1) پێشه‌كییه‌كی ڕێخۆشكه‌ر:
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاة والسلام)
گهیشتووهپێمان له‌ڕێگه‌ی گێڕهرهوهكانهوه، بۆیه ئه‌وانه جێگه‌ی
تێڕامانی یه‌كه‌من له‌ناسینی سهحیحیو لاوازیی فه‌رمووده‌دا،
له‌به‌رئه‌وه زانایانی فه‌رمووده بایه‌خیان بهگێڕهرهوان (الرواه)
داوه‌و بۆ وه‌رگرتنی ڕیوایه‌ته‌كانیان مه‌رجگه‌لێكی ورد‌و پته‌ویان
داناوه كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دووربینیو بیرتیژییانو به‌ڵگه‌یشه
له‌سه‌ر فراوانیی ڕێبازه‌كه‌یان.
ئه‌و مه‌رجانه‌ی دایانناوه بۆ گێڕه‌ره‌وه‌و ئه‌وانه‌یتریش كه
بهمهرجیانگرتوون بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمووده‌كان (الحديث والأخبار) هیچ
گه‌لێك له‌گه‌لانی جیهان پێینه‌گه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا
توێژه‌ره‌وان بهپهیڕهوگهرایی (المنهجیه)و ورده‌كاری وه‌سفیده‌كه‌ن،
ئه‌مانه ئه‌و بنه‌مایانه‌یان بهمهرجنهگرتووه له‌گێڕانه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌كاندا كه زانایانی زاراوهناس بهمهرجیانگرتووه بۆ
گێڕه‌ره‌وه، بۆیه زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ئاژانسه
ره‌سمییه‌كانی هه‌واڵیش ده‌یگوێزنه‌وه متمانه‌یان پـێناكرێتو راستییان
لـێچاوهڕێناكرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه گێڕه‌ره‌وه‌كانی
نادیار‌و نه‌ناسراون (وما آفة الأخبار إلاّ رواتها): گێڕه‌ره‌وه‌كان ته‌نها
بهلاَی هه‌واڵه‌كانن، زۆرینه‌ی ئه‌و شتانه‌یش كه نادرووستیی ئه‌و
هه‌واڵانه ده‌رده‌خات پاش كه‌مێكیتر دێن.
2) مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی گێڕه‌ره‌وه (قبول الراوی):
جه‌ماوه‌ری زانایان له‌پێشه‌وایانی فه‌رمووده‌و شه‌رع، كۆكن
له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه لهگێڕهرهوهدا دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی
بهمهرجگیراوه، كه ئه‌مانه‌ن:
أ. راستاڵـی (العداله): مه‌به‌ستیان پێی ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌بێت
گێڕه‌ره‌وه موسوڵمان‌و باڵغو عاقڵ بێت، ساغبێت له‌هۆكاره‌كانی
(فاسق)بوون، ساغیش بێت له‌و شتاتهی كه له‌كه‌سایه‌تی (المرووه)ی مرۆڤ
كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
ب. هێزی له‌به‌ركردنی باش (الضبط): مه‌به‌ستیان پێی ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت
گێڕه‌ره‌وه پێچهوانهنهبێتهوه له‌گه‌ڵ متمانه‌پێكراوه‌كان (ثقات)دا،
وه هێزی له‌به‌ركردنی خراپنهبێتو هه‌ڵه‌و بـێئاگاییو خه‌یاڵـی
(الغل والغفله والوهم)ی زۆرنه‌بێت.
3) راستاڵی (عداله) به‌چی جێگیرده‌بێت؟
عه‌داله‌ت بهیهكـێك له‌م دوو شتانه جێگیرده‌بێت:
أ. به‌ده‌قی قسه‌ی راستاڵكارانیتر (مُعدّلین) له‌سه‌ری، واته: به‌وه‌ی
كه زانایانی (تعدیل) به‌گشتی یان یه‌كێكیان به‌ده‌ق قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر
بكات.
