شێخی ئیسلام(إبن ته‌یمیه)(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له (إقتضاء الصراط المستقیم)(2/615) ده‌فه‌رموێت:(هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له خه‌ڵكی دای ده‌هێنن و دای ده‌تاشن، یان خۆچوواندن و لاسای كردنه‌وه و چاوكردن له گاوره‌كان له یادی له دایك بوونی (عیسا)(علیه السلام)، وه یان خۆشه‌ویستییه بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) و به‌گه‌وره‌دانانی.....له دانانی ڕۆژی له دایك بونی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)به جه‌ژن و یادكردنه‌وه و ئاهه‌نگ گێڕان تێیدا، له جیاوازی و جیا ڕایی مسوڵمانان له ڕۆژی له دایك بوونی دا، ئه‌م كاره پێشینه‌كان(خوا لێیان ڕازی بێت) نه‌یانكردووه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه چاكه و خێرێكی كاكڵه‌و ڕاست بایه! ئه‌وه پێشینه‌كان له ئێمه پێشتر و شایستهتـر بوون كه ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن، خۆ ئه‌وان له ئێمه سورتر بوون بۆ كردنی كاری خێر و چاكه، ئه‌دی بۆ ئه‌وان نه‌یان كرد؟! ئاخر خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌و جۆره كاره خراپانه ده‌رنابڕدرێت، به‌ڵكو ده‌بڕینی ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)به شوێنكه‌وتن و گوڕایه‌ڵی و جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی و زیندوكردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی به په‌نهانی و به ئاشكرا ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی كه پێ ی ڕه‌وانه‌كراوه، هه‌وره‌ها تێكۆشان له‌و پێناوه‌دا به دڵ و به‌ده‌ست و به زمان، ئائه‌مه ڕێباز و ڕێڕه‌وی ڕابردووانه واته پێشینه سهرهتاكانمان له كۆچ كاران و پشتیوانان و ئه‌وانه‌شی كه به چاكه شوینیان كه‌وتون و شوێن پییان هه‌ڵ گرتوونه‌ته‌وه).