پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێت کاسیاس په‌لكێش بكات
10/01/2014 نوسەر: bzavpress

پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێت کاسیاس په‌لكێش بكات


ڕۆژنامەی  لی ١٠ی فەڕەنسی ئاشکرای کرد کە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئارەزو دەکات بۆند لەگەڵ ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کاتی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان ئیمزا بکات . 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەدا کە یانە پاریسیەکە ئەو بارودۆخەی کاسیاس بقۆزێتەوە کە لە ئێستادا بەھۆکاری ھونەری و سزادانەوە وەک زۆرێک لە ڕەخنەگرانی ناوەندی وەرزشی  باسی دەکەن  لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت .
سان جێرمان ئارەزو دەکات دەستبەرداری سالفاتۆری سییریگۆ  گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکەی ببێت بەھۆی دابەزینی ئاستی و شوێنێکی گونجاو بۆ ئیکەر کاسیاس لە پێکھاتەی سەرەکی بکاتەوە . 

لەئاکامی بەردەوامی دانیشتنی کاسیاس لەسەر کورسی یەدەگ ئەوا ھاوینی داھاتوو ڕیزەکانی یانەی شاھانە بەجێ دێڵێت , ئەمەش ئەوەیە کە یانە پاریسیەکە چاوەڕێ ی دەکات تا لەسەر کورسی گفتوگۆکانی ڕیاڵ مەدرید دابنیشێت و بەرەو پاریس پەلکێشی بکات .  

ئیکەر کاسیاس لەوکاتەی مۆرینۆ کردیە گۆڵپارێزی یەدەگ و دیگۆ لۆپێزی کردە سەرەکی نەگەڕاوەتەوە پێکھاتەی سەرەکی و ئەنشیلۆتی ڕاھێنەری ئیتاڵیش ھەرلەسەر ئەو کارەی مۆرینۆ بەردەوام بوو .