دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له نویسنێكی تایبه‌ت كه بۆ "بزاڤ پرێس" ناردویه‌تی له باره‌ی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی مه‌ولود نوسیه‌تی،
داهێنان و دیاری كردنی ڕۆژێك بۆ یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خودای له‌سه‌ربێ)!به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌ستش(عیباده‌ت)!! ناڕاسته‌وخۆ تۆمه‌ت باركردنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره‌یه به‌خیانه‌تی نه‌گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی!!!
ئه‌ویاده فه‌رمانێك نیه خودا ناردبێتی؟!په‌یامێك نیه جوبرائیل هێنابێتی؟!سونه‌تێك نیه پێغه‌مبه‌ر وتبێتی و كردبێتی؟!خێر‌و چاكه‌یه‌ك نیه هاوه‌ڵان كێبڕكێیان له‌سه‌ر كردبێ و پێغه‌مبه‌ر ئیقراری له‌سه‌ر بوبێ؟!
به‌ڵكو داهێنانی جۆرێك له‌خودا نزیك بونه‌وه‌یه له‌خۆوه!به‌بێ فه‌رمانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی! حرام و بیدعه‌ت و گومڕاییه ((إيَّاكم ومحدثاتِ الأمور،فإنَّ كلَّ بدعة ضلالة)).