23/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌سه‌ڵات فێڵ له ئۆپۆزسیۆن ده‌كات
كۆبوونه‌وه كتوپڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن دۆخی هه‌رێمی كوردستانی له‌چه‌قبه‌ستووییه‌وه گۆڕی‌و ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی شكاند كه پاش رووداوه‌كانی 17ی شوبات له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبووبوو، به‌ڵام نه‌یتوانی‌و ناشتوانێت گرێ كوێره‌ی نێوان دوو به‌ره‌كه بكاته‌وه كه له دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه تا ئێستا توندبووه.
كۆتایی تاڵه‌بانی، سه‌ره‌تای لێكنزیكبوونه‌وه
تاڵه‌بانی كه به‌زامنی ئارامی عێراق ناسراوه‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیووه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق، نه‌یتوانیوه له‌كوردستاندا هه‌مان رۆڵ بگێڕێت، بگره زۆرجاریش سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان بووه.
كۆتایی هاتنی تاڵه‌بانی‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌سیاسه‌ت به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه، سه‌ره‌تایه‌كی باشی بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت‌و ئۆپۆزسیۆن خولقاند، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی‌و مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ی شارێته‌ی ئه‌ڵمانیا لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن چه‌ندان جار كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌و هه‌لی له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌یان فه‌راهه‌مهێناوه، ئه‌گه‌رچی تا ئێستاش ئه‌نجامه‌كانی به‌نادیاری ماونه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵات فێڵ له ئۆپۆزسیۆن ده‌كات
ئه‌گه‌ر چی چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوا یه‌ك له‌نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامدراوه، چ پێكه‌وه یان به‌جودایی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونبێت ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات هیچ نیه‌تێكی بۆ چاكسازی نییه ئه‌گه‌رچی درووشمی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی له ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامدانی چاكسازییه.
ده‌سه‌ڵات له‌ماوه‌ی 22 ساڵی حوكمڕانیدا نمونه‌یه‌كی جوانی پێشكه‌شنه‌كردووه كه كورد شانازی پێوه‌بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه وێنای حوكمڕانی كوردی به‌قێزه‌ونی نیشانداوه به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی‌و كه‌سی‌و بنه‌ماڵه‌یی نه‌بێت، هیچ شتێك له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌بینراوه، هه‌ر ئه‌مه‌شه ئۆپۆزسیۆنی نیگه‌رانكردووه‌و بێهیوابووه له‌هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ چاكسازی.
یه‌كێتی‌و پارتی كه هیچ مه‌به‌ست‌و نیازێكیان نییه بۆ چاكسازی، ده‌یانه‌وێت ئۆپۆزسیۆنیش تێوه‌گلێنن‌و به‌هه‌ر جۆرێك بێت هاوپشك‌و به‌شداریان بكه‌ن له‌و حكومه‌ته‌ی كه ماوه‌ی 22 ساڵه به‌رێكه‌وتن به‌رێوه‌ده‌برێت‌و دنیایه‌ك ناشرینی به‌روویدا ده‌ركه‌وتووه.
هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار داویان بۆ ئۆپۆزسیۆن داناوه‌و ده‌یانه‌وێت لێره‌وه دۆخه‌كه زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بمێنێته‌وه، هه‌ربۆیه پێشمه‌رجیان هه‌یه له‌جێبه‌جێكردنی چاكسازی‌و داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
ده‌سه‌ڵات له‌خه‌ڵك توڕه‌یه!
گوتاری سیاسی ده‌سه‌ڵات له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كان، ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن كه یه‌كێتی‌و پارتی نایانه‌وێت دۆخه‌كه به‌مجۆره بمێنێته‌وه‌و چیتر به‌و ده‌موچاوه ناشرین‌و بێزراوه لای هاونیشتمانی بمێننه‌وه، چونكه ئه‌وان باش ده‌زانن ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا وه‌ك خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان كردویانه، له‌چاوی ئۆپۆزسیۆن ده‌بینرێت‌و هاونیشتمانی به‌فشاری ئۆپۆزسیۆنی ده‌زانێت نه‌ك خواستی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر خزمه‌تكردن‌و چاكسازی.
ده‌سه‌ڵات له‌خه‌ڵك توڕه‌یه چونكه چی باشه‌یان هه‌یه له‌چاوی ئۆپۆزسیۆنی ده‌بینن، چی كاری قێزه‌ونیش هه‌یه ئۆپۆزسیۆنی لێدوورده‌خه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وای له‌یه‌كێتی‌و پارتی كردووه داواكاری پێشكه‌شی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بكات بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت، تا ئه‌و بۆچوونه‌ی هاولاَتیان بگۆڕێت.
