زانيارى له‌سه‌ر پێکانه‌كه‌ى ئینیێستا
12/01/2014 نوسەر: bzavpress

زانيارى له‌سه‌ر پێکانه‌كه‌ى ئینیێستا


ئەندرێس ئینیێستا ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لە یاری لوتکەی هەفتەی ١٩ لالیگا بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید تووشی پێکان هات و بەوهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

ئینێستا لە پێکدادانێکدا لەگەڵ گابی لە خولەکی ٤٦ یاریگای جێهێشت و لیۆنێل مێسی جێگای گرتەوە .  وتەبێژی یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە پێکانەکەی ڕایگەیاند: ئینیێستا تەنیا کەمێک ئازاری پێگەیشتووە بەڵام پێیان باشتربووە لە یارییەکە دەریبهێنن لەترسی خراپتربوونی پێکانەکەی. وابڕیاریشە سبەینێ پشکنینی زیاتری بۆ ئەنجام بدرێت.