ب. یان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌و ناودهركردنهوه (الإستفاضة والشهرة)، جا
هه‌ركه‌سێك عهدالهتهكهی بڵاوبووه‌وه له‌لای زانایان‌و ستایشكردنی
بڵاوبووه‌وه‌و زۆربوو ئه‌وه به‌سه، دوای ئه‌مه پێویستی به‌كه‌سێك
نییه تهعدیلیبكاتو به‌ده‌ق قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌بێت، ئه‌مه‌یش
پێشه‌وایانی ناسراوو دیاری وه‌ك، چوار پێشه‌واكه‌و دوو سوفیانهكهو
ئهوزاعیو ئه‌وانیتر ده‌گرێته‌وه.
4) مه‌زهه‌بی (إبن عبدالبرَّ) له‌جێگیربوونی عه‌داله‌تدا:
بۆچوونی (إبن عبدالبر) وایه، هه‌موو خاوه‌ن زانستێك -زانستی شه‌رعی- وا
دیاربوو كه جێی بایه‌خه، ئه‌وه له‌وانه‌یه كه عه‌داله‌تی پێوه‌یه،
تا جهرحكردنی دهردهكهوێتو فه‌رمووده‌ی: (يَحمل هذا العلم من كلّ
خَلَفٍ عُدُولُهُ، ينفون عنه تحريف الغالين وإنتحال المبطلين وتأويل
الجاهلين)(1 ) واته: ئه‌و زانسته له‌لایه‌ن هه‌موو خاوه‌ن زانستێكی
راستاڵهوه وه‌رده‌گیرێ، كه لهلادانو خواروخێچكردن (تحریف)ی
رۆچووانو داتاشینی بهتاڵكارانو لهمانالادان (تأویل)ی نه‌زانان
ده‌یپارێزن. ئه‌م گوته‌یه زانایان پێیڕازینین، چونكه فه‌رمووده‌كه
ساغنییه، وه ئه‌گه‌ر گریمان سه‌حیحیش بێت، ئه‌وا ماناكه‌ی: (ليحمل هذا
العلم من كلّ خَلَفٍ عدوله) به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سانێك هه‌ن خاوه‌ن
زانستنو عادلیشنین.
5) چۆن هێزی له‌به‌ركردنی گێڕه‌ره‌وه (ضبط الراّوي) ده‌زانرێت؟
زه‌بتی گێڕٍهرهوه به‌هۆی هاوڕێكبوونی گوته‌ی متمانهپێكراوانی
ورده‌كار له‌و گێڕانه‌وه‌یه‌دا ده‌زانرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه
متمانهپێكراوانه له‌و ریوایه‌ته‌دا به‌زۆری هاوڕێكیبوون، ئه‌وا
(ضابط)ه، وه پێچهوانهگهریی كه‌م هیچنییه، وه ئه‌گه‌ر زۆر
پێچهوانهگهریكردنی هه‌بوو، ئه‌وا (ضبط)ه‌كه‌ی لهدهستدهداتو
ناكرێته به‌ڵگه.
6) ئایا (جرح والتعدیل) به‌بـێ روونكردنه‌وه وه‌رده‌گیرێ؟
أ. ده‌رباره‌ی (تعدیل) له‌گه‌ڵ باسنه‌كردنی هۆكارهكانیشدا وه‌رده‌گیرێ،
ئه‌مه له‌سه‌ر قسه‌ی ساغ‌و دیار (الصحیح المشهور)ه، چونكه
هۆكاره‌كانی زۆرن‌و دیاریكردنیان سه‌خته‌و كه‌سی تهعدیلكار (مُعَدَّل)
پێویسته بۆنموونه بڵێت: (لم يفعل كذا…)، (لم يرتكب كذا…) یاخود بڵێت، (هو
یفعل كذا….)، (ویفعل كذا وهكذا).
