23/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌بێ راگه‌یاندنی ئیسلامیی چلۆن بێت !
قال ستالينُ لأعوانه يوماً: أعْطُوْنِي شاشَةً؛أُغَيِّرُ بِهِا وَجْهَ العالَمِ
راگه‌یاندن له رۆژگاری ئه‌مرۆدا كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له ئاراسته‌كردنی مرۆكاندا، به جۆرێك ده‌توانرێت ئه‌وه بووترێت: زۆرێك له‌وان جڵه‌وی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان داوه‌ته ده‌س میدیاكان و، سات به‌سات و به‌رنامه به به‌رنامه، به دوویه‌وه‌ن، جا دان به‌م راستییه‌دا بنێن یان نا.
ئاشكرایشه ئه‌و شه‌پۆلی راگه‌یاندنه به‌ربڵاو و ئاراسته‌كراوه، رووی له نێو ماڵ و خانه‌واده پابه‌نده‌كان به ئیسلامه‌تی و دیندارییه‌وه كردووه، بێ ئاگا بن یاخود ئاگادار، منداڵ و خێزان و نه‌وه‌كانیان، عهودالێ به‌رنامه و فیلمه دۆبلاژكراوه ئابرووبهرهكانن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به‌شێكی دیار و به‌رچاو له مسولمَانان، سه‌رقاڵ و باوهكوشتهی بڵاڤۆكه هه‌واڵییه‌كانی میدیاكانن، جا چ نووسراو بن یان بینراو، یانه‌كو بیستراو. بێ ئه‌وه‌ی توانستی لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنی ئه‌و هه‌واڵ و شرۆڤانهیان هه‌بێت و، بزانن به چ مه‌به‌ستێك دارێژراون و، چ ئایدیۆلۆژیا‌و پاڵنه‌رێك ده‌یانبزوێنێت.
بۆیه‌كا له‌هه‌موو كات زیاتر و له هه‌موو كه‌س له‌پێشتر، ده‌بێت مسوڵمانان ووریایانهو هۆشیارانه له كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه بكۆڵنه‌وه و، له مه‌به‌ست و به‌رنامه دارێژراوهكانیان به ئاگا بن، تاكو نه‌بنه كۆیله و خوڵامی ئه‌وان و، ئاراسته‌ی دین و ژینیان لێ نه‌گۆرن.
بێگومان، له‌م سه‌روه‌خته ناله‌بار و سه‌ختانه‌دا كه روویان له مسوڵمانان كردووه و، لانه‌واز و بێ په‌ناگه‌ن، چه‌وساوه و ژێرچهپۆكهن، په‌رته‌وازه و دابڕاون، تاكه هیوایه‌كیان هه‌بێت، تروسكاییه‌ك شك به‌رن، ته‌نها و ته‌نها بزاڤ و ره‌وته ئیسلامییه‌كانن، تا بتوانن ببنه هه‌توانی برینه‌كانی ( شوبوهات و شه‌هه‌وات)یان، ئه‌وه‌نده گومانله به‌رده‌میاندا قووت كراوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌موو ئارهزووبازییه ده‌خرێته‌روو، مه‌گه‌ر هه‌ر خودا و پاشان ئه‌و چرایانه‌ی به‌ده‌ستی شه‌وبێدارانی رابوونهكهوهن، له تاریكایی بێباوهریی و نه‌زانی و سته‌م و بێخوایی رزگاریان بكه‌ن.
وه‌لێ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئومێد و دڵنهوازییه، ئه‌وه‌ی هیوا و خه‌وبینینه به‌داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ مسوڵمانان، ئه‌و شهمچانهن كه به ده‌ستی رابه‌ران و كاربه‌ڕێوه‌به‌رانی كاروانهكهوهن، ئه‌و مۆمانهن كه تاریكی سته‌م و بێئاگایی و دوورلهخوایی تووڕ ده‌ده‌ن و، قۆڵی مه‌ردایه‌تی و چاكهخوازییان لێ كردووه به لادا و، بوونه‌ته خه‌مخۆر و تیماركهر و برینپێچی ده‌رد و نه‌خۆشیه‌كانی نێو مسوڵمانان.
میدیای ئیسلامیی ده‌بێ مۆم و چرایه‌كی نوێ بێت، رێبه‌ر و رێنیشانده‌ری ڕێ بێت، ده‌بێت قۆناغی گاگۆڵكی و پێ‌گرتن تێپه‌رێنێت، ببێته ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی كه دایبابه‌كان چاویانی تێ ببڕن، ببێته كزه‌ی جه‌رگیان، هیوای چه‌ندین ساڵه و خه‌ونی لهمێژینهیانی پێوه گرێ بده‌ن.
به‌ڵێ، دهبێمیدیای ئیسلامیی سه‌ره‌تاتكێی بێت له‌ته‌ك گزنگدا و، به‌ڵێن بدات ببێته یارمه‌تیده‌ری خۆر و، كوێ ئه‌و نه‌یگاتێ، ئه‌م خۆی بكات به داڵانه تاریكهكانیدا و، شهمشهمهكانی لێ بتارێنێ.
هه‌روه‌سا ده‌بێ بێته مه‌یدان و، له‌كوێ كه‌لێنێك هه‌بوو، پڕی بكاته‌وه، له كوێ هاوڕێیه‌كی زویر هه‌بوو، ئاشتی بكاته‌وه، له كوێ پشكۆی دینداریی هه‌بوو، فووی لێ بكات و بیبووژێنێته‌وه، له كوێ تاریكییه‌ك له نێو مسوڵماناندا هه‌بوو، چرایه‌كی بۆ داگیرسێنێت، له كوێ برینێكی كولاوه هه‌بوو، ببێته هه‌توانی، له كوێ هاناهێنهرێك هه‌بوو، وه‌فریای بێت، له‌كوێ هه‌ژارێكی بینیی، دڵنه‌وایی پێ ببه‌خشێت، له كوێ بێنهوایهكی وه‌چنگ كه‌وت، ببێته داڵده و په‌ناگه‌ی، له‌وه‌ش زیاتر، له كوێ بانگی ئیسلامه‌تی درا، ئه‌و ببێته بڵندگۆكه‌ی، له كوێ به‌ڵێنی كار درا، ئه‌و ببێته مه‌كۆ و سه‌كۆی، هه‌رگا ناوی خودا هێنرا، سه‌ربازێكی سه‌ر له‌رێ بێ و گیانفیدا بێ، وه‌ختێك (موحه‌ممه‌د) هاته گوێی، په‌روانه‌ی ده‌وری چرا بێ.
به‌ڵێ، ده‌بێ میدیای ئیسلامیی به‌و شێوه بێت، خه‌مخۆری مسوڵمانان، لانه‌ی هه‌ژاران، كه‌سی بێ كه‌سان، مینبه‌ری حه‌ق و دادخوازیی، مه‌رهه‌می برینی جیاوازیی، سه‌دای زوڵاڵی ئیسلام بێت،بۆ سارای چۆڵ ئه‌و نه‌مام بێت، راستی ئیسلام بسه‌لمێنێت، ته‌می رێچكان بڕه‌وێنێت، وه‌كو باوك بێ له‌بۆ هه‌مووان، دایكێك به‌سۆز و میهره‌بان،بِنَصْرِ اللَّهِ يَنصُرُ مَن يَشَاء وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ [الروم: ٤ – ٥].