بەگێزەر 3 كیلۆ لە كێشی زیادەت دابەزێنە
13/01/2014 نوسەر: bzavpress

بەگێزەر 3 كیلۆ لە كێشی زیادەت دابەزێنە



پارێزكردن بەگێزەر یەكێكە لە پارێزە تەندروستەكان كە بەهۆیەوە دەاتوانرێت 3 كیلۆ لە كێش لە ماوەی هەفتەیەكدا كەم بكرێتەوە ئەویش بەپڕەوكردنی ئەو سیستەمی پارێزكردنە بۆ ماوەی هەفتەیەك دەشتوانرێت بۆ ماوەی مانگێك بەردەوامبیت لەسەرئەم پارێزكردنە ،هەروەها پێویستە پاپەندبیت بە رێنماییەكانی پارێزكردنەكەوە و هەروەها خواردنەوەی 2 بۆ 3 لیتر ئاو لە رۆژێكدا كارێكی زۆر پێویستە ،پێش دەستپێكردن بەم پارێزەش پێویستە سودەكانی گێزەر بزانیت كە رێژەیەكی بەرز لە كارۆتین و ڤیتامین A ی تێدایە كە زۆر گرنگن بۆ جوانی روخسار و پاككردنەوەی لاشە لە ژەهر ،هەروەها بەهۆی بوونی یۆدەوە دەبێتە هۆی باشبوونی تەندروستی مێشك :

* ژەمی بەیانی : كوپێك شیری گەرم + یەك گێزەر + قاپێك میوەی جۆراوجۆر + 2 هێلكەی كوڵاو
* ژەمی نیوەرۆ : شۆربای گێزەر (دووگێزەر + كەرەوس + نیو پەتاتە + نیو پیاز + پارچەیەك پەنیری سێگۆشە)
- 200 گرام لە پرۆتینی سورەكراو واتە بەویستی خۆت (مریشك یان ماسی یان گۆشتی سور )
* ژەمی ئێوارە : زەڵاتەی گێزەر + 200 گرام لە گۆشتی سورەكراو (مریشك یان ماسی یان گۆشتی سور )
* تێبینی :
- بڕەكان دیاریكراو نین دەتوانیت بە ویستی خۆت نان بخۆیت .
-لەماوەی هەردوو كاتژمێر جارێك و لە نێوان ژەمەكاندا پێویستە شەربەتی گێزەر و سێو بخۆیتەوە.