ب. به‌ڵام (جَرْحْ) بهڕوونكراوهی موفه‌سیر نه‌بێت وه‌رناگیرێت، چونكه
باسكردنیان سهختنییه، وه‌هه‌روه‌ها چونكه خه‌ڵكی جیاوازییان
له‌هۆكاره‌كانی جهرحدا هه‌یه، جاری وا هه‌یه كه‌یه‌كێكیان كه‌سێك
جهرحدهكات، كه‌چی ئه‌وكه‌سه ئه‌هلی جهرحنییه، ئیبنوسهلاح ده‌ڵێت:
ئه‌مه دیار‌و دانپێدانراوه لهفیقــهو ئوسوڵدا، وه خه‌تیبو حافز
باسیانكردووه، كه ئه‌مه مه‌زهه‌بی پێشه‌وایانی وه‌ك حافز‌و
ره‌خنه‌گرانی فه‌رمووده‌یه، وه‌ك بوخاری‌و موسلیم‌و…هتد. له‌به‌رئه‌مه‌یش
بوخاری، جهرحكردنی كه‌سانێكی له‌لایه له‌غه‌یری خۆی‌و له‌پێش خۆیدا
كردوونی به‌ڵگه، وه‌ك عیكرهمهو عه‌مر بن مه‌رزوق، وه موسلیمیش سوه‌ید
بن سهعیدو كۆمهڵێكیتر كه تانهلـێدانیان شتێكی دیاره، كردوونی
به‌به‌ڵگه، ئه‌بوداودیش هه‌رئه‌مه‌ی كردووه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه كه
ئه‌و زانایانه له‌سه‌رئه‌وه كۆكن، كه جه‌رح بهڕوونكراوهی
هۆكارهكانییهوه نه‌بێت وه‌رناگیرێت(2 ).
7) ئایا جهرحو ته‌عدیل به‌یه‌ك كه‌س جێگیرده‌بێت؟
أ. گوته‌ی سه‌حیح له‌سه‌رئه‌وه‌یه كه جهرحو ته‌عدیل به‌یه‌ك كه‌س جێگیرده‌بێت.
ب. وه گوتراویشه: كه پێویسته‌و ده‌بێت دوو كه‌س بن.
8) كۆبونه‌وه‌ی جهرحو ته‌عدیل له‌ته‌نها یه‌ك گێڕه‌ره‌وه‌دا:
ئه‌گه‌ر له‌ته‌نها راوییهكدا جهرحو ته‌عدیل كۆبوونه‌وه:
أ. گوته‌ی پشتپـێبهستراو له‌سه‌رئه‌وه‌یه كه جه‌رح پێشده‌خرێت، ئه‌گه‌ر روونكه‌ره‌وه (مُفَسر) بوو.
ب. وه گوتراویشه: ئه‌گه‌ر ژماره‌ی (مُعدلِین) زیاتربوو به‌سه‌ر
(جارحین)دا، ئه‌وا ته‌عدیل پێشده‌خرێت، به‌ڵام ئه‌م گوته‌یه لاوازه‌و
پشتیپـێنابهسرێت.
9) حوكمی ریوایهتكردنی (عَدل) له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه:
أ. گێڕانه‌وه‌ی عهدلبوون له‌كه‌سێكه‌وه بهتهعدیل دانانرێت له‌لای
زۆرینه‌ی زانایان، كه ئه‌م گوته‌یه‌ش سه‌حیحه، هه‌ندێكیش بهتهعدیلی
داده‌نێن.
ب. كاركردنی زانایهكو فه‌توادانی به‌گوێره‌ی ده‌قی فه‌رموده‌یه‌ك:
ئه‌وه حوكمداننییه له‌سه‌ر سه‌حیحی فه‌رمووده‌كه، وه
پێچهوانهكردنیشی له‌گه‌ڵی نابێته به‌ڵگه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئیتر
لهسهحیحێتی كه‌مبكاته‌وه‌و له‌پله‌وپایه‌ی راوییه‌كانی بدات،
گوتراویشه: ئه‌وه حوكمدانه بهسهحیحبوونی فهرموودهكهو ئه‌م
گوته‌یه‌یش (ێمدی)و كه‌سانیتریش له‌زانایانی ئوسول بهسهحیحیان
داناوه، وه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا قسه‌و باسوخواسێكی درێژ هه‌یه.
10) حوكمی ریوایه‌تی كه‌سێك كه له‌خراپه پاشگه‌زبووبێته‌وه (التائب من الفسق):
أ. ریوایه‌تی كه‌سێك كه له‌تاوان پاشگه‌زبووبێته‌وه وه‌رده‌گیرێت.
