ئەوانەی دەستدرێژییەكەیان ئەنجامداوە لە سێدارە دەدرێن
09/01/2014 نوسەر: bzavpress

ئەوانەی دەستدرێژییەكەیان ئەنجامداوە لە سێدارە دەدرێن



ئەو كەسانەی دەستدرێژی سێكسییان كردوەتە سەر كچە تەمەن(16)ساڵەكە، سێ كەسیان برای یەكترین و یەكێكی دیكەشیان خاوەنی دو ژنە، یاساناسێكیش دەڵێت، بەپێی یاسا سزای لەسێدارەدان دەدرێن.

عەمید عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو كەسانەی تێوەگلاون بە ئەنجامدانی ئەو كارە دستگیركراون و بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش سێ كەسیان برای یەكترین و یەكێكی دیكەشیان خاوەنی دو ژنە و تەمەنیشیان لە نێوان (25) بۆ (30) ساڵیدایە.

یاساناس ئاوات محەمەد ڕایگەیاند، ئەگەر تاوانەكەیان بەسەردا ساغبێتەوە، ئەوا بەپێی مادەی (393) لە بڕگەی دوەمدا، لە یاسای سزادانی عێراقی، هەركەسێك دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر كەسێك بەهاوكاری كەسانی دیكە، ئەوا سزاكەی لەسێدارەدان دەبێت، بەڵام بەهۆی راگرتنی سزای لەسێدارەدانەوە لە هەرێمی كوردستان، ئەوا سزاكەیان بەندكردنی هەتا هەتایی دەبێت