوو حالەتە:

١-شیوەیەکیان ئەوەیە کە مەولود لە بەرژەوەندیە مرسەلەکانە:ئەویش بە یاکردنەوەی میژووی ئەم روداوە بۆ یاد کردنەوەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)،یان بۆ گەورە کردنی خۆشەویستی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە دلی موسلمانان،بە ئیعتیقاد کردنی ئەوەی ئەم رۆژە فەزلی هەیە،یان تایبەت بکریت بە عیبادەتیک،یان هەر ئیعتیقادیکی تر بێ بەلگە!
کە ئەم جۆرەیان زۆریک لە زاناکانی ئومەت بە باشیان زانیوە وەک أبي شامة وابن ناصر الدين و غەیر ئەوانیش

٢-شیوەی دووەم کە دەلیت بیدعەیە هەتا دوور بیت لە مونکەر و خراپەش،ئەوەیش بەوەی کە ئەم رۆژە تایبەت بکریت بە عیبادەت بەوەی فەزلی هەیە،کە عیبادەت کردن لەم رۆژە ئەجری زیاتر بیت،یان ئەو حەفلە و ئاهەنگانە کە لەم رۆژە دەکریت بۆ خۆیان داوا کرابن وەک عیبادەتەکانی تر!بۆیە ئەم جۆرەیان زۆریک لە زانایان ئینکاریان کردووە وەک شیخ ابن تیمیة و زۆریکی تر لە زانایان.