نوێنه‌رێكی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌پێی پێشنیاریی یاساییه، كه خودی پێشنیاری یاساییه له‌لایه‌ن دادگای ناوه‌ندییه‌وه ههوڵوهشێنراوهتهوه، بۆیه ئێستا داواكاری گشتی له‌رێی دادگای ناوه‌ندییه‌وه سه‌رقاڵی رێكاری یاساییه‌وه بۆ یاساكه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌شواق جاف، به (
بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند : به‌هۆی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای 50 له‌خولی رابردوودا، ده‌سته‌ی داواكاری گشتی عێراق داوایه‌كیان له‌دادگای ناوه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی تۆماركردووه به‌هۆی گوزارشت كردنی له‌په‌رله‌مان.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 11ی كانوونی دووه‌می 2013 لیژنه‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرایان كرد كه دادگای ناوه‌ندی داوای روونكردنه‌وه‌یان لهلیژنهكهیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریان پێبده‌ن له‌باره‌ی یاسای 50ه‌وه كه ئایا پرۆژه یاسایه و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیییهوه نێردراوه یا پێنشیاریی یاساییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه نێردراوه؟
ئه‌شواق جاف باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر پێشنیاری یاسابێ ئه‌وا پێشتر دادگای ناوه‌ندی بڕیاریداوه كه‌هه‌ر پێشنیارێكی یاسایی ره‌ت بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی یاسای 50 پێشنیاریی یاساییه ئه‌وا ره‌ت ده‌كرێته‌وه، به‌و پێیه بێ ئه‌ندامان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مووچه وه‌رناگرن، به‌ڵام تائێستا بڕیاری دادگای ناوه‌ندی پێ ده‌رنه‌چووه، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی: هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌ئاماده‌بوونی 183 ئه‌ندام هه‌ره‌یه‌كه له‌پرۆژه یاساكانی رێكخستنی كاری راوێژكاران، یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی عێراق، یاسای مافه‌كانی توركمان، ده‌نگیان له‌سه‌ر درا كه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ بكرێ و دواتر بخرێنه ده‌نگدانه‌وه، هه‌روه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌كه هه‌مواركراوی یه‌كه‌می به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان ژماره 11 بۆ ساڵی 2010 په‌سه‌ندكرا، پێویست بوو ده‌نگدان ئه‌نجامبدرێ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای كار، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی لیژنه‌ی یاسایی دارشتنه‌وه‌ی یاسایی پرۆژه یاساكه‌ی ته‌واو نه‌كردبوو دواكه‌وت بۆ دانیشتنێكی دیكه.
جێی باسه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ناهی پارێزگای ئه‌نبار.