داواكاریه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆچییه؟
ده‌سه‌لات به‌تایبه‌تی پارتی ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق‌و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، ركابه‌ره‌كانی بهێنێته ناو حكومه‌ت‌و له پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شداریان پێبكات، دواتر به‌ده‌یان پیلان‌و به‌رنامه دژایه‌تیان بكات.
گۆڕان بۆیه سووره له‌سه‌ر داواكه‌ی تا ئۆپۆزسیۆن به‌شداربكات له‌حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی مالیكی تاقیبكاته‌وه‌و شكست به‌ركابه‌ره‌كانی بهێنێت، وه‌ك چۆن ئه‌و توانی عه‌لاوی‌و لیسته‌كه‌ی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێت.
ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێم جیاوازه!
سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی كوردستان (گۆڕان‌و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ) جیاواز له‌هه‌ر ئۆپۆزسیۆنێكی تر له‌ناوچه‌كه زۆر جیاواز كارده‌كه‌ن‌و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی تایبه‌تین كه زۆرجار له‌یه‌كتره‌وه دوورن، واته هیچ كات به‌شێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌رنه‌كه‌وتوون تا بتوانن باشتر به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات كاربكه‌ن.
ئه‌و سێ لایه‌نه به‌هۆی جیاوازی بیڕورا، نه‌یانتوانیوه كار له ده‌سه‌ڵات بكه‌ن‌و وه‌ك پێویست كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌بووه كه به‌ره‌و چاكسازی‌و گۆڕانكاری بچێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه حوكمڕانییه‌ی كه ماوه‌ی بیست ساڵ زیاتره په‌یڕه‌وی ده‌كات.
ئیسلامییه‌كان سه‌ریان له ده‌سه‌ڵات تێكداوه!
ئیسلامییه‌كان كه دوو لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن پێكده‌هێنن، سه‌ریان له‌ده‌سه‌ڵات تێكداوه‌و به‌شێكی تری بێباكی ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازی بۆ ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌گه‌رێته‌وه.
ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی پارتی پێیوایه نزیكبوونه‌وه‌ی گۆڕان له ئیسلامییه‌كان مه‌ترسییه بۆ هه‌رێم‌و ترسی له‌وه هه‌یه هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی وڵات بكه‌وێته ده‌ستی ئیسلامییه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ست ده‌كرێت گۆڕانیش هه‌مان بۆچوونی هه‌بێت بۆیه زۆرجار تاكڕه‌وانه بریارده‌دات‌و كاری ئۆپۆزسیۆنی خۆی ده‌كات.
ئه‌م حاڵه‌ته له‌لایه‌ك سه‌ری له‌ده‌سه‌ڵات تێكداوه‌و له‌لایه‌كی تریش گۆڕانی دوچاری ترس‌و گومان كردووه، چونكه له ئێستاشدا هه‌ست ده‌كرێت یه‌كگرتوو بووه‌ته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆن.
له‌وانه‌یه پرسی ده‌ستوور دوابخرێت!
یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی ناكۆكی له گفتوكۆكانی ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن پرسی ده‌ستووره، پارتی دیموكراتی كوردستان، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و ده‌ستكاری نه‌كرێت، ئۆپۆزسیۆنیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سووره له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوور، به‌ڵام تا ئێستا بریارێكی ته‌واوه‌تیان له‌باره‌ی چاره‌نوسی ده‌ستووره نه‌داوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه ده‌كرێت پرسی ده‌ستوور دوابخرێت بۆ كاتێكی تر ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ش رای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نییه.
بارزانی لاسایی محه‌مه‌د مورسی ده‌كاته‌وه
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستووره‌و ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت ده‌ستور بخرێته ده‌نگدانه‌وه، هاوشێوه‌ی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر كه سه‌ڕه‌رای ناڕه‌زاییه‌كی زۆر به‌ڵام سووربوو له‌سه‌ر بریاری خۆی‌و ده‌ستووری خسته ده‌نگدانه‌وه‌و دواتریش به‌به‌ڵی ده‌نگی بۆ درا.
بارزانی ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی مورسی ئه‌و كاره‌بكات‌و بێگوێدانه هیچ سكاڵا‌و ناڕه‌زاییه‌كی ئۆپۆزسیۆن‌و به‌شێكی هاوڵاتیان ئه‌و كاره‌بكات.