11/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ھازارد: ناویەوێت لە ژێر دەستی مۆرینیۆدا یاریی بکات
ئەیدین ھازاردی بەلجیکی و یاریزانی یانەی چێڵسی لەندەنی تەئکیدی کردەوە کە دەیەوێت بلوزی لەندەنی جێبھێڵێت و ھاوینی داھاتوو یانەیەکی تر ھەڵدەبژێت.
ئەو یانەیەی کە ھازاردی بەلجیکی دەیەوێت رووی تێبکات یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیە کە بۆندێکی خەیاڵی و گرانبەھای بۆ ئەو یاریزانە داناوە.
رۆژنامەیەکی پاریسی دووپاتیکردەوە کە ناوبراو ئەو بابەتەی لای ھاوڕێکانیشی باسکردووەو بەو بۆندەی یانەی پاریس سانجێرمان قایلەو ئارەزوودەکات لە ریزی ئەو یانەیەدا یاریی بکات.ھازارد ئەو بڕیارەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ناویەوێت لە ژێر دەستی مۆرینیۆدا بەشێوەی یەدەگ یاریی بکات و ئەوەی کە دیارە ماوەیەکی زۆرە ھازارد لە پێکھاتە سەرەکی دوورخراوەتەوە.