ب. ریوایه‌تی كه‌سێك كه له‌درۆكردن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه(علیه الصلاة والسلام) پاشگه‌زبووبێته‌وه وه‌رناگیرێت.
11) حوكمی ریوایه‌تی كه‌سێك كه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده پاداشت وه‌رده‌گرێت:
أ. لای هه‌ندێ وه‌رناگیرێ، وه‌ك ئه‌حمه‌د، ئیسحاق، ئهبوحاتهم.
ب. لای ههندێكیتر وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك (أبونُعیم الفضل بن دُكَین).
ج. ئه‌بوئیسحاقی شیرازی فه‌توایداوه بۆ كه‌سێك كه به‌هۆی گێڕانه‌وه‌ی
فه‌رمووده‌وه كاتی نه‌بێت نان بۆ خێزانی په‌یدابكات، به‌وه‌ی كه
دروسته پاداشت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌كان وه‌ربگرێت.
12) حوكمی ریوایه‌تی كه‌سێك بهئاسانكاری یان بهقهبوڵكردنی بهسهرداخوێندنهوهو زۆر هه‌ڵه‌كردن ناسرابێت:
أ. ریوایه‌تی كه‌سێك كه بهئاسانكاری ناسرابێت له‌گوێگرتن
له‌فه‌رمووده‌دا، یان له‌كاتێكدا كه فه‌رمووده به‌گوێی خه‌ڵكیدا ده‌دات،
وه‌ك كه‌سێك كه گوێ به‌خه‌و نادات له‌كاتی گوێ‌گرتن‌دا، یان فه‌رمووده
ده‌گێڕێته‌وه لهئهسڵێكهوه كه به‌رابه‌ری (مُقابله)ی پـێنهكراوه،
كه ئایا ته‌واوه یان نا...
ب. ریوایه‌تی كه‌سێكیش كه به‌وه‌ناسراوه كه رازییه
بهبهسهرداخوێندنهوهی فه‌رمووده به‌وه‌ی كه شتێكی به‌سه‌ردا
بخوێنرێته‌وه، جا بیگێڕێته‌وه بهبـێئهوهی كه بزانرێت ئایا
فه‌رمووده‌یه یان نا...
ج. ریوایه‌تی كه‌سێك كه لهڕیوایهتكردندا زۆر هه‌ڵه‌بكات... ئه‌مانه وه‌رناگیرێن.
13) حوكمی ریوایه‌تی كه‌سێك كه فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌و لهبیریچۆتهوه:
أ. پێناسه‌ی كه‌سێك فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌و لهبیریچۆتهوه:
ئه‌وه‌یه كه مامۆستاكه‌ی ئه‌و ریوایه‌ته‌ی لهیادنهمابێت كه
قوتابییه‌كه‌ی لێوه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.
ب. حوكمی ریوایهتكردنی ئه‌م جۆره:
1. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی: ئه‌گه‌ر بهبـێگومانی (جازماً) نهفیكرد،
به‌وه‌ی كه بڵێت "(مارویته): من ڕیوایهتمنهكردووه، یان (هو یكژب
علیَّ): ئه‌وه درۆ به‌ده‌ممه‌وه ده‌كات و... هتد.
2. وه‌رگرتنی: ئه‌مه ئه‌گه‌ر دوودڵبوو لهنهفیكردنیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی
بڵێت "(لا أعرفه): نایزانم، یان (لا أذكره): نایه‌ته‌وه یادمو... هتد.
ج. ئایا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه ده‌بێته كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی یه‌كێكیان؟
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه، نابێته كه‌مكردنه‌وه‌ی
پله‌وپایه‌ی هیچكامیان، چونكه هیچكامێكیان شایستهترنییه بهتانهلێدان
له‌ویتریان.
