11/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خواردنی پێستی مریشک هۆکاری سەرەکی نەزۆکییە
خواردنی پێستی مریشک هۆکاری سەرەکی نەزۆکییە هەرچەندە مریشک بە گۆشتی سپی دادەنرێت و زیانی لە گۆشتی سور کەمترە،
بەڵام خواردنی پێستەکەی زیانێکی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی نەزۆکی لە ژنان و پیاوانیشدا. شارەزایان ڕایدەگەیەنن کەوا پێستی مریشک زیانێکی زۆری هەیە و دەبێت نەخورێت،هۆکاری ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە چەورییەکی زۆری تێدایە وهەموو هۆرمۆنی مریشەکەکە لە ژێر پێستەکەدا کۆ دەبێتەوە.
بۆ ئەمەش باشتر وایە پێستەکەی لێبکێتەوە پاشان ئامادەبکرێت و بخورێت چونکە ئەو مریشکانەی پێستەکانیان لێناکرێتەوە ڕێژەیەکی زۆر هۆرمۆنیان تێدایە کە زیانی هەیە لەسەر تۆوی پیاوان و لاوازی دەکات و هەروەها کێشەی نەزۆکی دروست دەکات لە ژناندا،
بەڵام ئەو مریشکانەی کە پێستەکانیان لێدەکرێتەوە پاشان ئامادەکرێن و دەخورێن ئەوا ڕێژەیەکی کەمتر هۆرمۆنیان تێدایە بۆیە پێویستە دووربکەوینەوە لە خواردنی پێستی مریشک. هەروەها شارەزایان ئەوەشیان ڕوونکردوە کە باشتر وایە پیاز و بەهاراتی تایبەتی بەکاربهێنرێت چونکە ڕێژەی هۆرمۆنی مریشکەکە کەم دەکاتەوە.