رۆنالدۆ  ئاشکراى کرد ھەولێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە ریزی مانشستەریونایتد
14/01/2014 نوسەر: bzavpress

رۆنالدۆ ئاشکراى کرد ھەولێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە ریزی مانشستەریونایتد


یاریزانی پێشووی یانەی مانشستەریونایتد ئاشکرای کرد کەوا لە ھاوینی رابردوو بیری لەوە دەکردەوە کەوا بگەرێتەوە ریزی یانەکەی پێشووی .

یاریزانی بە توانای یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کریستیانۆ رۆنالدۆ کە توانی نازناوی باشترین یاریزانی جیھان بۆ سالی ٢٠١٣ بەدەست بێنێت شەوی رابردوو لە شاری زوریخ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا لە ھاوینی رابردوو لە پێش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بیری لە گەرانەوە دەکردەوە بۆ ریزی یانەی مان یونایتد .

ھەروەھا رۆنالدۆ ئەوەشی ئاشکراى کرد کەوا بەرگریکاری یانەی مانشستەر ریۆ فێردیناند ھەولێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە ریزی ئەو یانەیە بەلام لە کۆتاییدا توانیمان لەگەل بەرپرسانی یانەکەم بگەینە رێکەوتن و تا ٥ وەرزی داھاتوو گرێبەستەکەم نوێکردەوە .