شارۆن كۆچی دوایی كرد
11/01/2014 نوسەر: bzavpress

شارۆن كۆچی دوایی كرد


دوای ئەوەی ماوەی هەشت ساڵ بەهۆی جەلتەی مێشك بە بێ‌ هۆشی لە نەخۆشخانەبوو ئەمرۆ سەرۆكی پێشووتری ئیسرائیل ئەریێل شارۆن كۆچی دوایی كرد.

ئێوارەی ئەمرۆ سەرۆكی پێشووتری ئیسرائیل ئەریێل شارۆن لە تەمەنی هەشتا و شەش سالێدا و دوای رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی بۆ ماوەی هەشت ساڵ، كۆچی دوایی كرد.

لەمبارەوە رادیۆی ئیسرائیل بڵاویكردەوە نەخۆشخانەی تەل هشومیر لە تەلئەڤیڤ كۆچی دوایی ئەریێل شارۆنی راگەیاندووە كە لە ساڵی 2006ەوە و ماوەی هەشت ساڵە بەهۆی جەڵتەی مێشك لە بێهۆشیدابوو.شارۆن ئەو ماوەی ئەو هەشت ساڵە لە ناوەند شیبای نۆژداری لە نەخۆشخانەی تەل هشومیر بوو و بەم دواییانە رەوشی تەندروستی بەرەو خراپی رۆیشت.