د. نموونه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه(أبوداود، الترمذی، إبن ماجه)
لهڕیوایهتهكهی (ربیعه بن أبی عبدالرحمن)و ئه‌ویش له(سُهیل بن أبی
صالح)و ئه‌ویش لهباوكییهوهو ئه‌ویش له(أبو هریره)ه‌وه،
ریوایه‌تیكردووه، كه پێغه‌مبه‌ر(علیه الصلاة والسلام): (قضی بالیمین مع
الشاهد – واته: به‌بوونی سوێندخواردنێكو شاهیدێك قهزاوهتیكردووهو
حوكمیداوه). (عبدالعزیز بن محمد الدَّراوَرْدی) ده‌فه‌رموێت: (ربیعه بن
أبی عبدالرحمن) له سوههیلهوه ئه‌مه‌ی بۆ گێڕاومه‌ته‌وه، جا
بهسوههیل گهیشتمو ده‌رباره‌ی پرسیارملـێكرد، به‌ڵام نه‌یزانی، وتم:
ره‌بیعه له‌تۆوه ئه‌مه‌ی بۆ گێڕاومه‌ته‌وه، جا دوای ئه‌مه وایلێهات
سوهه‌یل ده‌یگوت: عه‌بدولعه‌زیز بۆیگێڕاومه‌ته‌وه لهڕهبیعههوه ئه‌ویش
له‌خۆمه‌وه، كه من بۆم گێڕاوه‌ته‌وه لهئهبوهورهیرهوه بهمهرفوعی
كه (حدثنی عبدالعزیز عن ربیعه عنیّ أنیّ حدثته عن أبی هریره(علیه
الصلاة والسلام) مرفوعاً بكذا...).
ه. به‌ناوبانگترین دانراو له‌م باره‌یه‌وه: كتێبی (أخبار مَنْ حَدَّث وَنَسِێ)یه كه دانراوی (الخطیب)ه.
بیرۆكه‌یه‌كی گشتی ده‌رباره‌ی كتێبه‌كانی (الجرح والتعدیل):
له‌به‌رئه‌وه‌ی كهحوكمدان به‌سه‌ر فه‌رمووده‌دا، به‌وه‌ی كه سه‌حیح یان
لاوازبێت، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه شتێك وه‌ستاوه، له‌وانه: راستاڵیـی
گێڕهرهوهكانو هێزی له‌به‌ركردنیان یان تانه‌دان لهڕاستاڵیو هێزی
له‌به‌ركردنیان، له‌به‌رئه‌مه زانایان هه‌ستاون به‌دانانی كتێبگه‌لێك،
كه تێیاندا مه‌سه‌له‌ی عهدالهتو هێزی له‌به‌ركردنی
گێڕهرهوهكانیان روونكردووهتهوهو له‌و پێشه‌وا متمانهپێكراوانهوه
گواستوویانه‌ته‌وه، كه كاری تهعدیلیان كردووه، ئه‌مه‌یش بهتهعدیل
ناسراوه، هه‌روه‌ها له‌و كتێبانه‌دا باسی ئه‌و تانانه‌ی كه رووبه‌ڕووی
عه‌داله‌تی هه‌ندێ گێڕه‌ره‌وه‌و هێزی له‌به‌ركردنیان كراوه،
روونكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌میش هه‌ر له‌پێشه‌وایانی ناڕهگهزپهرست (غیر
المتعصبین)ه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌مه‌یش به(الجرح) ناوزه‌دكراوه،
ههرلێرهیشهوه ناوی (كتب الجرح والتعدیل) به‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه‌دا
بڕراوه. ئه‌م كتێبانه‌یش زۆر‌و هه‌مه‌جۆرن، هه‌یانه تایبه‌ته بۆ
روونكردنه‌وه‌ی حاڵـی گێڕه‌ره‌وه متمانه‌پێكراوه‌كان، هه‌یانه
تایبه‌ته‌و یه‌كلاییه بۆ روونكردنه‌وه‌ی باسی كه‌سه لاواز‌و
برینداركراوهكان (الچعفاو والمجروحین)، هه‌ندێ كتێبیش بۆ
روونكردنه‌وه‌ی حاڵی گێڕه‌ره‌وه متمانهپێكراوو لاوازه‌كانیش
