وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم خه‌رجی سه‌فه‌ری عومره بۆ هه‌ر عومرهكارێك دیاریده‌كات و مۆڵه‌تیش به 49 كۆمپانیای عومره ده‌دات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ مۆڵه‌ت به 49 كۆمپانیای عومره له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه تاوه‌كو عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌رجه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بگوازنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌رباره‌ی نرخی عومره‌ی ئه‌مساڵ گوتی، " وه‌زاره‌ت نرخی عومره‌ی به 900 تاوه‌كو 950 دۆلار داناوه".
نه‌قشبه‌ندی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ناوی كۆمپانیا مۆڵه‌تپێدراوه‌كان له‌هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان، سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه.
سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی ئه‌مساڵی عومره له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت و خه‌رجی هه‌ر عومرهكارێك به‌پێی دوور و نزیكی له‌حه‌ره‌می كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه له‌نێوان 900 بۆ 950 دۆلاره". ناوبراو روونیشیكرده‌وه "مه‌رجی ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر عومره‌كاران دانراوه كه نابێ شوێنی نیشته‌جێبونی عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری مه‌ككه له 1200مه‌تر له‌كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه دوورتربێت و نابێ كۆمپانیاكان به‌ناوی دابینكردنی خواردن پاره‌ی زیاد له‌و نرخه‌ی دانراوه لهعومرهكاران وه‌ربگرن.