ئه‌ی‌ ئه‌زیزترین كه‌سی‌ دونیام
11/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئه‌ی‌ ئه‌زیزترین كه‌سی‌ دونیام


له‌ باغی‌ پر خه‌یاڵ و  غه‌ریبی‌  مندا 
له‌ باغی‌ پر له‌ ناسۆرو بێ‌ شكۆفه‌ی‌ مندا 
له‌ باغی‌ پر هه‌راسانی‌ و ته‌پوتۆزی‌ مندا 

له‌ باغی‌ پر نقوم بوون و وێڵبونی‌ مندا 
له‌ باغی‌ پر ده‌رد و  ره‌نگ زه‌لیلی‌ مندا 
له‌ باغی‌ پر نه‌خۆشی‌ و مردویی‌ مندا

تۆ له‌كوێت ؟ ئه‌ی‌ ئه‌زیزترین كه‌سی‌ دونیام ..
چاوه‌رێت ده‌كه‌م له‌ رێگه‌ی‌ وشه‌ به‌وشه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ پر رێگریته‌وه‌
بێیت.......

هه‌موو شته‌كانی‌ ژیانم كه‌ گیرۆده‌یه‌..
به‌ ته‌نیایی‌ 
به‌خامۆشی‌ 

بیگۆریت، چونكه‌: 
له‌م ناوه‌دا
 كه‌سێك نیه‌ به‌گوێمدا بچرپێنیت     

 كه‌سێك نیه‌ وه‌فاو خۆشه‌ویستی‌ بچێنێت
كه‌سێك نیه‌ لاسه‌نگیه‌كانم بكاته‌وه‌ پارسه‌نگ
كه‌سێك نیه‌ !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
ئه‌ی‌ ئه‌زیزترین كه‌سی‌ دونیام ......

تۆیت :
نمونه‌ی‌ بیرو باوه‌رو رێباز ..
واقیع و ژیان..
دلسۆزی‌ و راستگۆیی‌ ..

ئه‌مانه‌ت و په‌یمان ..
سیاسه‌ت و حوكم..
ده‌وله‌ت و ئیداره‌..

ره‌وشت و ئاكار..
دادپه‌روه‌ری‌ و ئیراده‌..
په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن..

 هه‌موو شتێكی‌ جوان........
ئه‌ی‌ ئه‌زیزترین كه‌سی‌ دونیام .. له‌ كوردستانه‌وه‌ تا مه‌دینه‌ شوێن پێی‌ هه‌نگاوه‌كانت ماچ ده‌كه‌م....