ته‌رخانكراوه، لهلایهكیتریشهوه هه‌ندێ كتێب گشتین بۆ باسكردنی
سه‌رجه‌م گێڕرهوهكان به‌بـێ ره‌چاوكردنی پیاوان (رجال)ی ته‌نها كتێبێك
یان چه‌ند كتێبێكی تایبه‌ت له‌كتێبه‌كانی فه‌رمووده، هه‌ندێكیان
تایبه‌تن به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی گێڕه‌ره‌وه‌ی كتێبێكی تایبه‌ت
یان چه‌ند كتێبێكی دیاریكراو له‌كتێبه‌كانی فه‌رمووده، بۆیه كاری
زانایانی جهرحو ته‌عدیل له‌دانانی ئه‌م كتێبانه‌دا به‌كارێكی جوان‌و
گرنگ‌و به‌هێز داده‌نرێت، به‌وه‌ی كه هه‌ستاون به‌نووسینی
ژیاننامه‌یه‌كی زۆر ورده‌كارانه بۆ هه‌موویان، وه‌ك گێڕه‌ره‌وانی
فه‌رمووده‌و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و جهرحو تهعدیلهی ئاڕاستهیانكراوه،
پاشان باسی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مان شتیان لـێوهرگرتوونو باسی ئه‌وانه‌ی
كه شتیان له‌مان وه‌رگرتووه‌و ئایا به‌ره‌و كوێ ڕێیانكردووهو كه‌ی
به‌هه‌ندێ له‌و مامۆستایانه گه‌یشتوون‌و هییتریش ده‌رباره‌ی
سنوورداركردنی ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌وانه تێیداژیاون، به‌شێوازێك كه
لهدێرزهماندا نه‌كراوه، به‌ڵكو گه‌لانی سیڤیلی ئه‌م سهردهیمهش
پێینه‌گه‌یشتوون، نه‌گه‌یشتوون به‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌موو زانایانه‌ی
فه‌رمووده ئه‌و كتێبگهلهو ئینسكلۆپیدیا باڵایانهیان له‌ژیاننامه‌ی
پیاوانی فه‌رمووده (رجال)و ده‌رباره‌ی گێڕه‌ره‌وه‌كانی فه‌رمووده‌وه
داناوه، وه به‌درێژایی زه‌مان پێناسه‌ی ته‌واوی گێڕه‌ره‌وه‌كانی
فه‌رمووده‌یان له‌به‌ر كردووه‌و پاراستوویانه‌و گواستوویانه‌ته‌وه،
(فجزاهم الله عنّاخیراً).
لێره‌دا ناوی هه‌ندێك له‌و كتێبانه باسدهكهین:
1. (التأریخ الكبیر/ البخاری)، كه گشتییه‌و سه‌رجه‌م گێڕه‌ره‌وه‌ی متمانهپێكراوو لاوازی له‌خۆگرتووه.
2. (الجرح والتعدیل/ إبن أبی حاتم)، ئه‌میش ههرگشتییه بۆ سه‌رجه‌م
گێڕه‌ره‌وه‌كانی متمانهپێكراوو لاواز‌و له‌وه‌ی پێشه‌وه ده‌چێت.
3. (الثقات/ إبن حِبّان) كه تایبه‌ته به‌باسی متمانه‌پێكراوان.
4. (الكامل فی الچعفاو/ إبن عدی) كه تایبه‌ته بهژیاننامهی كه‌سه لاوازه‌كان، هه‌روه‌ك به‌ناوه‌كه‌یدا دیاره.
5. (الكمال فی أسماو الرجال/ عبدالغنی المقدسی) كه كتێبێكی گشتییه،
به‌س ئه‌وه‌نده هه‌یه ته‌نها ناوی پیاوانی شه‌ش كتێبه‌كه: (البخاری،
المسلم، النسائی، أبوداود، إبن ماجه، الترمذی) باسدهكات.
6. (میزان الإعتدال/ إمام الژهبـی)، كه كتێبێكی تایبه‌ته به‌باسی
لاوازهكانو پشتگوێخراوان (الچعفاو والمتروكین)، واته: هه‌موو
ئه‌وانه‌ی كه جهرحكراون، هه‌رچه‌نده جهرحكردنهكهیشیان
وه‌رنه‌گیرابێت.
