13/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خانه‌قای دڵ
پێشكه‌ش به‌یادی له‌دایكبوونی فه‌خری كائینات
خانه‌قای دڵ ئاوه‌دانه به‌یادی ئه‌حمه‌دی موختار
ده‌یجوری ژین چراخانه به‌یادی حه‌بیبی نازدار
به‌بارانی خوَشه‌ویستی پاراوی كرد گوڵ و گوڵزار
گه‌لاَڕێزانی پایزی بوَكردینه فه‌صڵی به‌هار
هه‌موو ئه‌ڵێین سه‌لام له‌تو (وصلی الله) بێ شومار
ئه‌ی تاجی سه‌ری ئوممه‌ت و شوعله به‌خشی شه‌وانی تار
له‌سارای چوَڵی ته‌نیایی به‌ته‌نیا توَ بووی به‌هاوده‌م
عیلاجی زامی جودایی شیفا به‌خشی ده‌ردو ئه‌له‌م
پشت و په‌نای بێ نه‌وایان ڕوخێنه‌ری قه‌لاَی سته‌م
نه‌سیمی سپێده‌ی شادی و لابه‌ری گشت مه‌راق و خه‌م
هه‌موو ئه‌ڵێین سه‌لام له‌تو (وصلی الله) بێ شومار
ڕوناكی چاوو دڵمانی ئه‌ی نێراوی په‌روه‌ردگار
شكوَفه‌ی نه‌مامی داد‌و په‌رژینی باخی ئاواتی
شه‌ونمی گوڵی مورادو شنه‌ی شه‌ماڵی نه‌جاتی
بوَ ڕێبواری ماندووی ڕێگا مه‌نزڵ و كانی و ساباتی
له‌شه‌وی تاری سته‌ما وه‌ك مانگی چوارده‌هه‌ڵهاتی
هه‌موو ئه‌ڵێین سه‌لام له‌تو (وصلی الله) بێ شومار
توده‌ریای میهره‌بانیت و ئیمه نه‌وڕه‌سی گوێ كه‌نار
دڵ له‌تاوی وه‌صڵی توَیه هه‌میشه وا بێ قه‌راره
چاو له‌دووری نوری پاكت ڕوَژی ڕوونی شه‌وی تاره
ڕوَح په‌شێوو په‌ژمورده‌یه مات و مه‌لول و غه‌مباره
له‌گه‌ڵ هه‌موو چركه‌یه‌كدا ناوی توَی هه‌ر له‌سه‌ر زاره
هه‌موو ئه‌ڵێین سه‌لام له‌تو (وصلی الله) بێ شومار
بولبولی هه‌ڵوه‌دای گوڵین ، شك نابه‌ین غه‌یری گوڵ ڕوخسار
خوَش ئه‌وده‌مه‌ی به‌هاتنت خونچه‌ی ئه‌مه‌ل كرایه‌وه
ته‌می حه‌سره‌ت و ماته‌می كوَتایی هات ڕه‌وایه‌وه
به‌بارانی ئه‌وینی توَ كانیاوی ڕوَح ژیایه‌وه
ژینی كوَیلایه‌تی نه‌ما مافی هه‌مووان گه‌ڕایه‌وه
هه‌موو ئه‌ڵێین سه‌لام له‌تو (وصلی الله) بێ شومار
ئه‌ی ره‌حمه‌ته‌ن لیلعاله‌مین ئه‌ی سه‌ییدو گه‌وره‌وسه‌ردار
جێگای فه‌خره بوَ ئومه‌تت سه‌رداری پێغه‌مبه‌رانی
خوَشه‌ویستی په‌روه‌ردگار ، پێشه‌نگی ڕه‌وشتی جوانی
تكاكاری قیامه‌ت و رووسوری ڕوَژی دیوانی
پێشه‌وایه‌كی بێ وێنه‌و دڵ حه‌زینی هه‌موومانی
هه‌موو ئه‌ڵێین سه‌لام له‌تو (وصلی الله) بێ شومار
ماڵ و گیان ئه‌كه‌ین به‌فیدا نه‌وه‌ك جارێ هه‌زاران جار