ئه‌ى میلان ئەلیگری راھێنەری دوورخستەوە
14/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئه‌ى میلان ئەلیگری راھێنەری دوورخستەوە


یانەی میلانی ئیتاڵی بەفەرمی ماسیملیانۆ ئەلیگری راھێنەری یانەکەی دوورخستەوە لە ئەرکەکەی، دوای ئەو دۆڕانە گەورەیەی  بەرامبەر یانەی ساسۆلۆ تووشی ھات لە خولی ئیتاڵیدا. 

دوای ئەوەی  یانەی میلان لە دەروەی یاریگای خۆی ٤-٣ گۆڵ بە یانەی ساسۆلۆی تازە سەرکەوتوو بۆ خولی ئیتاڵی دۆڕا، یانەی میلان لەسەر ماڵپەری فەرمی یانەکەیان رای گەیاند، کە بە ھۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی یانەکە بەدەستیھێناوە لەم وەرزە ئەلیگری لە ئەرکەکەی دووردەکەوێتەوە و لە شوێنی ئەویش بەشێوەیەکی کاتی ماورۆ تاسۆتی یاریدەدەری دەبێتە راھێنەر. 

راھێنەرە تەمەن ٤٦، ساڵانەکە لە ساڵی ٢٠١٠، ئەرکی راھێنانی یانەی میلانی وەرگرت و لە یەکەم وەرزیشیدا توانی نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەست بھێنێت بۆ میلان و ساڵی دواتریش پلەی دووەمی بەدەستھێنا و ساڵی رابردووش پلەی سێیەم. بەڵام لەم وەرزە ئاستێکی خراپی ھەبووە و دوای تێپەرینی ١٩، جەولە تەنھا ٢٢ خاڵی بۆ یانەکەی بەدەستھێناوە و پلەی ١١ی ریزبەندی خولەکەی بە یانەکە بەخشیوە.