ئێوارەی ئەمرۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین رایگەیاند:دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە چەند حالەتێکی دزی لە شاری ڕانیە ئەنجامدراوە هێزەكانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەرین لە هەوڵدا بوون بۆ دۆزینەوەو دەستگیر كردنی ئەنجامدەرانی و دانیان بە دادگا لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەدا لە دوو شەوی ڕابردوودا لە ناو رانیە 3 سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دوای لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە ئەنجامدانی تاوانی دزی لە 6 شەش ماڵ لە شاری ڕانیە و بڕێك ئاڵتون و كەلوپەلی تریان دزیوە بەشێكی كەلوپەلە دزراوەكان دەستیان بەسەردا گیراوە لە لایەن پۆلیس و تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێڕاقی ڕاگیراون ، هاوکات بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەرین ئەوەشی خستە روو دوێنێ چوار شەممە لە ناحیەی حاجیاوا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ماكۆكی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی پەلەوەری ماڵان دەستگیر کردووە بەناوی ( س/ع/م ) دوای لێکۆڵینەوە لەگەلی لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و لێکۆلینەوەش لە رووداوەکان بەردەوامە.