11/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌له‌فییه‌كانی كۆمه‌ڵ، داوای كه‌ناڵێكی ئاسمانی ده‌كه‌ن
سه‌له‌فییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای كه‌ناڵێكی ئاسمانی ده‌كه‌ن كه تایبه‌ت بێت به بانگه‌وازو رێنمایی ئاینی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی " بزاڤ پرێس"، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان فشارێكی زۆری سه‌له‌فییه‌كانی له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی بكرێته‌وه كه تایبه‌ت بێت به‌بانگه‌وازو رێنمایی ئیسلامی.
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و مه‌كته‌بی زانایانی ئه‌و حزبه، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ن‌و هه‌رلایه‌ك بیرۆكه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه.
بزاڤ پرێس ئه‌وه‌ی زانیوه كه مه‌كته‌بی زانایان ده‌یانه‌وێت كه‌ناڵه‌كه ناوی بانگه‌واز بێت، به‌ڵام مه‌كته‌بی راگه‌یاندن یان ئیداره‌ی په‌یام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه‌و ئه‌وان پێشنیاریان كردووه ناوی په‌یامی ئاینی لێبنرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت محمد حكيم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به"بزاڤ پرێس" راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راپۆرت و پیشنیاری خه‌ڵكی خۆمان پیگه‌یشتووه ئه‌گه‌ر بكرێت كه‌ناڵێكی بانگه‌واز په‌روه‌رده جیا بێت له هه‌واڵ و سیاسه‌ت له په‌یام ئه‌گه‌ر ئیمكان هه‌بوو شتێكی ئاوا بكه‌ین
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد:گرفتمان له‌سه‌ر ناو نیه به‌و شێوه‌یه ئێمه مه‌كته‌بی بانگه‌واز وكه‌ناڵی په‌یامان راسپاردووه له‌سه‌ر پێشنیارێك به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی له رووه‌وه ناوی كه‌ناڵه‌كه چی بێت ئیداریه‌ن سه‌ر به كوێ بێت وه چی ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ له رووی دارای وئیداری ،
ووتيشى،زه‌مینه سازی بۆ كراوه‌و ته‌رحه‌كه‌ش هه‌ر ته‌رحی مه‌كته‌بی بانگه‌واز نیه ته‌رحی خه‌ڵكی خۆمانه ،
فاروق عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری سه‌ته‌لایه‌تی په‌یام ئه‌وه‌ی به مه‌كته‌بی زانایان راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر بێتوو كه‌ناڵه ناوی په‌یامی لێنه‌نرێت ئاماده نییه له‌ئێستادا ستافه هونه‌رییه‌كه‌ی بخاته خزمه‌تی ئه‌و كه‌ناڵه، به‌ڵام مه‌كته‌بی زانایان باكیان نییه‌و پێیان راگه‌یاندووه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه.
د.ع