7. (تهذیب التهذیب/ إبن حجر) كه بهپوختهو كورته‌ی كتێبی (الكمال فی أسماو الرجال) داده‌نرێت.
پله‌كانی (الجرح والتعدیل):
ئیبن ئه‌بی حاته‌م، له‌پێشه‌كیی كتێبی (الجرح والتعدیل)ه‌كه‌یدا
هه‌ریه‌كه له‌پله‌كانی (الجرح والتعدیل)ی دابه‌شكردووه بۆ چوارپلهو
حوكمی ههرپلهیهكیانی روونكردۆته‌وه‌و پاشان زانایان له‌سه‌ر
هه‌ریه‌كێك له‌پله‌كانی جهرحو ته‌عدیل دوو پلهیتریان زیادكردووه،
بۆیه ههرپلهیهك له‌پله‌كانی جهرحو ته‌عدیل بوو به‌شه‌ش پله. جا
لێره‌دا باسی ئه‌و شه‌ش پله‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینه‌كاندا ده‌كه‌ین:
1) پله‌و له‌فزه‌كانی ته‌عدیل:
أ. ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر رۆچوون لهبڕواپێكردندا، یان له‌سه‌ر
وه‌زنی (أَفْعَل)هیه، كه ئه‌مه‌یان باڵاترینیانه، وه‌ك (فلان إلیه
المنتهی فی التثبت) یان (فلان أپبت الناس).
ب. پاشان ئه‌وه‌ی كه جهختیلهسهردهكاتهوه بهسیفهتێك یان دوو
سیفه‌ت له‌سیفه‌ته‌كانی متمانه‌پێكردن (التوثیق)، وه‌ك (ثقه) یان (ثقه
ثبت).
ج. پاشان ئه‌وه‌یه كه تهعبیریلـێبكرێت به‌سیفه‌تێكی ئه‌و كه
به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر متمانه‌پێكردن بهبـێجهختلهسهركردنهوهی، وه‌ك
(ثقه) یان (حجه).
د. پاشان ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ته‌عدیل بهبـێههستكردن
به‌مه‌سه‌له‌ی (چبط)، وه‌ك (صَدوق) یان (مَحَلهُ الصّدق) یان (لابأس به
عند غیر إبن معین)، چونكه (لا بأس به) ئه‌گه‌ر (إبن معین) بهڕاوییهكی
گوت، ئه‌وا (پقه)یه له‌لای ئه‌و، ده‌نا وایپـێنهدهگوت.
ه. پاشان ئه‌وه‌یه كه‌به‌ڵگه‌ی لـێنافامرێتهوه، له‌سه‌ر
متمانهداربوونی یان جهرحبوونی، وه‌ك (فلان شیخ) یان (روی عنه الناس).
و. پاشان ئه‌وه‌ی وای لـێههستدهكرێت، كه لهجهرحهوه نزیكه، وه‌ك (فلان صالح الحدیث) یان (یُكتب حدیثه).
2) حوكمی ئه‌م چه‌ند پله‌یه:
أ. سـێ پله‌كه‌ی یه‌كه‌م، خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێنه به‌ڵگه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان لهههندێكیتریان به‌هێزترن.
ب. پله‌ی چوارهمو پێنجه‌م، خاوه‌نه‌كانیان ناكرێنه به‌ڵگه، به‌ڵام
فه‌رمووده‌كانیان دهنوسرێنهوهو تاقیده‌كرێنه‌وه(3 ) هه‌رچه‌نده
كۆمهڵـهی پله‌ی پێنجه‌م نزمترن له‌پله‌ی چواره‌م.
ج. به‌ڵام خه‌ڵكانی پله‌ی شه‌شه‌م، ناكرێنه به‌ڵگه (فلایحتج بأهلها)،
به‌ڵام فه‌رمووده‌كانیان ده‌نوسرێنه‌وه، ته‌نها بۆ به‌دواداگه‌ڕان نه‌ك بۆ
تاقیكردنه‌وه، چونكه كاره‌كانیان بـێ(چبط)ی پێوه‌دیاره.
