پاقله یه‌كێكه له‌و جۆره ڕوه‌كانه‌ی سودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، له‌ناوچه‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه چاندنی بڵاوبۆته‌وه ، به‌رزیه‌كه‌ی نزیكه‌ی (80)سم ده‌بێت و ڕه‌نگی سه‌وزه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكی، كه ماڵپه‌ڕی (منته‌دیات نه‌سیج) ئاماژه‌ی پێده‌كات، پاقله پێكدێت له (پڕۆتین، كاربۆهیدرات، شه‌كر، چه‌وری، ڤیتامین‌و خوێی كانزایی).
سوده‌كانی:
1-پاقله ڕێژه‌ی شه‌كری زیاده له‌خوێندا ده‌مژێت.
2-یارمه‌تی ڕه‌وینه‌وه‌ی هیلاكی جه‌سته ده‌دات.
3-بڕێكی باش مادده‌ی كیمیاوی تێدایه‌و دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ناو ده‌مه.
4-سودی بۆ دڵ هه‌یه و ڕێژه‌ی كولیستڕوڵ ڕێكده‌خات.
5-ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی به‌رزی په‌ستانی خوێن.
6-خواردنی گوڵه‌كه‌ی كاری میزه‌ڕۆ ئاسان ده‌كات