3) پله‌و له‌فزه‌كانی (الجرح):
أ. ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر ئاسانكاری (التلین): كه ئه‌مه‌یش
ئاسانترینیانه لهجهرحدا، وه‌ك (فلان لین الحدیپ) یان (فیه مقال).
ب. پاشان ئه‌وه‌یه به‌ڕاسته‌وخۆ نه‌كران به‌به‌ڵگه یان هاوشێوه‌ی
ئه‌مه‌ی بۆ به‌كاردێت، وه‌ك (فلان لایُحتج به) یان (ضعیف) یان (ڵهُ
مَناكیر): كرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندی هه‌یه.
ج. پاشان ئه‌وه‌ی كه به‌ڕاسته‌وخۆ، باس له‌وه كراوه كه نابێت
فه‌رمووده‌ی لـێبنووسرێتهوه، یان وێنه‌ی ئه‌مه وه‌ك (فلان لایُكتب
حدیثه): فڵان فه‌رمووده‌ی نانووسرێته‌وه، یان ریوایهتكردن لێیه‌وه
دروستنییه، یان (ضعیف جداً): لاوازه به‌ته‌واوی، یان (واهِ بِمَرّهٍ).
د. پاشان ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تباركردن به‌درۆو شتیتریشی هه‌بێت، وه‌ك (فلان
متهم بالكذب): فڵانه‌كه‌س تۆمه‌تباره به‌درۆ، یان (فلان متهم بالوضع):
فڵانه‌كه‌س تۆمه‌تباره به‌هه‌ڵبه‌ستنی فه‌رمووده.
یان (یسرق الحدیث): فه‌رمووده ئه‌دزێ، یان (ساقط): پچڕێنه‌ره، یان (متروك): تهرككراوه، یان (لیس بثقه): متمانهپێكراونییه.
ه. پاشان شتێك ده‌رباره‌ی بوترێ كه بهدرۆكردنو هاووێنه‌ی ئه‌مه وهسفیبكات، وه‌ك: (كژاب، دجال، وچاع، أو یكذب، یضع).
و. یان پاشی ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر زۆر درۆزنی كه
ئه‌مه خراپترینیانه، وه‌ك (فلان أكذب الناس) یان (إلیه المنتهی فی
الكذب): ئه‌وپه‌ڕی درۆی لـێگرتووه، یان (وهو ركن الكذب): پایه‌ی
درۆیه.
4) حوكمی ئه‌و پله‌به‌ندییه:
أ. ئه‌هلی دوو پله‌كه‌ی یه‌كه‌م، فه‌رمووده‌كانیان ناكرێنه به‌ڵگه
به‌بێگومان، به‌ڵام فه‌رمووده‌كانیان ده‌نوسرێنه‌وه، ته‌نها بۆ
به‌دواداگه‌ڕان (إعتبار)، هه‌رچه‌نده ئه‌هلی پله‌ی دووه‌م كه‌مترن
له‌پله‌ی یه‌كه‌م.
ب. به‌ڵام ئه‌هلی چوار پله‌كه‌ی كۆتایی، فه‌رمووده‌كانیان ناكرێنه به‌ڵگه‌و نانوسرێنهوهو ئیعتیباریشیان پـێناكرێ.
سه‌رچاوه‌كان:
- (تیسیر مصطلح الحدیپ/ د. محمود الگحان).
- شه‌رحی (المنڤومه البیقونیه) به‌كوردی، ن. عه‌بدوڵڵا مه‌لا ئه‌حمه‌د، چاپی سلێمانی ساڵی (2010ز).
- گۆڤاری مناره ژماره‌كانی (3، 5، 6)، گۆڤاری مه‌كته‌بی فه‌تواو
دیراساتی شه‌رعیی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامیی كوردستان، ساڵی
(2000ز)، باسی (الجرح والتعدیل)، ن. عه‌بدوڵڵا مه‌لا ئه‌حمه‌د،
(ئه‌حمه‌دئاوایی).
- (الباعث الحثیث، شرح إختصار علوم الحدیث/ إبن كثیر).
- (مقدمه إبن الصلاح الشهرزوری).
- چه‌ند سهرچاوهیهكیتریش...